جەیمز پۆڵک
| جەیمز پۆڵک | |
|---|---|
Джеймс Нокс Полк | |
| James K. Polk | |
| لەدایکبوون | James Knox Polk ٢ی تشرینی دووەمی ١٧٩٥ Pineville |
| مەرگ | ١٥ی حوزەیرانی ١٨٤٩ ناشڤیڵ |
| گۆڕ | Tennessee State Capitol |
| زانکۆ | |
| پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، کەسایەتی دەوڵەت، planter class، حاکم، دادوەر |
| حیزب | پارتی دیموکرات |
| ھاوسەر | Sarah Childress Polk |
| باوان | |
| خێزان | William Hawkins Polk، Jane Maria Polk، Franklin Ezekiel Polk، John Lee Polk، Ophelia Clarissa Polk، Samuel Wilson Polk، Marshall Tate Polk، Naomi Tate Polk، Lydia Eliza Polk |
| واژوو | |
| پلە | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٨٤٥–١٨٤٩)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨٣٣–١٨٣٩)، Governor of Tennessee (١٨٣٩–١٨٤١)، وتەبێژی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (١٨٣٥–١٨٣٩)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨٢٥–١٨٣٣)، President-elect of the United States (١٨٤٤–١٨٤٥)، member of the Tennessee House of Representatives (١٨٢٣–١٨٢٥)، سەرۆک |
جەیمز نۆکس پۆلک (بە ئینگلیزی: James Knox Polk؛ ٢ی تشرینی دووەمی ١٧٩٥ – ١٥ی حوزەیرانی ١٨٤٩) ١١ھەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە ساڵی ١٨٤٥ تا ١٨٤٩ خزمەتی دەکرد پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران (١٨٣٥–١٨٣٩) و پارێزگاری تێنسی (١٨٣٩–١٨٤١) بووە. زۆرجار پۆلک بەدوا سەرۆکی بەھێزی پێش شەڕی ناوخۆ دادەندرێت، کاتێک مەکسیک لکاندنەکەی ئەمریکا بە ویلایەتی تەکساس ڕەتکردەوە (کە مەکسیک بە بەشێک لە خاکەکەی دای نا بوو ھەرچەندە لە شۆڕشی ١٨٣٦ دا لە دەست دا)، پۆلک ئەو نەتەوەیەی (ئەمریکا) بەرەو سەرکەوتن برد لە جەنگی مەکسیک - ئەمریکادا، کە بەوە کۆتایی ھات مەکسیک تەنازول بکات و ناوچەکەیەکی گەورەی لە دەست دا کە ئێستا باشووری ڕۆژاوای ئەمریکا پێک دێنێت ھەروەھا ڕێژەی گومرگی کەمکردەوە بە گۆڕینی «باجی ڕەش» بە گومرگی واکەر لە ساڵی ١٨٤٦، کە ویلایەتە ناپیشەسازییەکانی باشووری ڕازی کرد بە کەمکردنەوەی تێچوون بۆ کاڵای ھاوردە و ناوخۆ ھەروەھا ھەڕەشەی جەنگی کرد لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دا لەسەر مەسەلەی خاوەندارێتی خاکی ئۆریگۆن، ڕێکەوتن گەیشتە ئەوەی کە بەریتانیا لەژێر سایەیدا بەشێک لەو خاکەی فرۆشت کە بووە بە ناوچەی ئۆریگۆن جگە لەوەش سیستەمێکی خەزێنەی سەربەخۆی بنیات نا کە تا ساڵی ١٩١٣ بەردەوام بوو، چاودێری کردنەوەی ئەکادیمیای دەریایی ئەمریکا و دامەزراوەی سمیسۆنیان کرد، بەردی بناغەی مۆنیومێنتی واشنتنی داناو یەکەم مۆری پۆستی ئەمریکی دەرکرد جەیمس پۆلک لە ھەڵمەتەکەیدا بەڵێنی دا تەنیا بۆ یەک خولەک بمێنێتەوە، بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد و کۆشکی سپی جێھێشت و لە ئازاری ١٨٤٩ دا گەڕایەوە بۆ تێنیسی. سێ مانگ دواتر بەھۆی نەخۆشی کۆلێرا و مرد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- James K. Polk ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- لەدایکبووانی ١٧٩٥
- مردووانی ١٨٤٩
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەدەی ١٩یەم
- ئەندامانی پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- خەڵکی ئەمریکیی بە ڕەچەڵەک سکۆتلەندی-ئیرلەندی