ئان فڕانک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئان فڕانک
ئان فڕانک، ١٩٤٠.
لەدایکبوونئانیلیس ماری 'ئان' فڕانک
(١٩٢٩-0٦-١٢) ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩
فرانکفورت, پروسیا, کۆماری ویمار
مردنشووبات یان ئازاری ١٩٤٥ (١٥ ساڵان)
کەمپی بێرگن بیلسن، ڕۆژهەڵاتی هانۆڤەر، ئەڵمانیای نازی
شوێنی دیماتیکەمپی کەمپی بێرگن بیلسن، ساکسۆنیای خواروو, ئەڵمانیا
پیشەیادەوەرینووس
زمانهۆڵەندی
ھاووڵاتی
  • ئەڵمانی (تا ١٩٤١)
  • بێوڵات لەدوای ١٩٤١
Relative(s)

واژوو

ئانیلیس ماری 'ئان' فڕانک (لە دایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩ -  مردووی شووبات یان ئازاری ١٩٤٥)[١] جوولەکەیەکی ئەڵمانی-هۆڵەندی بوو، بەیەکیک لە باسکراوترین کەس لە ناو قوربانیانی هۆڵۆکۆست دادەنرێت. بەنووسینەوەی یادەوەرییەکانی ناوبانگی لەدوای مردنی دەرکرد، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی بیرەوەرییەکانی کچێکی گەنج (ناوە ڕەسەنەکەی: Het Achterhuis)، کە بەڵگەنامەی ژیانی خوشاردنەوەیەی بوو لە ساڵانی ١٩٤٢ بۆ ١٩٤٤، لەکاتی داگیرکردنی هۆڵەندا لەلایەن ئەڵمانیا لەسەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم. کتێبەکەی ئان بەیەکێک لە بەناوبانگترین کتێبەکانی جیهان دادەنرێت، هەروەها بۆتە سەرچاوەی کۆمەڵێک شانۆگەری و فیلم.

ئان لەدایکبووی فڕانکفۆرت، ئەڵمانیایە بەڵام زۆربەی ژیانی لەناو یان ننزیک ئەمستەردام، هۆڵەندا بەسەربردووە. ئان تەمەنی چوار ساڵان بووە، کاتێک خێزانەکەی لە ئەڵمانیاوە چوونەتە هۆڵەندا، لەکاتی گەیشتنە دەسەڵاتی نازییەکان. لە ساڵی ١٩٤١، هاوڵاتینامەی ئەڵمانی لێسەندرایەوە، بەمەش بووە کەسێکی بێوڵات. لە ئایاری ١٩٤٠، ئان لە ئەمستەردام گیری خوارد، ئەمەش دوای داگیرکردنی هۆڵەندا لەلایەن ئەلمانیای نازییەوە. لەدوای زیادبوونی مەترسی و کۆمەڵکووژی گەلی جوو، ئەوا ئان لە ژوورێکی نهێنی خۆی شاردەوە، کە لە پشت کتێبخانەیەکدا بوو، ژوورەکە لەهەمان ئەو باڵەخانەیەدا بوو کە باوکی، ئۆتۆ فڕانک کاری لێ دەکرد. لەوکاتەوە تاکوو گیرانی خێزانەکەی لەلایەن گێستاپۆکان لە ئابی ١٩٤٤، ئەو خەریکی نووسین و پاراستنی یادنامەیەکی بوو کە بەدیاری پێی درابوو، بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوام لێی دەنووسی. دوا بەدوای گیرانیان ئەوا خێزانی فڕاک برانە کەمپی زۆرەملێی نازییەکان. لە تشرینی یەکەم یان دووەمی ١٩٤٤، ئان لەگەڵ خووشکەکەی مارگۆت، لە کەمپی ئاشڤیتز گواسترانەوە بۆ کەمپی بێرگن بیلسن، کە دوای چەند مانگێک، لەوێ مردن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی نزیککراوەی خاچی سوور، ئەوا لە مانگی ئازار مردن، دەسەڵاتی هۆڵەندا مردنی ئەوانی بە ٣١ی ئازار وەک ڕۆژی فەرمی مردنی ئان دانا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، بەپێی توێژینەوەیەکی خانەی ئان فڕانک ئەوا پێدەچێت مردنی لە مانگی شووبات بووبێت.[١]

ئۆتۆ، تاکە ڕزگاربووی خێزانەکەی بوو، کە لەدوای جەنگ گەڕایەوە ئەمستەردام وە بینی یادەوەری ئان لەلایەن سکرتێرەکەیەوە پارێزگاری لێکراوە، میپ گیس کە دواتر بەهەوڵی ئۆتۆ وەک کتێب لە ساڵی ١٩٤٧ چاپکرا. یادەوەرییەکە بەزمانی هۆڵەندی نووسرابوو، دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ وەرگێڕانی بۆکرایە سەر زمانی ئینگلیزی و تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٧٠ زمان وەرگێڕانی بۆکراوە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئانیلیس ماری 'ئان' فڕانک[٢] لە دایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩، لە کلینیكیکی خاچی سوور[٣] لە فڕانکفۆرت، ئەڵمانیا. دایکی ناوی ئیدیت بوو، باوکیشی ئۆتۆ، هەروەها خووشکێکی لەخۆی گەورەتری هەبوو، بەناوی مارگۆت.[٤] خێزانی فڕانک، جوولەکەی لیبڕالی بوون، هەموو ڕێوەڕەسمێکی جوولەکایەتیان نەدەکرد.[٥] ئیدت و ئۆتۆ کەسی بڕواداربوون، کە زیاتر هەوڵی فێربوونیان دەدا و خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورەش بوون؛ هەردووکیان هانی منداڵەکانیان دەدا تا بخوێننەوە.[٦] [٧] لەکاتی لەدایکبوونی ئان، خێزانەکە لە ماڵەکەیان لە مارباچوگ ٣٠٧ دەژیان، کە دوو نهۆمیان بەکرێ گرتبوو. لە ساڵی ١٩٣١ خێزانەکە چوونە گەڕەکێکی مۆدێرن و لیبراڵ کەپێی دەگوترا گەڕەکی شیعر  (Dichterviertel). هەردوو ماڵەکە هەتا ئێستاش ماون.[٨]

ماینگاو کلینیکی خاچی سوور، فرانکفورت، شوێنی لەدایکبوونی ئان فڕانک.

لە ساڵی ١٩٣٣، دوای بردنەوەی حیزبی نازی بە سەرکردایەتی هیتلەر لەهەڵبژاردنەکان، ئەوا هیتلەر کرایە ڕاوێژکاری وڵات، لەوکاتەدا ئان لەگەڵ دایک و خووشکەکەی لە ماڵی داپیرەی لە ئاخن دەژیان، باوکیشی لە فڕانکفۆرت بوو بەڵام دوای وەرگرتنی پێشنیارێکی کارکردن لە ئەمستەردام ئەوا بڕیاریاندا ماڵەکەیان بگوازنەوە ئەو شارە، سەرەتا ئۆتۆ بەتەنیا چوو، بۆئەوەی کارەکانی و شوێنی مانەوە بۆ خێزانەکەی دابین بکات.[٩] ئۆتۆ دەستیکرد بەکارکردن لە کۆمپانیای ئۆپێکتا. دواتر خێزانەکە شوێنێکیان لەگەڕەکی ڕیڤەرنبەرت دۆزییەوە، کە پەنابەرێکی زۆری جووی ئەڵمانی لەوێ نیشتەجێ ببوون.[١٠] لە کانوونی یەکەمی ١٩٣٣، ئیدت و مارگۆت چوونە لای ئۆتۆ لە هۆڵەندا، بەڵام ئان لەلای داپیرەی مایەوە تاکوو مانگی شووبات، کە لەو کاتەدا خێزانەکە یەکیانگرتەوە لە هۆڵەندا.[١١] خێزانی فڕانک لەناو ئەو ٣٠٠ هەزار جوولەکەدا بوون کە لەساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٣٩ کۆچیانکرد.[١٢]

لەدوای چوونە ئەمستەردام، ئەوا ئان و مارگۆت لە قوتابخانە وەرگیران، مارگۆت چووە قوتابخانەی حکومی هەروەها ئان چوو بۆ قوتابخانەیەکی مۆنیتسۆری. وێرای کێشە سەرەتاییەکانی لەگەڵ زمانی هۆڵەندی، ئەوا مارگرێت بووە قوتابییەکی زیرەک لە ئەمستەردام. ئان لەماڵەوە خوێندنی مۆنتیسۆری دەکرد و منداڵانی هاوتەمەنی خۆی دەبینی، یەکێک لەوانەش هانا گۆسلار بوو کە دواتر بوونە باشترین هاوڕێی یەکتر.[١٣]

لە ساڵی ١٩٣٨، ئۆتۆ فڕانک لەگەڵ کۆمپانیای دووەمی دەستی بەکارکردن کرد، بەناوی پێکتاکۆن، کە لەبەرهەمهێنانی سۆسەچ کاریان دەکرد.[١٤][١٥] هێرمان ڤان پیلس لە کۆمپانیای پێکتاکۆن وەک ڕاوێژکاری بەرهەمهێنانی بیبەر کاری دەکرد، ئەو گۆشتفرۆشێکی جوولەکە بوو، کە لەگەڵ خێزانەکەی ئەڵمانیاوە هاتبوون.[١٥] لە ساڵی ١٩٣٩، داپیرەی ئان هاتە هۆڵەندا و لەگەڵ خێزانی فڕانک ژیا تاکوو مردنی لە کانوونی دووەمی ١٩٤٢.[١٦]

لە ئایاری ١٩٤٠، ئەڵمانیا هۆڵەندای داگیرکرد، حکوومەتی داگیرکەر دەستیکرد بە گرتن و کۆکردنەوەی جوولەکەکان بەپێی یاسای جیاکاری و سنووردارکردن.[١٦] لەوکاتەدا ئۆتۆ فڕانک هەوڵی کۆچکردنی خێزانەکەیدا بۆ ئەمریکا، ئەو شوێنەی کەدەکرا لێوەی بەسەلامەتی بژین[١٧] - بەڵام پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزە بۆ خێزانی فڕانک نەچووە باری جێبەجێکردنەوە، چوونکە بەهۆی ڕەوشەوەکەوە کە بووە هۆی داخرانی کونسڵخانەی ئەمریکا لە ڕۆتەردام و ونبوونی هەموو کاغەزەکان لەوێ، لەنێویشاندا داواکارییەکانی فیزە.[١٨] ئەگەر پڕۆسەکە جێ بەجێش کرابووایە ئەوا لەوکاتەدا، ئەمریکا بەچاوی دۆست و سیخوڕی ئەڵمانیای نازی لەو خەڵکەی دەڕوانی.[١٧]

سەردەمی نووسینەوەی یادنامەکە[دەستکاری]

ئەو شوقەیەی کە خێزانی فڕانک لەماوەی ١٩٣٤ بۆ ١٩٤٢ لێی دەژیان.

