دانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دانیال گارسیا لارا

لەدایکبوون٢۲ی کانوونی دووەمی 1974
کاردیانۆلا ، ئیسپانیا
پیشەیاریزان
باڵا١۸۰ سانتیمیتر
کاردانی
ئایینمەسیح


یاریزان دانیال گارسیا یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی لە 22ی کانوونی دووەمی 1974 لەدایکبووە، سەرەتای یاریکردنی لەیانەی ڕیال مەدرید B دەستپێکردووە و ۷۱یاری ئەنجامداوە و ۲۰گۆڵی تۆمارکردووە، دواین یانەش یاری بۆ کردووە یانەی رایۆ ماجاهۆندا بوو. بۆ یانەی ڕیال مەدرید یاریکردووە لەساڵی 1994 تا 1998 لەو ماوەیەدا ۱۰یاری ئەنجامداوە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، بەهۆی ئەوەی لە ڕیال مەدرید پشتی پێ نەدەبەسترا بۆیە لە ۱۹۹۸ پەیوەندی بەیانەی ڕیال مایۆرکا کردووە و تا ۱۹۹۹ لەو یانەیە بەردەوامبووە لەوماوەیەدا ۳٦یاری ئەنجامداوە و ۱۲گۆڵی تۆمارکردووە، دواتر رویکردۆتە یانەی بارسێلۆنا و تا ۲۰۰۳ بەردەوامبووە و لەوماوەیەدا ۵۰یاری ئەنجامداوە و ۱۲گۆڵی کردووە. بۆ تیپی یەکەمی ئیسپانیا ۵یاری کردووە و ۱گۆڵی تۆمارکردووە

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی