بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بژمێرەوە ڕەوانە کراوە)

كۆمپيوتەر[١] ئامێرێكى ئەليكتڕۆنى پڕۆگرام پێدراوە كاردەكات بە مەبەستى چارەسەركردن و شيكردنەوەى داتا و گەڕاندنەوەيان بە شێوەى زانيارى جۆراوجۆرى بەسوود و پێدانى زانيارى ھەمەجۆر و بەسوود. واتا كۆمپيوتەر زانيارى دروست ناكات،بەلكو هەڵدەستێ بە هەژماركردن و تۆماركردن و ڕێكخستن و هەندێ گۆڕانكارى لەو داتايەى كە پێى دراوە. وە كۆمپيوتەر پۆلێن دەكرێ بە پێی بوارى بەكارهێنانى،تايبەتمەنديەكانى،جۆرى پڕۆسێسەرەكەى.

لاپتۆپێکی ئەیسەر.

بەگشتی کۆمپیوتەر دەکرێتە دوو بەش: ڕەقامێر (ھاردوێر) و نەرمامێر (سۆفتوێر)

ڕەقامێر

[دەستکاری]

ڕەقامێر بریتییە لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک مۆنیتەر، تەختەکلیل، ماوس، کەیس)[٢]

ماوس (مشک)

[دەستکاری]

ماوس' ئامرازی نیشانکردنە. بە شێوەیەکی فیزیکی، ماوس پێک دێت لە ئامرازێک کەوا دەگیرێت لەژێر یەکێک لە دەستەکانی بەکارھێنەر.[٣]

بۆردی سەرەکی (Mainboard)ماین بورد

[دەستکاری]

گرنگترین بەشی ھەر کۆمپیوتەرێک ئەم بۆردەیە کە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر لەسەر ئەم بۆردە دادەمەزرێن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕام، کارتی گرافیکی، کارتی ڕایەڵە، یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU)، کارتی دەنگ، کارتی تیڤی، کارتی سەتەلایت، مۆدێمی ناوەکی… ھەروەھا ھەندێکیش لە بەشەکانی کۆمپیوتەر بە کێبل بەو بۆردە پەیوەند دەدرێن لەوانە ھارد دیسک، فلاپی درایڤ، سی دی درایڤ، دی ڤی دی درایڤ، سەرچاوەی وزە، پانکە و دەرچەی ماوس و تەختەی کلیل و دەرچەی ڕام (Ram)

نەرمامێر

[دەستکاری]

نەرمامێر بریتییە لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت[٤]

مایکرۆپرۆسێسۆر

[دەستکاری]

تا ئێستە لەنێوان شارەزایاندا لە مشت و مڕدایە. خاڵی سەرەکی دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی (PC) مایکرۆپرۆسێسۆرە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئەندازیارێکەوە کە لە Texas Instroments کاری دەکرد دۆزرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی متمانەی لێپرسراوەکانی بەدەست بھێنێت لە سوودەکانی ھەروا مایەوە و دوای ٣ ساڵ بۆ جارێکی تر دۆزرایەوە. مایکرۆپرۆسیسۆر بۆ یەکەم جار لەلایەن Intel –ەوە کەوتە بواری بازرگانییەوە و شانازی دەکەن بەوەی کە دۆزەرەوەین.[٥]

پۆلێنكردنى کۆمپيوتەر

[دەستکاری]

دەكرێت كۆمپيوتەر پۆلێن بكرێ بە پێى بوارەكەى يان تايبەتمەنديەكەى يانيش جۆرى پڕۆسێسەرەكەى يانيش نەوەى بەرهەمهێنانەكەى

پۆلێنكردنى کۆمپيوتەر بە پێی قەبارەو تواناكەى لە چارەسەركردنى داتا:-

  1. super computer (کۆمپيوتەرى ناياب):- كۆمپيوتەرى زۆر گەورەن كە توانايەكى يەكجار زۆريان هەيە لە چارەسەركردن و شيكردنەوەى داتا هەڵگرتنى بڕێكى زۆر لە داتا و زانيارى كە لەسەر ئاستى حكومەتى وڵاتان بەكاردێ وەك لە تۆڕی جيهانى ئينتەرنێت Internet
  2. Mainframe (کۆمپيوتەرى گەورە):- ئەمانەش زۆر بەتوانان كە لەسەر ئاستى شار و كۆمپانيا گەورەكان بەكاردێن.
  3. Mini computer (کۆمپيوتەرى ناوەند):- ئەمانەش لەسەر ئاستى كۆمپانياى بچووك بەكاردێن.
  4. Home computer (کۆمپيوتەرى ماڵەوە):- ئەم كۆمپيوتەرانەن بەزۆرى منداڵ بەكارى دێنێ.
  5. Micro computer (کۆمپيوتەرى بچووك):- پێشيان دەگوترێ Personal Computer-PC كە دروستكراون بۆ كارى كەسى و تەنها يەك CPU يان هەيە ئەم جۆرە كۆمپيوتەرانە زۆر بەكاردێن لەبەر كەمى بەهاكەى،بچوكى قەبارەى،ئاسان بەكارهێنانى بەردەوامبوون لە پێشكەوتن و دروست بوونى نەوەى نوێ لێيان،هەندێكيان لەسەر مێز دادەنرێن و لە پارچە پێكدێن پێيان دەوترێ Desktop كە لە ماوس و كيبۆرد و مۆنيتۆر و كەيس پێكدێن وە هەندێكيان پێيان دەوترێ Laptop كە هەموو پارچەكانى Desktop لە خۆ دەگرێ و ئاسانتر هەڵدەگيرێ و ئاسانتر كارى پێدەكرێ وە بۆ ئەو كەسانە باشن كە كارەكانيان وا دەخوازێت كە جێگۆڕكێ بكەن و لاپتۆپەكەشيان لەگەڵ دابێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «computer».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://searchsoa.techtarget.com/definition/software ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://www.wisegeek.org/what-is-a-microprocessor.htm