پێش خۆ حەشاردان[دەستکاری]

بۆ یادی ١٣ ساڵەی لەدایکبوونی لە ١٢ی حوزەیرانی ١٩٤٢، ئان کتێبێکی پێگەیشت کە پێشتر لەگەڵ باوکی/دایکی لە کتێب فرۆشێک کڕیبووی،[١٩] کتێبەکە کتێبێکی ئۆتۆگراف بوو، کە بەقوماشێکی سوور و سپی دەور درابوو لەگەڵ قوفلێکی بچووک لە بەرگی پێشەوەی.[٢٠] ئان بڕیاردا وەک دەفتەری یادەوەری بەکاری بهێنێت،[٢١] زوو دەستیشی کرد بەنووسین. لەیەکم نووسینی لە ١٦ی تەمموزی ١٩٤٢، ناوی پێرستی ئەو شوێنانەی نووسی کە لە جوولەکە هۆڵەندییەکان قەدەغەکرابوو.[٢٢]

ئۆتۆ و ئدیت پلانی خۆشاردنەوەیان لەگەڵ منداڵەکانیان دانا بۆ ڕۆژی ١٦ی تەمموزی ١٩٤٢، بەڵام کاتێک مارگۆت ئاگادارییەکی پێگەیشت لە نووسینگەی ناوەی بۆ کۆچبەرە جووەکان لە ٥ی تەمموز، کە تێیدا فەرمان دەکات بۆ ڕاگوزاستنیان بۆ کەمپی کارکردن. ئەمەش ناچاری کردن کە ١٠ ڕۆژ زووتر پلانەکەیان جێبەجێ بکەن.[٢٣] بەماوەیەکی کورت بەرلەوەی خۆیان حەشاربدەن، ئان کتێبێک، دەستەیەک چا لەگەڵ کۆمەڵێک کەللا و مۆری بەخشییە کچە هاوڕێ دراوسێکەی، تووسج کوپەرس. لە ٦ی تەممووز، خێزانی فڕانک ڕۆیشتن و تێبینییەکیان بۆ ماڵی کوپەرس جێهیشت تاکوو ئاگاداری پشیلەکەیان موورجی ببن. وەک ئەسۆشیەتد پرێس نووسیویەتی، ئان بە تووسج وتووە: "من نیگەرانی کەللاکانی خۆمم کە بکەوێتە دەستێکی هەڵەوە، دەتوانیت بۆ ماوەیەک ئاگاداریان بیت؟"[٢٤]

ئەو کتێبخانەی کە ژوورەکەی گرتبوو (چاککراوەتەوە).

ژیان لە ژوورێکی نهێنی[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی دووشەممە، ٦ی تەمموزی ١٩٤٢،[٢٥] خێزانی فڕانک چوونە شوێنە شاراوەکەی خۆیان، شوێنەکەیان بە ئەختەرهایس ناوی دەرکرد. شوقەکەیان بە شێواوی جێهێشت، بۆئەوەی وا نیشانی بدەن کە لە پڕێکدا ڕۆیشتوون، هەروەها ئۆتۆ تێبینییەکی جێهێشت کە ئەوان دەڕۆن بۆ سوویسرا، هەروەها بۆ پاراستنیان پشیلەکە، مۆرتیان جێهێشتووە. لەبەر ئەوە جووەکان بۆیان نەبوو کە هۆکارەکانی گواستنەوە بەکاربهێنن، ئەوا دەبوو بەپێ چەند کیلۆمەترێک بڕۆن.[٢٦] دواتر دەرگای ئەختەرهایسەکە بە کتێبخانەیەک داپۆشرا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە نەدۆزرێتەوە.[٢٧]

ڤیکتۆر کوگلەر، یۆهانز کلیمان، میب گیس، بیپ ڤۆسکویل ئەو فەرمانبەرانەبوون کە لەبارەی خۆشاردنەوەکە دەیاننزانی. هەروەها مێردەکەی گیس جان گیس و باوکی ڤۆسکویل جۆناس هاندریک ڤۆسکویل. ئەوان یارمەتیدەری خێزانی فڕانک بوون لەکاتی خۆشاردنەوەیان. ئەوان تاکە سەرچاوەی خێزانەکە بوون بۆ جیهانی دەرەوە، بەردەوام هەواڵی سیاسیی و گۆڕانکارییەکانیان پێ ڕادەگەیاندن. هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابیندەکردن، لە خواردن و پێویستی دیکە، ئەم ئەرکە بەتێپەڕبوونی کات دژوارتر دەبوو، فڕانک لەبارەی هەوڵ و کۆششی ئەوانەوە نووسیویەتی، کە هەمووان دەیانزانی ئەگەر ئاشکرا ببن ئەوا دەکووژرێن بەتۆمەتی شاردنەوەی جووەکان.[٢٨]

ماڵی ئان فڕانک لە ئەمتسەردام، لای چەپە.

لە ١٣ی تەمموزی ١٩٤٢، خێزانی ڤان پیلس هاتنە شوێنە شاراوەکەی خێزانی فڕانک، کە پێکدەهات لە هێرمان، ئۆگەست و پیتەری ١٦ ساڵان. هەروەها لە تشرینی دووەم، فریتز پفیفەر، کە پزیشکێکی ددانساز و هاوڕێی خێزانەکە بوو. فڕانک لەمبارەیەوە نووسی، کە ئەو دڵخۆشە بە هاتنی کەسانی دیکە بۆ قسەکردن لەگەڵیان بەڵام کاتێک باروودۆخەکان بەرەو دژوارتر دەچوون ئەوا بەو هەموو خەڵکەوە ناچاربوون لە شوێنێکی بچووکدا بژین. کاتێک ئان ژوورەکەی لەگەڵ دکتۆر هاوبەشکرد، ئەوا بەکەسێکی بێزارکەر و زۆربڵێ دانا،[٢٩] هەروەها لە ڕووبەڕووبونەوەی ئۆگەست ڤان پیلس  ئەوی وەک گەمژە بینی، وە هێرمان و فیرتز وەک دوو کەسی خۆویست، بەتایبەت لەو خواردنانەی کە لەبەردەستیان دابوو.[٣٠] هەروەها ئان شەرم و ڕێزی لە پیتەر بینی، کە دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لەنیوانیان درووستبوو. یەکەم ماچی ئان لەگەڵ پیتەر بوو، بەلام دڵدارییەکەی بۆ پیتەر بەرەو کەمی چوو کە پرسیاری لەخۆی کرد، کە خۆشەویستییەکەی بۆ پیتەر ڕاستییە یان بەهۆی باروودۆخ و هاوبەشیکردنی ماڵەکە بووە.[٣١] ئان پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ هاوکارەکانی باڵەخانە هەبوو، لە ئۆتۆ فڕانک لەبارەیەوە تێبینی کرد کە ئان هیچ ئۆقرەیەکی نییە بۆ قسەکردنی ڕۆژانە لەگەڵ هاوکارەکانی سەرەوە. هەروەها تێبینی کرد کە ئان لەگەڵ بیپ ڤۆسکویل هاوڕێیەتی درووستکردووە و بە چپە قسەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد لە گۆشەکان.[٣٢]

یادەوەرینووسە بچووکەکە[دەستکاری]

مۆدێلێکی ئەندازیاری ماڵی ئان فڕانک، کە ئەو شوێنەشی تێدایە کە خۆیان تێیدا شاردەوە.

لە نووسینەکانی، فڕانک باسی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و جیاوازییە گەورەکانیان لە ڕووی کەسایەتییەوە خستۆتەڕوو. ئان خۆی بەنزیکتر لەباوکی دەزانێت لەڕووی سۆزەوە، دواتر باوکی وتی، "من لە ئان نزیکتربووم لەوەی مارگۆت، چوونکە ئەو لەدایکییەوە نزیکتربوو. ڕەنگە هۆکارەکەشی ئەوەبێت کە مارگۆت بەدەگمەن هەست و سۆزەکانی دەربڕیبێت یان پێویستی بەیارمەتی بووبێت هاوشێوەی ئان."[٣٣] دوو خووشکەکە پەیوەندییەکی باشتریان هەبوو بەرلەوەی بچنە شوێنە نهێنییەکەیان، هەروەها ئان زۆر جار ئیرەیی بە مارگۆت دەردەبڕی بەتایبەت کاتێک خێزانەکەی ڕەخنەیان لێدەگرت کە وەک مارگۆت بەڕێز و سرووشتی نییە. دوای ئەوەی کە ئان گەورەتر بوو، ئەوا پەیوەندی لەگەڵ خووشکەکەی باشتربوو و ڕازی یەکتریان بەیەکتری دەگوت. لە بیرەوەری ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤، ئان نووسی "مارگرت زۆر باشتر بووە... ئەو چیتر شەڕانگێز نییە، بۆتە هاوڕێی ڕاستەقینەم. ئەو چیتر من وەک منداڵێکی بچووک نابینێت."[٣٤]

ئان زۆرجار لەبارەی پەیوەندییە ئاڵۆز و دژیەکی دەنووسی، هەروەها لەبارەی ناکۆکییەکانیان. لە ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢، وەسفی بێڕێزییەکانی خۆی کردووە لەبەرامبەر دایکی، هەروەها "بێزارکردنی بۆ ڕووبەڕووبنەوەی دایکی هەروەها بێزارکردنی بۆ ڕووبەڕووبنەوەی دایکی، گاڵتەکردنەکانی و سەرهێشاندنی،" پێش ئەوەی تەواوبێت لە نووسینەکانی ئان نووسی، "ئەو دایکێک نییە بۆ من."[٣٥] دواتر، دوای سەیرکردنەوەی یادنامەکەی، ئان شەرمی کردووە لەبەرامبەر ئەو قسە و هەڵسووکەوتە زبرانە، نووسی: "ئان، هەر بەڕاست ئەوە تۆیت کە باسی ڕق دەکەیت، ئای ئان، چۆن دەبێت ئەوە تۆ بیت؟"[٣٦] ئان لەوە تێگەیشت کە جیاوازییان لەگەڵ دایکی بۆتە بەهەڵە تێگەیشتن لەنێوانیان کە تا چەند هەڵەی دایکی بووە ئەوا ئەوەندەش هەڵەی خۆی بووە. هەروەها لەوەش تێگەیشت کە ناڕەحەتی ناپێویستی بە دایکی داوە. لەم تێگەیشتنییەوە ئان دەستیکرد بە ڕێزگرتن لە دایکی.[٣٧]

