لی ھارڤی ئۆسڤاڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لی ھارڤی ئۆسڤاڵد ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩ لە نیو ئۆرلینز - ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە شاری داڵاس) ئەو کەسە بوو کە جۆن ئێف کێنێدی ٣٥ەمین سەرۆکی ئەمریکای تیرۆر کرد ، بەپێی ڕاگەیاندنی حکوومەتی ئەمریکا. دوای دوو ڕۆژ لە تیرۆرکردنی کێنێدی (٢٢ی تشرینی دووەم) لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن جاک ڕوبییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ڕاپرسییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەریان خستووە کە زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا سەرەڕای ئەو بەڵگانەی کە ئۆسڤاڵد تاکە کەس بووە کە تەقەی لە کێنێدی کردووە، پێیان وایە کە ئەو بە تەنیا ئەو کارەی نەکردووە و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کەسانی دیکە پیلانی کردووە.[١] سەبارەت بە پیلانگێڕی ئەم تیرۆرە تیۆری جۆراوجۆر ھەیە.

ئۆسڤاڵد لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بانگەشەی مارکسیستی دەکرد و بەرھەمە سۆسیالیستییەکانی خوێندووە.[٢] لە وەڵامی ئەو پرسیارەی لە کاتی لێکۆڵینەوەیەکدا کە "ئایا تۆ کۆمۆنیستیت ؟" وتی: نا، من کۆمۆنیست نیم، من مارکسیزم.[٣]

لە زنجیرە بچووکەکەی "٦٣ ٢٢ ١١"دا چۆن و ھۆکارەکانی تیرۆرکردنی جۆن ئێف. کێنێدی و تیۆرییەکانی سەبارەت بە ئۆسڤاڵدی بکوژەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]