گرانەتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی گرانەتا لەسەر سنگی نەخۆشەکە

گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و یەکێکە لەو نەخۆشیە بڵاوانەی کە لە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو ھەیە و ساڵانە بە ھەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ھۆکاری توش بوون بە نەخۆشیەکە بەکتریایەکە بەناوی (salmonella typhi) کە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە بەکتریای نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە لە ناوچەکانی ھیندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوە. بەکتریاکە لەوانەیە تەنانەت دوای چاک بوونەوەی نەخۆشەکەش لە تورەکەی زراوی نەخۆشەکەدا بۆ ماوەی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێتەوە، واتە ئەو کەسە ئەبێت بە هەڵگری نەخۆشیەکە کە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی کەسانی تر. بەکترياکە توانای ژیانی ھەیە لە خاکدا بۆ ماوەی 1-5 مانگ و لەناو بەفر و ئاودا بۆ ماوەی 2-3 مانگ، لە پیسایی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ دەژی و لە شەست پلەی سەدی بۆ ماوەی 20 خولەک دەژی.

ماوەی چوونە ژوورەوەی بەکتریاکە بۆ لەشی نەخۆشەکە ھەتا دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە (١٠-١٤) ڕۆژە .

نیشانەکانی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

لەھەفتەی یەکەمدا[دەستکاری]

  1. تا (کە دیارترین نیشانەی نەخۆشیەکەیە) پلەی گەرمى لەسەرووی 39-41 دەبێت.
  2. سەرئێشە
  3. ئازاری ماسولکەکان.
  4. کەمبوونەوەی لێدانی دڵ زیادبوونی ھەناسەدان.
  5. قەبزی.
  6. سکچوون و ڕشانەوە بە تایبەتی لەمناڵدا.
  7. لەرز.
  8. بەڵخ بوونی زمان و وشک بوونەوەی ناو دەم.

لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمدا[دەستکاری]

  1. دەرکەوتنی پەڵەى پەمەی لە سنگ و دەموچاوی تەخۆش کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە دواتر پەڵەی تر درووست دەبن.
  2. گەورە بوونی سپڵ و جگەری نەخۆش بە ڕێژەی٪35.
  3. کۆخە
  4. ئاوسانی سک
  5. سکچوون ھەندێ جار ھەبوونی خوێن لەپیسایی.

لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا[دەستکاری]

١-وڕ بوون

٢-بوورانەوە

٣-مردن ( ئەگەر چارەسەر نەکرێت)

تێبینی[دەستکاری]

  1. مەرج نییە نەخۆشەکە ھەموو نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت.
  2. ئێستا گرانەتا لە ناوچەکەی ئێمە زۆر بڵاو بۆتەوە پێدەچێت بەھۆی سەرچاوەی ئاوی پیس یان ئەو کرێکارانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە ھاتوون ( کە لەوانەیە ھەڵگری نەخۆشیەکە بن).
  3. نيشانەکانی گرانەتا بە سيل و مەلاریا و ڤایرۆسى جگەر و ئەنفلۆنزا دەچێت.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

  1. Blood Culture چاندنی خوێن. (لە ھەفتەی یەکەمدا باشترین دیاریکەری نەخۆشیەکەیە) لەسەدا 90-100 دیاری دەکات.
  2. کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
  3. لەوانەیە بەکتریاکە لە پیسایی نەخۆشەکە ببینرێت بە مایکرۆسکۆپ.
  4. Bone Marrow Culture چاندنی مۆخی ئێسک.
  5. Widal Test ویداڵ تێست. (کە ناتوانین زۆر پشتی پێبەستین).
  6. چاندنی میز لە ھەفتەی دووەم پۆزەتیڤە.

چارەسەر[دەستکاری]

  1. chloramphenicol لەوانەیە تا لەدوای چارەسەریش بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ھەر بەردەوام بێت.
  2. ciprofloxacin چارەسەر پێویستە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوام بێت ڕۆژی دوو ژەم 500-750 ملگم بۆ ئەو نەخۆشانەی کە باری گشتیان باشە.

لەو کەسانەی ھەڵگری نەخۆشیەکەن چارەسەر دەبێت پێویستە بۆماوەی ٤ ھەفتە بەردەوام بێت و ھەندێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری لابردنی زراو ھەیە.

  1. لەکاتی تادا پێوییستە شلە و ئاوی زۆری پێ بدرێت.

خۆپاراستن[دەستکاری]

  1. ھۆشیاری خەڵکی لە بەکارھێنانی خواردن و خواردنەوەی پاک.
  2. بوونی سیستەمی ئاو و ئاوەرۆی چاک و کۆنترۆڵکراو.
  3. سەفەر نەکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە نەحۆشیەکەی تیا بڵاوە، یان خۆکوتان پێش سەفەرکردن بۆ ئەو ناوچانە .

سەرچاوە[دەستکاری]

  • DAVIDSONs principles and practice of medicine
  • CECIL essentials of medicine
  • USMLE step 3 volume 1 internal medicine and neurology.
  • INTERNET .
  • my daily practise