ئان و خووشکەکەی هیوایان دەخواست بگەڕێنەوە قوتابخانە کە هەرکاتێک باروودۆخەکە ڕووی لە باشی کرد، هەروەها ئەوان بەردەوامبوون لە خوێندن لەکاتی خۆ شاردنەوەیان. مارگرۆ لەڕێگای بیپ ڤۆسکویلەوە بەشێوەی نهێنی دەیخوێند و بەرزترین پلەی بەدەستهێنا. ئان زۆربەی کاتەکانی بەخوێندنەوە و نووسین بەسەردەبرد. ئان جگە لە نووسینەوە و گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە، ئەوا لەبارەی هەست، بڕوا، خەون و ئومێد و ئەو بابەتانەی کە نەیدەتوانی لەگەڵ کەسێکی دیکە قسەی لەسەربکا دەینووسی. وە کاتێک تەمەنی گەورەبوو ئەوا بابەتەکانی قووڵتربوونەوە نموونە لەسەر بڕوابوون بەخودا و چۆن پێناسی سرووشتی مرۆڤ دەکات دەینووسی.[٣٨]

لە کۆتاییدا کە دەبێت ئەرکەکانی قوتابخانە بکەم بۆئەوەی لە نەزانین بەدووربم، هەروەها بۆ ژیانێکی باشتر، بۆ ئەوەی ببم بە ڕۆژنامەنووس، چوونکە من ئەوەم دەوێت! دەزانم کە دەتوانم بنووسم... بەڵام دەبێت بزانرێت کە ئایا من ئەو بەهرەیەم هەیە؟

وە ئەگەر من ئەو بەهرەیەم نەبێت بۆ نووسینی کتێبەکان یان وتاری ڕۆژنامەکان، ئەوا هەمیشە دەتوانم بۆ خۆم بنووسم. بەڵام دەمەوێت زۆر لەوە زیاتر بەدەستبهێنم. ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم کە وەک دایکم، خاتوو ڤان دان و هەموو ئەو ژنانەشی کە دەچنە سەر کار و دواتر مێژوو بەئاسانی لەبیریان دەکات، بژیم. شتێکم دەوێت لەپاڵ مێرد و منداڵەکانم کە خۆمی پێ خەریک بکەم!

دەمەوێت بە سوودبم یان بەچێژ بۆ هەمووان، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە هەرگیز نەمدیتوون. دەمەوێت لەژیاندابم تەنانەت ئەوکاتەشی کە مردووم! هەر لەبەر ئەوەشە کە زۆر سوپاسگوزاری خودام کە ئەم دیارییەی پێ بەخشیوم، کە تێیدا دەتوانم گەشە بەخۆم بدەم و ئەوەی هەموو ئەو شتانەی کە لە ناخمدایە دەری ببڕم.

کاتێک دەنووسم ئەوا دەتوانم هەموو بەرپەرسیارێتی و ئازارەکانم لەبیرببەمەوە، ڕۆحم سەرلەنوێ دەژێتەوە! بەڵام، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایا دەتوانم ببمە نووسەری شتێکی مەزن، ئایا هەرگیز دەتوانم ببمە ڕۆژنامەنووسێک یان نووسەرێک؟

ئان بەردەوامبوو لە نووسین، تا کۆتا نووسینی لە ١ی ئابی ١٩٤٤.

ئاشکرابوون و گیران[دەستکاری]

ئان فڕانک.

لە بەرەبەیانی ٤ی ئابی ١٩٤٤، هێزێکی پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر شوێنە نهێنییەکەیان هەڵدا (ئەختەرهایس).[٣٩] هەریەکە لە فڕانک، ڤان پیلسس و فریتز پفیفەر برانە بنکەی سەرەکی ئاسایش رایخ، لەوێ شەوێک مانەوە و دواتر برانە هیوس ڤان بیوارینگ (خانەی دەستگیرکراوان)، کە زیندانێکی قەرەباڵەغ بوو. دوای دوو ڕۆژ ئەوا گواسترانەوە بۆ کەمپی ڕاگوازراوانی وێتەربۆرک، لەوکاتەدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار جوو، کە زۆربەیان ئەڵمانی و هۆڵەندی بوون کە خۆیان حەشاردابوو ئەوا دەستگیرکرابوون، ئەوان وەک تاوانبار سەیر دەکران و وەک سزایەکی ئەرکی دژوارتریان پێدەکردن.[٤٠]

ڤیکتۆر کوگلەر و یۆهانز کلیمان دەستگیرکران و زیندانیکران لە کەمپی دوژنمان لە ئەمرسفورت. کلیمان دوای ٧ حەفتە ئازادکرا، بەڵام کوگلەر بەردەوام دەگوازرایەوە لەنێوان کەمپەکان تا کۆتایی بە جەنگەکە هات.[٤١] میب گیس و بیپ ڤۆسکویل لەلایەن پۆلیسەوە پرسیاریان لێکرا و هەڕەشەیان لێکرا بەڵام دەستگیرنەکران. دوای ڕۆژێک گەڕانەوە بۆ ئەختەرهایس، لەوێ کاغەزەکانی (ئان)یان دۆزییەوە کە پەرش و بڵاوببوو. بەیەکەوە کۆیان کردەوە لەگەڵ چەند وێنەیەک و ئەلبوومێکی خێزانەکە، وە گیس وای دانابوو کە دوای جەنگەکە بۆ ئانی بگەڕێنێتەوە. لە ٧ی ئابی ١٩٤٤، گیس ویستی هەوڵەکانی خۆی بۆ ئازادکردنی گیراوەکان بخاتە گەڕ، هەوڵی بۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئەفسەر (کارل سیبەربویر) وەربگرێت بە پارە، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە.[٤٢]

وێڕای ئەوەی بەردەوام باسی هەواڵدانی شوێننە نهێنییەکە لەلایەن کەسێکی خیانەتکارەوە هەبوو، لە شوێنە نهێنییەکەی بە پۆلیس و دەسەڵاتی نازی ئاشکرا کردبێت بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە نەزانراوە. لە نیسانی ١٩٤٤، پاسەوانی شەو ماڕتن سلیگەرس لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە تاوانی دزییەک دەکرد لەشوێنەکە ئەوا هاتنە باڵەخانەکەش بۆ زانینی بوونی ژوورێکی نهێنی. تۆنی ئەلەرس، ئەندام لە بزووتنەوەی سۆسیالیستی نەتەوەیی لە هۆڵەندا یەکێکە لە گومانلێکراوەکان لەلایەن نووسەری ژیاننامەی ئۆتۆ فڕانک، کارۆڵ ئان لی. یەکێکی دیکە لە گومانلێکراوەکان، بەرپرسی بەشی کۆگا ویلیام ڤان مارین بوو. کەسانی باڵەخانەکە متمانەیان پێی نەبوو، جارێکیش لەناکاو پرسیاری ئەوەی کردبوو کە ئایا لەم ماوەیە بەڕێز فڕانک لە نووسینگەکەیدا بووە. هەروەها لینا هارتۆگ گومانی لێدەکرێت لەلایەن نووسەری ژیاننامەی ئان فڕانک، میلیسا مولەر. بەشێک لەو گومانلێکراوانە ئەوا یەکتری دەناسن، دەشێت بەیەکەوەش کاریان کردبێت. بەڵام لەکۆتاییدا کەسە گومانلێکراوەکان تەنیا پرسیاری لەسەرە، تا ئێستا بەتەواوی یەکلایی نەبۆتەوە کەکێ هەواڵەکەی گەیاندووە.[٤٣]

لە ساڵی ٢٠١٥، ڕۆژنامەنووس جیرۆن دی بروین و جووپ ڤان ویک، کوڕە بچووکەکەی بیپ ڤۆسکویل ئەوا کتێبی ژیاننامەی بیپ ڤۆسکویل نووسی بەناوی (بیپ ڤۆسکویل، بێدەنگی تەواوبوو: ژیاننامەیی بچووکترین هاریکەری ژوورە نهێنییەکە)، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات خووشکە بچووکەکی بیپ، نیلی (١٩٢٣-٢٠٠١) ئەوا دەکرێت کەسە خیانەتکارەکە بێت دژ بە بنەماڵەی فڕانک. بەپێی کتێبەکە خووشکی بیپ و دەستگیرانەکەی بەتروس هولسمان ئەوا تەلیفۆنکردنی نیلییان لەیادە بۆ گرووپی گەستاپۆ لە بەرەبەیانی ٤ی ئابی ١٩٤٤.[٤٤][٤٥] نیلی دژی بیپ و باوکی جۆناتان ڤۆسکویل بوو سەبارەت بە یارمەتیدانی جوولەکەکان. (جۆناتان ئەو کەسەبوو کە کتێبخانەکەی درووستکرد بۆ داپۆشینی شوێنە نهێنییەکە).[٤٦] نیلی کاتێ تەمەنی ١٩ بۆ ٢٣ ساڵان بوو، ئەوا هەواڵدەری نازییەکان بووە.[٤٧] کارل سیبەربویر ئەو ئەفسەرەی کە بنەماڵەی فڕانکی دەستگیرکرد، ئەوا لە بەڵگەکانی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو کەسەی هەواڵی پێدا بەتەلەفۆن دەنگی کچێکی لاو بووە.[٤٥]

لە ساڵی ٢٠١٦، خانەی یان فڕانک توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر ڕووداوی ئاشکرابوونی شوێنە نهێنییەکە، بەپێی توێژینەوەکەبێت ئەوا لەوکاتەدا چەندین چالاکی لەو ماڵەدا هەبووە، هەندێ لەو چالاکییانە هی دەزگاکەی فڕانک بووە بۆیە هێزەکانی نازی بەسەریان دادوە؛[٤٨] ئەمەش ناچێتە باری خیانەتەوە.[٤٩]

دیپۆرتکردنەوە و مردن[دەستکاری]

لە ٣ی ئەیلوولی ١٩٤٤،[a] دوایین گرووپ لە وێستەربۆرک گواسترانەوە بۆ کەمپی ئاشویتز، دوای سێ ڕۆژ ماوەی گواستنەوەکە؛ لە هەمان شەمەندەرفەر، بلۆیمی ئیڤەرس ئمدن، کە هۆڵەندی زمانێک بوو لەگەڵ مارگۆت و ئان بوو، کە پێشتر لەساڵی ١٩٤١ بوون بە هاوڕێ.[٥٠] بلۆیمی زۆر جار چاوی بە ئان، مارگۆت و دایکیان دەکەوت لە ئاشویتز.[٥١] کە دواتر لە چاوپێکەوتن و دۆکیومێنتارییەکان لەبارەی ژیانی ئان چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرا، لەوانەش دوایین حەوت مانگی ئان فڕانک (١٩٨٨) کە لەلایەن فیلمسازی هۆڵەندی ویلی لیندەر[٥٢] دەرهێنراوە هەروەها فیلمێکی بەڵگەنامەیی بی بی سی بەناوی یادەوەری ئان فڕانک (١٩٩٥).[٥٣]

