مەتر
ڕواڵەت
مەتر (ھەروەھا: میتر؛ بە ئینگلیزی: Meter) لە سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا یەکەی پێوانی دوورییە.
ئەگەر مەتر دووجابکرێتەوە واتە دوو جار لە خۆیدا لێکبدرێتەوە، یەکەی ستانداردی پێواندنی ڕووبەر بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری دووجا یان مەتری چوارگۆشە[١]؛ و ئەگەر سێجابکرێتەوە یەکەی ستانداردی پێواندنی قەبارە بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری سێجا یان مەتری شەشڕوو.[٢]
لە پێوانەکاریدا ھێمای "م"ی بۆ دانراوە.[٣] وشەی مەترەکاری یەکێکە لەو وشانەی کە پیشەوەرەکان بەکاری دەھێنن، مەبەستیان لەوەیە کە پێوانەی شتێک دەکەن بە مەتر.
مێژووی بەکارھێنانی
[دەستکاری]لە کۆتایی سەدەی ١٨ھەمەوە مەتر وەکوو یەکەیەکی پێوان بەکاردەبرێت. مێژووی پەیدابوونی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی فەرەنسییەکان، لەو دەمەدا کۆمکاری نیشتمانیی فەرەنسا بڕیاری دا کە یەکەیەکی تایبەت ھەبێت بۆ پێوانی دووری.
بەکارھێنان و بەراوردکردنی
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]| ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مەتر تێدایە.