قەزای بەردەڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەردەڕەش (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)
قەزای بەردەڕەش
دەڤەری گۆرانەتی
گۆران
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم١١٨٬٨٤١
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

بەردەڕەش ٧٠ کم باکووری ڕۆژاوای ھەولێری پایتەخت، ٣٢ کم باکووری ڕۆژھەڵاتی مووسڵ، قەزایەکە سەر بە پارێزگای دھۆک.[١]


جوگرافیای بەردەڕەش[دەستکاری]

قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە:

  • باکوور: قەزای ئاکرێ و قەزای شێخان.
  • ڕۆژھەلات: قەزای ئاکرێ و زێی گەورە.
  • ڕۆژاوا: قەزای شێخان و ڕووباری خازر و قەزای حەمدانییە.
  • باشوور: پارێزگای ھەولێر.

ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاترە لە ٢٦٬٥٣٥ کەس. گوندەکانی سەر بە سەنتەری قەزا: زمزمۆک، مەم و زین، ئامیان، ئامیانۆک، شیوەرە، زەوی ڕەش، کانیلان.

بە قەزابوونی بەردەرەش[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی شوێنی بەردەڕەش شوێنێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە نێوان شاری مووسل و قەزای ئاکرێ و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێری پایتەخت پێکەوە دەبەستێتەوە، و ڕووبەری دەڤەرەکە ٣٩٩٬٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتربوو لە ١٣٠٬٠٠٠ کەس، و لەبەر تێپەڕبوونی ١١٦ ساڵ بەسەر بە ناحیە بوونی، بڕیاری بە قەزای بوونی بەردەڕەش دەرچوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.[٢] بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و دوو ناحیەی نوێش ھاتنە دامەزراندن لەگەڵ بەستنەوەی ناحیەی کەلەک بە بەردەڕەش؛ و ئێستاش قەزای بەردەڕەش لەم سێ ناحیە یە پێک دێت:

لە دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزا بوونی بەردەڕەش، لە ڕێورەسمێکدا لە ٨/٤/٢٠٠٧ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و مازن محەممەد سەعید وەکو یەکەم قایمەقامی قەزای بەردەڕەش دەستنیشان کرا.

ناحیەی دارەتوو[دەستکاری]

دارەتوو یەکێکە لەو ناحیانەی کە لە دوای بە قەزابوونی بەردەڕەش بووەتە ناحیە، و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٨٬٨٢٦ کە و لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:

  • قادسیە کچکە، قادسی زێباری
  • قادسیە گەورە
  • بارەوان گچکە
  • بارەوان گەورە
  • بەنێنان
  • بیۆک
  • تربە سپی
  • خارووک
  • خرابە یاسین
  • خەندەک
  • دالەڕێ
  • درین بۆت
  • دووگوندان گچکە
  • دووگوندان گەورە
  • دووسەرە
  • زەنگەنان
  • شەمسەخڕ
  • شێخالک
  • کۆراو
  • کەونەباک
  • کێلی
  • گربدەو کەون
  • گربدەو نوێ
  • گردەپان
  • گەلووک
  • گۆمەزەرد
  • گوندی ئەحمەد بەگ
  • مۆریلان
  • ھەنجیرۆک کەون
  • ھەنجیرۆک نوێ

ناحیەی ڕۆڤیا[دەستکاری]

ڕۆڤیا یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەرەش و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٩ ھەزار کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە:

  • یەکمالە
  • کانی ئەسپان گچکە
  • دولیجان گەورە
  • دولیجان ێالح
  • دولیجان کتو
  • دولیجان تارق
  • زیلکە عەبدولعەزیز
  • کانی ئەسپان گەورە
  • قەرەناز
  • گرگە جوو
  • نەزراوە
  • جوجەر گەورە
  • دیناران
  • جوجەر گچکە
  • ئۆمەرسێنان
  • کەندالەسۆر
  • جەنگە
  • گربەویل گەورە
  • پەلاسان
  • شێخانۆک
  • گربەویل گچکە
  • توبزاوە گەورە
  • تۆبزاوە گچکە
  • سێگردک
  • عەلیشانە
  • خرابە یاسین
  • پیربوب
  • ئیسماوە
  • خرابە سەعدوون
  • دۆستەک
  • بامەڕزێ
  • بەردەسۆر
  • حەسەنییە
  • خەمیس گچکە
  • بەردە زیو
  • ئەللاھی
  • پیرچاوش
  • چەمە
  • خرابە واش
  • دەربیستان گەورە
  • گریگا
  • دەربیستان گچکە
  • ھزار جووت

ناحیەی کەلەک[دەستکاری]

کەلەک لە ساڵی ١٨٨٠ سەر بە دەڤەری شێخان بوو، و لە ساڵی ١٩٣٠ بە قەزای ئاکرێوە بەستراوە تاوەکو ١٩٦٨ کە جارێکی تر بەستراوەتەوە بە قەزای حەمدانییە. کەلەک لە ساڵی ١٩٧٢ بووەتە ناحیە و ٢٨ گوند لەخۆی دەگرێت و سەر بە قەزای حەمدانییە بووە، تاوەکو ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٧ ناحیەی کەلەک ھەڵوەشێندرایەوە و لەگەڵ ھەر ٢٨ گوندەکانی بەسترانەوە بە سەنتەری قەزای حەمدانییەوە، لە دوای ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩٠، کەلەک لەگەڵ چەند گوندێکی وەکو کەورە سۆر، گەویلان بۆت، کۆمەڵگای بشیریان ئازادکران و لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای ئاکرێ بەسترایەوە. لەدوای بە قەزا بوونی بەردەڕەشیش، کەلەک بە قەزای بەردەڕەش بەسترایەوە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە زیاترە لە ٣١٬٣٠٥ کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە.[٢]

  • کومەڵگای بشیریان
  • شێخەمیر
  • کەورەسۆر
  • بەدەنەی بچووک
  • بەدەنەی گەورە
  • گەویلان بۆتان
  • گەویلان ئازاد
  • ترجلە
  • ئاج قەلا گەورە
  • زەھرە خاتوون
  • گوبەیبا
  • نازمییە
  • مفتییە
  • خازری نوێ
  • ئاچ قەلا بچووک
  • زەنگل
  • بحرە (شیرەکان)
  • گولە بۆر
  • تەل ئەسوەد گچکە (تل اسود)
  • تەل ئەسوەد گەورە
  • تولەبەن
  • گەزەکان
  • جەمە کور
  • قەسرۆک
  • حەسەن شام
  • تورکماس
  • سێودینان
  • مەنگووبە
  • عەلیاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  2. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری test نەدراوە