هەر لەگەڵ گەیشتن بە ئاشویتز، ئەوا هێزەکانی شوتزشتافل بەزۆر پیاوەکانیان لە، ژن و منداڵەکانیان جیادەکردەوە، هەروەها ئۆتۆ فڕانک لە خێزانەکەی دابڕا. ئەوانەی دەیانتوانی لە کەمپەکە کاربکەن، ئەوا دەیانخستنە سەر کار وە ئەوانەشی کە کاریان بۆ نەدەکرا ئەوا ڕاستەوخۆ دەکووژران. لە کۆی ١،٠١٩ سەرنشین، ٥٤٩یان لەنێویشیاندا منداڵی خوار ١٥ ساڵان هەبوون ئەوا ڕاستەوخۆ نێردران بۆ ژووری گاز. ئان فڕانک کە تەنیا سێ مانگ دەبوو، تەمەنی گەیشتبووە ١٥ ساڵان، یەکێکبوو لەو کەسە بچووکانە کە جیاکرانەوە لە سەرنشینەکانی دیکە، هەروەها ئەو هەرگیز ئاگاداری ئەوە نەبوو کە خێزانەکەی و تەواوی هاوژوورانی ئەختەرهایس لەم جیاکردنەوەیە ڕزگاریان بووە. تەنانەت بۆ باوکیشی وایزانیوە کە ڕاستەوخۆ کووژراوە، چوونکە پێی وانەبوو باوکی لەناوەڕاستی تەمەنی پەنجا ساڵی بتوانێت کاربکات.[٥٤]

ئان لەگەڵ ژن و کچەکانی دیکە کە هەڵنەبژێردرابوون بۆ مردنی ڕاستەوخۆ، ئەوا بەزۆر ڕووتکرانەوە بۆ ئەوەی پاکبکرێنەوە، قژیان تراشرا و تاتۆیەکی ژمارەیی لەسەر شانیان کرا بۆ ناسینەوەیان. لە ڕۆژدا، ژنەکان وەک کرێکاری کۆیلە کاریان پێدەکرا، وە ئان ناچارکرا کە بەرد بگوازێتەوە و ڕووەکیش بچێنێت. لەشەوانیشدا ژنەکانیان لە هۆڵێکی قەرەباڵغ کۆدەکردەوە. بەشێک لە شایەتحاڵەکان کە دواتر قسەیان لەسەر ئان فڕانک کردووە، باسی ئەوەیان کردووە لەو کاتەدا ئان زۆر دڵتەنگ و چاوبەفرمێسک بوو کاتێک دەیزانی منداڵەکان دەبەنە ژووری گازەکە؛ هەروەها هەندێکی دیکەش باس لەوە دەکەن، کە ئەو هێز و توانای زیاتری بەکارهێناوە کەپێناو وەرگرتنی نانی زیاتر بۆ دایک، خووشکەکەی و خۆی. دواتر نەخۆشی لەنوێ کەمپەکە بڵاوبوویەوە، فڕانک بەخراپی تووشی نەخۆشی جەربی پێست بوو. ئان لەگەڵ خووشکەکەی برانە کلینیکێک کە ژوورێکی تاریکبوو، لەوێ مشک و جورج هەبوون، لەوکاتەدا دایکیان وازی لە خواردن هێنا و هەموو خواردنەکانی خۆی لەڕێگای کونێکەوە کەخۆی درووستی کردبوو بۆ کچەکانی دەنارد.[٥٥]

یادەوەری ئان و مارگۆت لە کەمپی بێرگن بیلسن.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٤، فڕانک لەگەڵ خووشک و دایکی، ناویان لەناو خشتەی گواستنەوە بوو بۆ کەمپی کرێکاران لە ناوچەی سیلیزیای سەرەوە، کە ناوچەیەکە لەنێوان پۆڵەندا و چیک. بەڵام بلۆیمیئان ڕێگری ڕۆیشتنی لێکرا چونکە نەخۆشییەکەی پەرەی سەندبوو، دایک و خووشکەکەشی لەگەڵیدا مانەوە. بەڵام بلۆیمی بەبێ ئەوان ڕۆیشت.[٥٣]

لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردن دەستیپێکردەوە بۆ جێگۆڕینی ژنان بۆ بێرگن-بێلسین. پتر لە ٨،٠٠٠ ژن، لەنێویشاندا ئان، مارگۆت و ئۆگەست ڤان پیلس گواسترانەوە. ئیدت فڕانک (دایک) لە برسا مرد.[٥٦] خێمەکان هەڵدران لە کەمپی بێرگن-بێلسین بۆ نیشتەجێبوونی زیندانییەکان، هەر کە دانیشتوانەکە زۆریکرد ئەوا نەخۆشییەکان بەخێرایی بەربڵاوبوونەوە. ئان لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی یەکیان گرتەوە، ئەوانیش هانیلی گۆسلار و نانیتی بیڵتز بوون، کە لەبەشێکی دیکەی کەمپەکە نیشتەجێ ببوون. گۆسلار و بیڵتز ڕزگاریان بوو لەدوای جەنگەکە، هەروەها بە کورتی باسی ئەو ساتانەیان دەکرد لەگەڵ ئان فڕانکدا بوون. بیڵتز لە وەسفی باروودۆخی ئان وتیویەتی، ئان کەچەڵ، لاواز و نەخۆش بوو. گۆسلەریش وتویەتی، ئەو لەو بڕوایەدابوو کە دایک و باوکی مردوون بۆیە چیتر نەدیوەیست بژی. گۆسلەر دواتر پێشبینی دیدارەکانی خۆی و ئانی کرد کە لەمانگی کانوونی دووەم یان سەرەتای شووباتی ١٩٤٥ بووبن.[٥٧]

لە سەرەتاکانی ١٩٤٥، نەخۆشی جەربی پێست بەتەواوی کەمپەکە بڵاوبوویەوە، ١٧،٠٠٠ زیندانی کووشت.[٥٨] هەروەها نەخۆشییەکانی دیکەش، لەوانە گرانەتا سەریان هەڵدا.[٥٩] لەبەر ئەو باروودۆخە ناهەموارە، ئەوا زۆر سەختە کە هۆکاری مردنی ئان بزانرێت؛ هەرچەند بەڵگەش هەیە کە بەهۆی نەخۆشی پێستەکەی مردبێت. گینا تورگل، ڕزگاربوویێکی بێرگن-بێلسین، کە ئان فڕانکی ناسی لەکەمپەکە. لە ساڵی ٢٠١٥، تورگل بە ڕۆژنامەی بەریتانی زە سەن وت: "شوێنی خەوتنەکەی لە گۆشەیەکی مندا بوو. ئەو خەمباربوو، باروودۆخی خراپبوو، ئەو دەسووتا،" هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ئاوی بۆبردووە بۆ خۆشووشتن.[٦٠] تورگل کە لە نەخۆشخانەی کەمپەکە کاری دەکرد، ئەوا ئاماژەشی بە خراپی باروودۆخی زیندانییەکان کرد کەبەهۆی نەخۆشی جەربی پێست تووشیان ببوو. خەڵکی دەمردن بەژمارەیەکی خەیاڵی - بەسەدان کەس... جار هەبوو هەواڵ ڕادەگەیەندرا کە ٥٠٠ کەس مردوون. یان دەگوترا سێ سەد کەس. ئەوکاتە ئێمە دەمانگووت تەنیا سێ سەد کەس؟ ئەوا سوپاسی خودامان دەکرد کە تەنیا سێ سەد کەس مردوون."[٦٠]

دواتر هەندێک لە شاهێدییەکان ئەوەیان باسکرد کە ئان بەهۆی لاوازی و باروودۆخییەکەی لە شۆکێکدا مردووە. ئان چەند ڕۆژێک بەدوای مردنی مارگۆت مرد. بەدیاریکراوی ڕۆژی مردنی هەریەکە لە ئان و مارگۆت نازانرێت. چەند حەفتەیەک لەدوای مردنیان، ئەوا کەمپەکە لەلایەن سەربازانی بەریتانیا ئازادکرا لە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ١٩٤٥.[٦١] بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥، ئەوا مردنی ئان لە مانگی شووبات بووە.[٦٢] بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان کە ئان لە ٧ی شووبات، نیشانەکانی نەخۆشییەکەی پێستی تێدا دەرکەوتبوو.[٦٣] بە قسەی بەرپرسانی تەندرووستی هۆڵەندا، قوربانییەکان لە خراپترین دۆخی چارەسەرنەکردندا بوون. دوای ئازادکردنی کەمپەکە، ئەوا سووتێندرا لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە؛ هەردوو خووشکەکەش لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەشوێنێکی نەزانراو نێژران.

لە دوای جەنگەکە، بەپێی ئاماری نزیککراوە ئەوا ٥،٠٠٠ جوو لەکۆی ١٠٧،٠٠٠ کەسیان ڕزگاریان بوو لەو ڕاگواستنەی لە هۆڵەندا لەنێوان ١٩٤٢ بۆ ١٩٤٤ کرا. وە نزیکەی ٣٠ هەزار جوو کە لە هۆڵەندا و ژێرزەمینەکان مانەوە ئەوا بەنزیکی دوو لەسەر سێیان (٢/٣) ڕزگاریان بوو.[٦٤]

ئۆتۆ فڕانک یەکێکبوو لە ڕزگاربووەکانی ئاشویتز. لەدوای تەواوبوونی جەنگەکە، ئەو گەڕایەوە هۆڵەندا بۆ ئەمستەردام بۆ ئەوشوێنەی کە لەلایەن جان و میپ گیس، خێزانەکەیان حەشاردابوو. لەوێ زانی کە ژنەکەی، ئیدت مردووە، بەڵام بەو ئومێدەبوو کە کچەکانی ڕزگاریان بووبێت. دوای تێپەڕبوونی چەن حەفتەیەک، ئەوا زانی کە مارگۆت و ئان مردوون. دواتر کە ویستی لەبارەی هاوڕێی کچەکانی بزانێت، ئەوا بۆی دەرکەوت زۆرێک لەوانیش مردوون. سان لیدەرمان، کە چەندجارێک لە یادنامەکەی ئان باسکراوە، ئەوا لەگەڵ دایک و خووشکەکەی ڕزگاریان ببوو.[٦٥] بەشێکی دیکە لە هاوڕێیان دوو خووشکەکە ڕزگاریان بوو، کە دوای ڕزگاربوونیان ڕوویان کردە سوویسرا، بەریتانیا و ئەمریکا.[٦٦]

یادنامەی کیژۆڵەیەک[دەستکاری]

وێنەیەک لەیەکەم یادنامەی ئان فڕانک.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە تەمموزی ١٩٤٥، دوای ئەوەی خاچی سوور مردنی هەردوو خووشکە فڕانکەکەی ڕاگەیاند. میپ گیس یادنامەکەی ئانی بە ئۆتۆ دایەوە، کە ناوبراو هەڵیگرتبوو بەو ئومێدەی ڕۆژێک بیداتەوە بە ئان. دواتر ئان لەمبارەیەوە وتی کە هەرگیز نەیدەزانی کە ئان بەمشیوەیە باش دەنووسێت لەسەردەمی خۆ حەشاردنەوەکەیان. لە یادەوەری خۆیدا، ئۆتۆ باس لەئازاری خوێندنەوەی یادنامەکەی ئان کرد، هەروەها باسی لەوەشکرد کە بۆیەکەمینجار هەندێک لایەنی شاراوەی کچەکەی زانیوە، کەبەشێک لەو بەشانەی یادنامەکە ئەوا ئان وتووێژی لەبارەیانەوە لەگەڵ کەس نەکردووە، "ئەوە بۆمن مایەی سەرسووڕمان بوو... هەرگیز لەبارەی قووڵی هەست و بیرکردنەوەکانیم نەدەزانی... ئەو هەموو ئەوشتانەی لەخۆیدا هەڵگرتبوو."[٦٧] لەسەر ئەوەی کە حەزی کردووە ببێتە نووسەر، ئەوا ئۆتۆ دەستیکرد بەهەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی یادنامەکە.[٦٨]

یادنامەکەی ئان دەربڕینی هەست و سۆزە تایبەتەکانی بوو لە چەند کاتێکی جیاواز کە نەیدەهێشت کەس بیخوێنێتەوە. ئەو وەسفی خێزانەکەی، کەسەکانی دەورووبەری و باروودۆخەکانی ئەو سەردەمەی کردووە. لە ئازاری ١٩٤٤، ئان گوێبیستی یەکێک لەبەرنامەکانی ڕادیۆ لەلایەن گریت بۆلکیستن بوو کە ئەندامێکی حکوومەتی دوورخراوەی هۆڵەندا بوو، لە لەندەن دەژیا. لەبەرنامەکە گریت ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک جەنگەکە کۆتایی دێت، ئەوا تۆمارێکی گشتی درووستدەکات بۆ خەڵکی هۆڵەندا لەکاتی ژیانیان لەژێر داگیرکاری ئەڵمانیا.[٦٩] لە قسەکانیدا ئاماژە بەوەرگرتنی نامە و  یادنامەکانیش کرد، وە ئان بڕیاریدا کە نووسینەکانی بنێرێت کە کاتێک جەنگ کۆتایی پێدێت. ئان دەستیکرد بە دەستکاری و لابردنی هەندێ لە نووسینەکانی و نووسینەوەی بەشێکی دیکەشیان، بۆئەوەی بڵاوی بکاتەوە. ئان ناوی خوازراوی بۆ هەریەکێک لە کەسە هاوکارەکانی بەکارهێنا. لە یادنامە دەستکاریکراوەکە، ئەوا ئان ناوی کارەکتەرەکانی ڕۆمانی جووپ تیر هویلی نووسەر جیزی ڤان مارکسڤیلدت بەکارهێنا،Joop ter Heul کە ڕۆمانێکی دڵخوازی ئەوبوو. ئان ناوی خوازراوی بۆ هەریەکێک لە کەسە هاوکارەکانی بەکارهێنا. لە یادنامە دەستکاریکراوەکە، ئەوا ئان ناوی کارەکتەرەکانی ڕۆمانی جووپ تیر هویلی نووسەر جیزی ڤان مارکسڤیلدت ئۆتۆ فڕانک یادنامەکەی خۆی لەژێرناوی "ڤێرژن ئەی" چاپکرد، هەروەها یادنامەکەی ئان بەناوی "ڤێرژن بی" چاپکرد، لەیەکەم چاپیشیدا ئەوا ناوە ڕەسەنەکانی دانایەوە لەبڕی ناوە خوازراوەکان.[٧٠]

ئۆتۆ فڕانک یادنامەکەی دایە مێژووزان ئان ڕۆمیەن ڤەرشخور، کە دوای هەوڵدانی نەیتوانی بە چاپی بگەیەنێت بەڵام دایە هاوسەرەکەی جان ڕۆمیەن، کە وتارێکی لەسەر نووسی بەناوی Kinderstem (واتە: دەنگی منداڵێک)، کە لە ڕۆژنامەی هیت پاروول لە ڕۆژی ٣ی نیسانی ١٩٤٦ بڵاوکرایەوە. لەوتارەکەدا جان نووسی، "ئەو ڕستانەی لە دەنگی منداڵێکەوە دەرچوون، هەموو شتێکیان لەبارەی فاشیزم ئاشکراکردووە، زیاتر لە تەواوی بەڵگەکانی ناو دادگاییەکەی نورمبێرگ."[٧١] وتارەکە سەرنجی دەزگاکانی چاپی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئەمەش وایکرد کە یادنامەکە لە ساڵی ١٩٤٧ لە هۆڵەندا چاپبکرێت بەناوی (Het Achterhuis).[٧٢] دوای ساڵانی ١٩٥٠ ئەوا بەچەند زمانێکی دیکەش چاپکرا.[٧٣]

لەساڵی ١٩٥٠، سەرەتا لە ئەڵمانیا دواتریش لە فەڕەنسا چاپکرا، لەلایەن چەند دەزگایەکی چاپیش ڕەتکرایەوە، لەساڵی ١٩٥٢، لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە. یەکەم چاپی ئەمریکی، لە ساڵی ١٩٥٢ لە ژێر ناونیشانی ئان فڕانک: یادنامەی کیژۆڵە بچووکەکە بڵاوکرایەوە، کە پێشوازی و پێداچوونەوەی ئەرێنی لێکرا. کتێبەکە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا هەروەها ئەمریکا سەرکەوتنی باشی بەدەستهێنا، بەڵام لە بەریتانیا سەرکەوتوو نەبوو لە ڕاکێشانی خوێنەران وە لە ساڵی ١٩٥٢ چاپی نەما. هەروەها لە ژاپۆنیش، ١٠٠ هەزار دانەی لە چاپی یەکەم لێ فرۆشرا. لە ژاپۆن ئان بووە چاند (کەلتوور)ێک لە نێو گەنجەکان وەک سیمبوڵی تێکشکانی گەنجان لەسەردەمی جەنگەکە.[٧٤]

لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥، شانۆگەرییەک لەلایەن ئەلبەرت هاکت و فرانسیس گوودریخ لەسەر یادنامەکەی ئان نمایشکرا، کە بووە براوەی خەڵاتی پولتیزار بۆ دراما. دواتر، فیلمی زە دایەری ئۆف ئان فڕانک (١٩٥٩) نمایشکرا، کە لەڕووی بۆکس ئۆفیس و پێشوازی ڕەخنەگرانە سەرکەوتووبوو. بەتێپەڕبوونی کات، یادنامەکە ناوبانگی زیاتری پەیداکرد، بەتایبەت لە ئەمریکا کە چووە ناو پڕۆگرامی خوێندنەوە، بۆ ناساندنی ئان فڕانک بە خوێنەری نوێ.[٧٥]

لە ساڵی ١٩٨٦، پەیمانگای هۆڵەندی بۆ بە بەڵگەنامەکردنی جەنگ چاپی ڕەخنەگرانی یادنامەکەی بڵاوکردەوە. کە تێیدا بەراوردی گشت چاپەکان دەکات، بە دەستکاری و بێ دەستکاری. هەروەها باسی ڕاستیبوونی ڕووداوەکانی یادنامەکە دەکات، هەروەها باسکردنی چەند زانیارییەکی زیاتر دەربارەی خێزان و یادنامەکەش.[٧٦]

کۆرنیلیس سویک، بەڕێوبەری پێشووی دامەزراوەی ئان فڕانک وە سەرۆکی دامەزراوەی سەنتەری هۆڵۆکۆستی ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٩٩ ڕایگەیاند کە پێنج پەڕە لە یادنامەکە لەلایە ئۆتۆ فڕانکەوە لە یادنامەکە براوە. سویک، ئەوەشی وت کە ئۆتۆ بەرلەوەی بمرێت لە ١٩٨٠، ئەوا کاغەزەکانی بە ئەو داوە. کاغەزە ونبووەکانی ئان فڕانک کە سویک باسی دەکات، ئەوا بریتیبوون لە ڕەخنەگرتنی ئان لە پەیوەندی نێوان دایک و باوکی دەگرێت،[٧٧] هەروەها لاوازی فڕانک لە کاریگەربوونی لەسەر دایکی ئان دەکات. هەندێک لە بۆچوونەکان ئەوەبوون، کە سویک دەیەوێت مافی بڵاوکردنەوەی پێنج کاغەزەکە لای خۆی بێت و بەمەش پارە قازانج بکات بۆ ڕێکخراوەکەی. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، وەزارەتی پەروەردە، کەلتوور و زانستی هۆڵەندا ڕازیبوون کە ٣٠٠ هەزار دۆلار بدەن بە ڕێکخراوەکەی سویک، وە ئەویش کاغەزەکانی گەڕاندەوە لەساڵی ٢٠٠١. لەوکاتەوە ئەو پەڕانە لە چاپی نوێی یادنامەکە دادەنرێن.[٧٨]

پێشوازی[دەستکاری]

پەیکەری ئان لە هۆڵەندا.

یادنامەکە ستایشکرا وەک گەنجینەیەکی ئەدەبی چاوی لێدەکرێت. ڕۆژنامەنووس مایر لیڤین نووسی "بەجۆرێک ئامادەکراوە کە پشتگیری نووسینەوەی ڕۆمانێک دەکات،" لیڤین سەرسامبوو بە ئاستی نووسینی ئان،[٧٩] پەیوەندی بە ئۆتۆ کرد لەدوای بڵاوبوونەوەی یادنامەکە،[٨٠] بەتایبەت کاتێک ئۆتۆ خەریکی نووسینەوەی ژیاننامەی خۆی بوو. شاعیری ئەمریکی جۆن بێریمان کتێبەکەی بە بێ هاوتا وەسفکرد، ستایشیشی کرد بەتایبەت لە باسکردنی بابەتە ئابوورییەکان بەم سادەیی و ڕاستگۆییەوە.[٨١]

لە پێشەکی یادنامەکە، لە چاپی یەکەمی ئەمریکیدا، ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت بۆ وەسفی یادنامەکە نووسی، "یەکێکە لە زیرەکانەترین و باشترین شێوازی گێڕانەوە لەبارەی جەنگ و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤایەتی خوێندبێتمەوە.[٨٢]" جان ئێف. کێنیدی لەساڵی ١٩٦١، ناوی ئانی هێنا لە قسەکانیدا و وتی "کەسانێکی زۆر لە مێژوودا باسیان لە ڕێزی مرۆڤەکان کردووە لەکاتی لەدەستدان و ناخۆشییەکان، بەڵام هیچ دەنگێک بەراورد ناکرێت بە ئان فڕانک."[٨٣] لە هەمان ساڵدا، نووسەری سۆڤییەتی ئلیا ئرەنبێرگ لەبارەی ئان نووسی: "یەک دەنگ قسەی لەبڕی شەش ملیۆن کەس کرد - ئەوە دەنگی بیرمەندێک یان شاعیرێک نەبوو، بەڵکو کچێکی بچووک."[٨٤]

دوای زیادبوونی ناسراویی ئان وەک مرۆڤدۆست و نووسەر، ئەوا قسە لەسەر ئەوە دەکرا کە تایبەت بکرێت بە سیمبوڵی هۆڵۆکۆست.[٨٥] هیلاری کلینتۆن لە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئیلی ویسێلی مرۆڤایەتی لە ساڵی ١٩٩٤، بە وتەیەکی ناو یادنامەی ئان فڕانک دەستی بە وتارەکەی کرد: "ئاگاداری کردینەوە کە گەمژەییمان لە ناحەزی و لەدەستدانی پارەکانمان ئەوا گەنجەکانمان لێ دەبات،" کە کلینتۆن مەبەستی لە ڕووداوەکانی سارایێڤۆ، سۆماڵیا و ڕواندا بوو.[٨٦] لەدوای وەرگرتنی خەڵاتێکی مرۆڤدۆستی لە ساڵی ١٩٩٤، ئەوا نیڵسۆن ماندێلا لەنێو ئاپۆڕای خەڵک لە جۆهانزبێرگ ئاماژەی بەوەکرد کە لەکاتی زیندانیکرانی ئەوا یادنامەکەی ئان فڕانکی خوێندۆتەوە، لەو ڕێگایەوە ئازایەتی زیاتری بەدەستهێناوە، ماندێلا بەراوردی نێوان زەحمەتی ژیانی ئانی کرد لەسەردەمی نازی لەگەڵ باروودۆخی خۆی لە زیندان لەسەردەستی ڕژێمی ئەپارتایدی ئەفریقای باشوور.[٨٧]

پریمۆ لێڤی چەندجارێک ئاماژەی بەوە داوە کە ئان فڕانک وەک تاکێک نوێنەرایەتی ملیۆن کەسی قوربانییە چونکە "تاکێکی وەک ئان فڕانک ئێمەی هەژاند لەناو ژمارەیەکی بێ هەژمار لە خەڵک کە بوونە قوربانی وەک ئەو، بەڵام ئەوەی ئەو کردی مانەوەیەتی لەناو سێبەرەکان. لەوانەیە ئەوە ڕێگایەکی باشتربێت لەوەی کە لەبارەی ئازاری هەموو قوربانییەکان بخوێنینەوە کە نەیانتوانی بژین."[٨٨] لە کۆتایی هێنان بە قسەکانی لە ژیانننامەی ئان فڕانک نووسینی مولەر، ئەوا میپ گیس هەمان بۆچوونی هەیە کە دەکرێت ئان وەک نوێنەری قوربانییانی شەش ملیۆن جوو دابنرێت، لە نووسینەکەدا دەڵێت: "ژیان و مردنی ئان، ئەوا چارەنووسی کەسی خۆیەتی، کە ئەم چارەنووسە بۆ تاکەکەسێک لە شەش ملیۆن کەسدا ڕوویدا. ئان نەیتوانی دژایەتی نازییەکان بکات، لەبەرامبەر بردنی ژیانی چەندان جوولەکە... بەڵام چارەنووسی ئەو یارمەتیمان دەدات لەو لەدەستدانە گەورەیەی کە جیهان بینی بەهۆی هۆڵۆکۆستەوە."[٨٩]

لە بارەی سەرکەوتنی یادنامەکە و هۆکاری چاپکردنی، ئۆتۆ فڕانک ئاماژەی بەوەکرد، "یادنامەکە زۆر شت لە خۆدەگرێت، بۆیە هەر خوێنەرێک شتێکی تایبەت دەیورووژێنێت."[٩٠] سایمۆن ویسەنتال بەهەمان شێوەی باسی ناوبانگی و بەربڵاوی یادنامەکەی کردووە و پێشی وایە کە یادنامەکە هۆشیاری زیاتری لەبارەی هۆڵۆکۆست بڵاوکردەوە بەراورد بە دەستکەوتەکانی دادگاییەکانی نورمبێرگ، چوونکە "خەڵک منداڵەکەیان خەڵکی ناسیاویان هەیە وەک ئەو منداڵە. ئەوە کاریگەری هۆڵۆکۆستە، ئەو خێزانە وەکو خێزانی من وایە، یان وەک خێزانەکەی تۆ وە بەمشێوەیە لە شتەکان تێدەگەین."[٩١]

لە ساڵی ١٩٩٩، گۆڤاری تایم چاوپێکی تایبەتی بەناوی "١٠٠ تایم: گرنگترین کەسایەتییەکانی سەدە". ئان فڕانک وەک یەکێک لە هێماکانی "ئازایەتی و نموویەیی" دانرا.

دانپێدانەنان و سکاڵای یاسایی[دەستکاری]

لەدوای بەربڵاویی یادنامەکە بەتایبەت لەکۆتاییەکانی پەنجاکان، ئەوا کۆمەڵێک بۆچوونی جیاواز لەسەر ناوەڕۆکی یادنامەکە درووستبوون، وە یەکەم ڕەخنەکان لە سوێد و نەرویج بوون.[٩٢]

لە ساڵی ١٩٥٧ گۆڤاری وشە ئازادەکان (Fria ord)ی سویدی، کە لەلایەن ڕێکخراوی نیۆفاشیستی ناشنال لیگی سوید دەردەچووم ئەوا وتارێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن نووسەری دانماڕکی هارالد نیلسن نووسرابوو،[٩٣] تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەم یادنامە هەر لەلایەن میەر لیڤین نووسراوە.[٩٤]

لە ساڵی ١٩٥٨، لە کاتی پێشکەشکردنێکی یادنامەکەی ئانن فڕان، نووسەر سایمۆن ویستال لەلایەن گرووپێکی ناڕەزاییکارەوە ئالنگاری دەکرێت لەسەر ئەوەی کە ئان فڕانک بوونی نەبێت، ئالنگەرییەکەش ئەوەبوو کە ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە ناوبراوی دەستگیر کردبوو. سایمۆن دەستیکرد بەگەڕان بۆ دۆزینەوەی کارل سیبەربویر، ئەو ئەفسەرەی کە ئان فڕانکی دەستگیر کردبوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٣، توانی سیبەربویر بدۆزێتەوە. کاتێکیش سایمۆن چاوپێکەوتنی لەگەڵ کارل سیبەربویر، کرد ئەوا دانی بە ڕۆڵ و کارەکی خۆی نا، هەروەها بەوێنە ئانی ناسییەوە وەک یەکێک لەو کەسانەی کەخۆی دەستگیری کردوون. قسەکانی کارل لەگەڵ ئۆتۆ یەکیان دەگرتەوە.[٩٥]

لە ساڵی ١٩٥٩، ئۆتۆ سکاڵایەکی یاسایی لەدژی لۆتەر سیتیلاو، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی لاوانی هیتلەر، تۆمارکرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەڕەیەک لە قوتابخانە کە وەسفی یادنامەکەی بە ساختە کردبوو. سکاڵاکە بڕگەیەکی بۆ درێژکرایەوە لە دژی هیرنریخ بودەرگەرگ، ئەو کەسەی کە پشتگیری لوتەری کرد لە ڕۆژنامەی لوبیک. دادگا لە ساڵی ١٩٦٠ لێکۆڵینەوەی لەسەر یادنامەکە کرد، دەست و خەتی ئان لەگەڵ دەست و خەتی یادنامەکە یەکی گرتەوە بەمەش دادگاییەکە لەبەرژەوەندی ئۆتۆ تەواودەبوو. لوتەر لە قسەکانی خۆی پەشیمان بوویەوە، هەروەها ئۆتۆ چیتر بەدەم کەیسەکەدا نەڕۆیشت دوای بردنەوەی.[٩٤]

لە ساڵی ١٩٧٦، ئۆتۆ سکاڵایەکی دیکەی تۆمارکرد، ئەمجارەیان لەسەر هینز رۆت کە ئەویش یادنامەکەی بە ساختە ناوهێنا. دادگا (ڕوت)ی ئاگادارکردەوە، ئەگەر جارێکی دیکە قسەر لەسەر یادنامەکە بکاتەوە ئەوا بەبڕی ٥٠٠ هەزار مارکی ئەڵمانی پێدەبژێرێت و سزای شەش مانگ زیندانی دەکات. ڕوت لەبەرامبەر بڕیارەکەی دادگا سکاڵای تۆمارکرد. دوای ئەوەی ناوبراو لەساڵی ١٩٧٨ کۆچی دواییکرد ئەوا دادگا سکاڵاکەی ڕوتی هەڵوەشاندەوە.
لە ساڵی ١٩٧٦، ئۆتۆ فڕانک سکاڵایەکی یاسایی تۆمارکرد، لەدژی ئرنست ڕۆمەر، دابەشکاری نامیلکەیەک بەناونیشانی "یادنامەکەی ئان فڕانک، پڕفرۆشترین، درۆ". هەروەها پیاوێکیش بەناوی ئێدگار گیس کە هەمان نامیلکەی لە دادگا دەفرۆشت، ئەویش خرایە کەیسەکەوە. ڕۆمەر وەک سزا، ١٥٠٠ ماڕکی ئەڵمان پێبژارکرا،[٩٤] هەروەها گیس ماوەی ٦ مانگ زیندانی کرا، دواتر ماوەکەی کەمکرایەوە لەسەر داوکااری، دواتر کەیسەکە داخرا چوونکە کاتی تەرخانکراو کۆتایی هات.[٩٦]

لەدوای مردنی ئۆتۆ لەساڵی ١٩٨٠، یادنامە ڕەسەنەکە، نامەکان و کاغەزە ونبووەکان، بەیەکەوە کۆکرانەوە لە پەیمانگای بەڵگەنامەکردنی جەنگ لە هۆڵەندا،[٩٧] کە توێژینەوەیان لەسەر کرا لەلایەن وەزارەتی دادی هۆڵەندا لە ساڵی ١٩٨٦. ئەوان دەست و خەتاکانیان بەراورد کرد، لەئەنجامدا ڕایانگەیاند کە هاوتان. ئەوان ئاماژەشیان بەوەکرد کە ئەو جۆرە حوبر و مەرەکەبە لەو سەردەمەدا هەبووە. لەئەنجامی کۆتایی توێژینەوەکەیان، دانیان بەڕاستی یادنامەکە دانا، دواتر توێژینەوە و ئەو زانیارییانەی دۆزیانەوە ئەوا چاپکران لەژێرناوی "چاپی ڕەخنەگرانە".[٩٨] لە ساڵی ١٩٩٠، دادگای هەرێمیی هامبورگ دانی بە ڕاستی یادنامەکە دانا.[٧٦]

لە ساڵی ١٩٩١، ئەو کەسانەی کە نکۆڵیان لە هۆڵۆکۆست هەیە، ڕۆبەرت فۆریسون و سیگفرێد ڤیربیک نامیلکەیەکیان بڵاوکردەوە بەناوی "یادنامەکەی ئان فڕانک: لایەنێکی ڕەخنەگرانە" لە نووسینەکەیان ئاماژە بەوەدەکەن، ئۆتۆ فڕان بەشێک لە یادنامەکەی نووسیوە، بەتایبەت ئەو شێوازە نووسینەی لەبارەی خۆشاردنەوەیان لە شوێنە شاراوەکە ئەوا مەحاڵە نووسینی هەرزەکارێک بێت.[٩٩][١٠٠] لە ساڵی ١٩٩٣، خانەی ئان فڕانک لە ئەمستەردام هەروەها ڕێکخراوی ئان فڕانک لە بازن، سکاڵایەکی یاساییان بۆ قەدەغەکردن و دابەشکردنی نامیلەکەکەی فۆریسون و ڤیربیک تۆمارکرد. لە ساڵی ١٩٩٨، دادگای ناوچەی ئەمستەردام بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی هەر نکۆڵییەک لە یادنامەکە وە قەدەغەکردنی و فرۆشتن و دابەشکردنی هەر نووسراوێکیش، هەروەها سزای ٢٥،٠٠٠ گیلدەریان دیاریکرد بۆ هەر سەرپێچییەک.[١٠١]

چاپی تەواو[دەستکاری]

تەواوی یادنامەکەی ئان فڕانک لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە.[١٠٢] ئەو وەشانە وردەکاری و باسەکانی ئەندامەکانی جەستە و زانیارییە پچڕ پچڕەکانی ئانە لەبارەی سێکس و لەدایکبوونی منداڵ، ئەم چاپە ئەو نووسراوانە لە خۆدەگرێ کە پێشتر ئۆتۆ فڕانک دەستکاری کردبوون.[١٠٣]

میرات[دەستکاری]

گەشتیاران ڕیزیان بەستووە بۆ چوونە ماڵی ئان فڕانک، ئەمستەردام.

لە ٣ی ئایاری ١٩٥٧، کۆمەڵێک خەڵک لەگەڵ ئۆتۆ فڕانک دامەزراوەی ئان فڕانکیان دامەزراند لەپێناو ڕزگارکردنی باڵەخانەکە لە لەناوچوون و بەردەستکردنی بۆ خەڵک. ماڵی ئان فڕانک لە ٣ی ئایاری ١٩٦٠ کرایەوە. ماڵەکە پێکدێت لە نووسینگە و کۆگای کۆمپانیای ئۆپێکتا، وە ئەختەرهایس، سەردانیکەرانی ماڵەکە دەتوانن بچنە هەموو ژوورەکان. هەندێک لە دیاری و کەرەستەی دیکەش ماون لەوانە وێنەی ئەستێرەکانی فیلم کە لەلایەن ئان بە دیوار هەڵواسراون، شوێنی فووتەیەک لەسەر دیوار کە ئۆتۆ فڕانک دیاری کردووە بۆ پێوانەکردنی باڵای کچەکانی، هەروەها نەخشەیەکی سەر دیوار کە تۆماری پێشکەوتنەکانی هێزەکانی ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی دووەم نیشاندەدات کە لەلایەن ئۆتۆ درووستکرابوو، هەموو ئەو کەرەستانە لەناو پلێتێک پارێزگارییان لێکراوە. ژوورێکی بچووکیش کە ماڵی پیتەر ڤان پیلس بوو، کە ڕێڕەوێکی پەیوەندیداری هەیە لەگەڵ ماڵە دراوسێکان ئەوا لەلایەن دامەزراوەی ئان کڕایەوە. ئیستا ماڵەکەی ئان فڕانک، بەیەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەمستەردام دادەنرێت، لەساڵی ٢٠٠٥، زۆرترین سەردانی کرا کە ٩٦٥،٠٠٠ سەردانی هەبوو. لە ماڵەکە زانیاری لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دابین کراوە بۆ سەردانیکەران، هەروەها زانیاری لەبارەی گەشتی پێشانگای ساڵی ٢٠٠٥ لە خۆدەگرێت، کە پێشانگایان لە ٣٢ وڵات کردۆتەوە لە ئەورووپا، ئاسیا، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور.[١٠٤]

قوتابخانەی ئان فڕانک لە ئەمستەردام.

لە ساڵی ١٩٦٣، ئۆتۆ فڕانک لەگەڵ ژنی دووەمی، ئلفریدە گیرنگەر، ڕێکخراوی ئان فڕانکیان لە بازل، سوویسرا کردەوە بۆ مەبەستی خێرخوازی. بۆ دوای مردنی، ئەوا ئۆتۆ مافی لەبەرگرتنەوەی یادنامەکەی بە ڕێکخراوەکە بەخشی. هەروەها تەنها ڕێکخراوەکە مافی دابەشکردن، وەرگێڕان وە چاپکردنی کتێبی هەیە لەبارەی ئان فڕانک و خێزانەکەی. ڕێکخراوەکە ئامانجی پەروەردەکردنی گەنجانە لەدژی ڕەگەزپەرستی. لە ساڵی ٢٠٠٣، ڕێکخراوەکە چەند کاغەزێکی ئان فڕانکی دایە مۆزەخانەی بیرەوەری هۆڵۆکۆستی ئەمریکا بۆ دانانی لە پێشانگایەک.[١٠٥]

شوقەی (Merwedeplein) ئەو شوێنەی کە بنەماڵەی فڕانک لەماوەی ساڵانی ١٩٣٣ تاکوو ١٩٤٢ لێی ژیاون، وەک موڵکێکی تایبەت مایەوە تاکوو ساڵانی ٢٠٠٠ەکان. دوای ئەوەی بووە شوێنێکی گرنگ بۆ وێنەگرتنی فیلمی بەڵگەنامەیی لە تەلەفزیۆن، ئەوا لەلایەن کۆمپانیای نیشتەجێبوونی هۆڵەندی کڕایەوە. شوێنەکە بە وێنە فۆتۆگرافییەکانی خێزان فڕاک و ڕوونکردنەوە نامەکانی ئان فڕانک پڕکرا، هەروەها نۆژەنکرایەوە بەشێوەی ١٩٣٠ییەکان. هەروەها ساڵانە خەڵاتی ئەو نووسەرانە دەکەن کە ناتوانن ئازادانە بنووسن، ساڵی یەکەم خەڵاتەکە درایە شاعیر و ڕۆماننووسی جەزائیری مەهدی ئەشەرشور.[١٠٤]

ناوی ئان فڕانک بووە یەکێک لە بەشەکانی ناو پێرستی مێژووی هۆڵەندا، ئەم پێرستە لەلایەن لیژنەیەکەوە بە سەرۆکایەتی فریتس ڤان ئۆسترۆم وە لەلایەن وەزیری پەروەردە، کەلتوور و زانستی هۆڵەندا، ماریا ڤان دێر هۆڤن پێشکەشکرا، ٥٠ بابەت لەخۆ دەگرێت کە ئامانجی پشاندانی مێژووی هۆڵەندایە بەشێوەی پووختەی کرۆنۆلۆجیایی بۆئەوە لە قۆناغی سەرەتیایی و دوو ساڵیش لە قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەکانی هۆڵەندا بخوێندرێت. دواتر وەشانێکی پێداچوونەوە بۆکراو، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی هۆڵەندا بڵاوکرایەوە ئەوا هێشتا ناوی ئان فڕانک لە خۆدەگرێت.

درەختی ئان فڕانک.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٧، هاوڕێکەیان، ئیلیاس نزیکەی ٢٥،٠٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر خێزانەکە بەخشییە ماڵی ئان فڕانک. لەنێو بەڵگەکانیش، وێنەی ئان فڕانک هەیە کە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا گیراون، هەروەها نامەیەکی ئۆت فڕانک کە لەساڵی ١٩٤٥ بۆ دایکی ناردووە، کە تێیدا باس لە مردنی ژن و کچەکانی دەکات لە کەمپی نازییەکان.[١٠٦]

سەنتەری ئان فڕانک لە نیویۆرک.

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، بڕیاردرا کە درەختی ئان فڕانک لەبەر مەترسی کەوتنی بەسەر باڵەخانەکانی دەورووبەری، هەروەها بەهۆی تێكچوونی دارەکەش. ئەرنۆلد هیرتی، ژینگەناسی هۆڵەندی لەبارەی درەختەکە وتوویەتی، "ئەمە درەختێکی ئاسایی نییە. ئەوە درەختی ئان فڕانکە، کە گرێدراوی مێژووی چەوسانەوەی جووەکانە."[١٠٧] دواتر بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر بڕینەوەی درەختەکە و ڕووماڵی میدیا جیهانییەکان. دادگای شارەکە بڕیاریدا کە لایەنە بەرپرسەکان ڕێگەچارەیەکی دیکەی بۆ بدۆزنەوە.[١٠٨] دواتر سنوورێکی ئاسنی بۆ درووستکرا، کەپێشبینی دەکەن ژیانی ١٥ ساڵی تر بۆ درەختەکە درێژ بکاتەوە.[١٠٧] هەرچەندە دوای سێ ساڵ، لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٠،[١٠٩] بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە درەختەکە شکا. دواتر یانزدە لە شەتڵی دارەکە بەخشرایە مۆزەخانە، قوتابخانە، پاڕک و سەنتەری یادەوەرییەکانی هۆڵۆکۆشت لەڕێگای پڕۆژەیەکی سەنتەری ئان فڕانک لە ئەمریکا.[١١٠][١١١]

بە تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، ئەوا چەند فیلمێک لەسەر ئان فڕانک بەرهەمهات. هەروەها ژیانی ئەو وای لەچەندین هونەرمەند، کەسانی کمەڵایەتی و گرووپکرد کە لەبەرهەمەکانیان لە وێژە، گۆرانی، میوزیک، بەرنامەی تەلەفزیۆنی و بەرهەمی دیکەی میدیایی بەکاربهێنن. یەکێک لەوانەش سەمای بالێی ئان فڕانک بوو لەلایەن ئادەم داریوس کە بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٩ پێشکەشکرا.[١١٢][١١٣][١١٤]

لە ساڵی ١٩٩٩، گۆڤاری تایم ناوی ئان فرانکی لەنێو پۆلینی پاڵەوانان و کەسایەتییە دیارەکانی سەدەی بیستەم هێنا لەژێرناوی دیارترین کەسە گرنگەکانی سەدە.[١١٥] ڕۆماننوسی ئەمریکی، فلیپ ڕۆت ئان بە کچە ونبووەکەی فرانز کافاکا دادەنێت.[١١٦][١١٧] لە ساڵی ٢٠١٢، مەدام توسو پەیکەرێکی مۆمی هاوشێوەی ئان فڕانک درووستکرد. ئەستێرەی ٥٥٣٥، کە لەساڵی ١٩٤٢، دۆزرایەوە ئەوا لەساڵی ١٩٩٥ وەک ڕێزێک ناوی نرا ئان فڕانک ٥٥٣٥.[١١٨]

لە ئەمستەردام قوتابخانەیەک بەناوی ئان کرا (ژمارە ٦. قوتابخانەی سەرەتایی ئان فڕانک) لە ئەمریکا چەندین قوتابخانە لە داڵاس،[١١٩] فیلادلفیا[١٢٠] وە تێکساس[١٢١] بەناوی ئان فڕانک کراون.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری list نەدراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Research by The Anne Frank House in 2015 revealed that Frank may have died in February 1945 rather than in March, as Dutch authorities had long assumed. "New research sheds new light on Anne Frank's last months". AnneFrank.org, 31 March 2015
  2. ^ Barnouw & Van Der Stroom 2003، پ. 3, 17.
  3. ^ "Geschichte". Frankfurt Red Cross Clinics. 
  4. ^ Müller 1999, preface: Family tree.
  5. ^ van der Rol & Verhoeven 1995، پ. 10.
  6. ^ Lee 2000، پ. 17.
  7. ^ Verhoeven 2019، پ. 31, 110.
  8. ^ "Wohnhaus der Familie Frank". City of Frankfurt. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. 
  9. ^ Lee 2000، پ. 20–23.
  10. ^ Verhoeven 2019، پ. 7–12.
  11. ^ Verhoeven 2019، پ. 24-25, 31.
  12. ^ van der Rol & Verhoeven 1995، پ. 21.
  13. ^ Verhoeven 2019، پ. 28,31-33.
  14. ^ Müller 1999، پ. 92.
  15. ^ ی ا Lee 2000، پ. 40.
  16. ^ ی ا Müller 1999، پ. 128–130.
  17. ^ ی ا Cohen، Patricia (14 February 2007). "Letters reveal desperate plight of Anne Frank's family – Europe – International Herald Tribune". The New York Times. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  18. ^ JTA (July 6, 2018) "Anne Frank's Family Was Not Rejected By U.S. — Their Visa Request Was Never Processed" The Forward
  19. ^ Verhoeven 2019، پ. 320 and Diary entry June 14, 1942 A-version.
  20. ^ van der Rol & Verhoeven 1995، پ. 3.
  21. ^ Lee 2000، پ. 96.
  22. ^ Frank 1995، پ. 1–20.
  23. ^ Müller 1999، پ. 153.
  24. ^ "Marbles that belonged to Anne Frank rediscovered". MSN.com. Associated Press. 4 February 2014. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  25. ^ Müller 1999، پ. 163.
  26. ^ Lee 2000، پ. 105–106.
  27. ^ Westra et al. 2004، پ. 45, 107–187.
  28. ^ Lee 2000، پ. 113–115.
  29. ^ Lee 2000، پ. 120–21.
  30. ^ Lee 2000، پ. 117.
  31. ^ Westra et al. 2004، پ. 191.
  32. ^ Lee 2000، پ. 119.
  33. ^ Müller 1999، پ. 203.
  34. ^ Frank 1995، پ. 167.
  35. ^ Frank 1995، پ. 63.
  36. ^ Frank 1995، پ. 157.
  37. ^ Müller 1999، پ. 204.
  38. ^ Müller 1999، پ. 194.
  39. ^ Barnauw & van der Stroom 2003.
  40. ^ Müller 1999، پ. 233.
  41. ^ Müller 1999، پ. 291.
  42. ^ Müller 1999، پ. 279.
  43. ^ "The betrayal". Miep Gies. لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  44. ^ "Zus Bep Voskuijl mogelijk verrader van Anne Frank". AD.nl (بە زمانی Dutch). De Persgroep Digital. 7 April 2015. لە ڕێکەوتی ٠٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  45. ^ ی ا Bacchi، Umberto (9 April 2015). "Anne Frank: Book identifies betrayer as helper's sister and Gestapo informer Nelly Voskuijl". International Business Times. لە ڕێکەوتی ٠٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  46. ^ Van Jaarsveldt، Janene (7 April 2015). "Sister of Anne Frank helper likely betrayed Frank family: book". NL Times. لە ڕێکەوتی ٠٨ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  47. ^ Cluskey، Peter (9 April 2015). "Mystery of Anne Frank's informer revealed by Dutch author". The Irish Times. لە ڕێکەوتی ٠٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  48. ^ "Anne Frank may have been discovered by chance, new study says – BBC News". BBC Online. 17 December 2016. لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  49. ^ Broek، Gertjan (December 2016). "August 4, 1944" (PDF). Anne Frank House. لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  50. ^ Morine 2007.
  51. ^ Bigsby 2006، پ. 235.
  52. ^ Enzer & Solotaroff-Enzer 1999، پ. 176.
  53. ^ ی ا Laeredt 1995.
  54. ^ Müller 1999، پ. 246–247.
  55. ^ Müller 1999، پ. 248–251.
  56. ^ Müller 1999، پ. 252.
  57. ^ Müller 1999، پ. 255.
  58. ^ Müller 1999، پ. 261.
  59. ^ Gedenkstätten Bergen-Belsen.
  60. ^ ی ا Neil Genzlinger, "Gena Turgel, Holocaust Survivor With a Love Story, Dies at 95", NY Times, June 14, 2018, at B15.
  61. ^ Stichting, "Typhus"، پ. 5.
  62. ^ Corder، Mike (31 March 2015). "New research says Anne Frank likely died a month earlier". Yahoo News. لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  63. ^ Park, Madison. "Researchers say Anne Frank perished earlier than thought", CNN, 1 April 2015
  64. ^ US Holocaust Memorial Museum.
  65. ^ Lee 2000، پ. 211–212.
  66. ^ Müller 2013، پ. 39, 48–49.
  67. ^ Lee 2000، پ. 216.
  68. ^ Prose 2009، پ. 74.
  69. ^ Frank 1995، پ. 242.
  70. ^ Prose 2009، پ. 75.
  71. ^ Romein.
  72. ^ Lee 2000، پ. 223.
  73. ^ Prose 2009، پ. 80.
  74. ^ Lee 2000، پ. 225.
  75. ^ Prose 2009، پ. 253–254.
  76. ^ ی ا Frank 1989، پ. 102.
  77. ^ Blumenthal 1998.
  78. ^ Müller 2013، پ. 342–344.
  79. ^ Levin 1952.
  80. ^ Michaelsen 1997.
  81. ^ Berryman 2000، پ. 78.
  82. ^ Rosow 1996، پ. 156.
  83. ^ "Kennedy Says Anne Frank's Gift to World Will Survive Her Enemies". Jewish Telegraphic Agency. 21 September 1961. لە ڕێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  84. ^ Graver.
  85. ^ Feldman 2005.
  86. ^ Clinton 1994.
  87. ^ Mandela 1994.
  88. ^ Westra et al. 2004، پ. 242.
  89. ^ Müller 1999، پ. 305.
  90. ^ Lee 2000، پ. 222–33.
  91. ^ Stichting, "Simon Wiesenthal".
  92. ^ Prose 2009، پ. 241.
  93. ^ Frank & Holmer 2005، پ. 340.
  94. ^ ی ا ب Stichting, "Authenticity of the Diary".
  95. ^ Lee 2000، پ. 241–246.
  96. ^ Stichting, "Legal rulings".
  97. ^ Lee 2000، پ. 233.
  98. ^ Prose 2009، پ. 247–248.
  99. ^ Faurisson 2000.
  100. ^ Barnouw & Van Der Stroom 2003، پ. 93–96.
  101. ^ Stichting, "Ten Questions".
  102. ^ Boretz 1995.
  103. ^ O'Toole 2013.
  104. ^ ی ا Anne Frank House Annual Report 2005.
  105. ^ Anne Frank-Fonds Annual Report 2003.
  106. ^ Max 2007.
  107. ^ ی ا Thomasson & Balmforth 2008.
  108. ^ Kreijger 2007.
  109. ^ Radio Netherlands 2010.
  110. ^ Engel 2013.
  111. ^ "Man wants Anne Frank story shared through national monument". News & Observer. The Associated Press. 6 February 2017. لە ڕێکەوتی ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  112. ^ Stevens 1989.
  113. ^ Gabbatt 2009.
  114. ^ Chester and Novello.
  115. ^ Rosenblatt 1999.
  116. ^ McCrum 2010.
  117. ^ Ferguson 2012.
  118. ^ داڕێژە:JPL small body
  119. ^ "Dallas' Anne Frank Elementary connects with the past". The Dallas Morning News. 2010-03-28. لە ڕێکەوتی 2019-10-11 ھێنراوە. 
  120. ^ Home. Anne Frank Elementary School (Philadelphia). Retrieved on October 11, 2019.
  121. ^ Simon, Joni (2014-08-12). "New charter school aims to be inspiration". San Antonio Express-News. لە ڕێکەوتی 2019-10-30 ھێنراوە. 

زانیاری تێبینییەکان

ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tag in <references> has conflicting group attribute "lower-alpha".

ژێدەرەکان

بیبلیۆگرافی

کتێب
سەرهێڵ

خوێندنەوەی زیاتر

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]