ئۆتۆ فرانک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون (١٨٨٩-0٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٨٨٩
مەرگ١٩ی ئابی ١٩٨٠(١٩٨٠-٠٨-١٩) (٩١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەفریدھۆف بیرسفێڵدن
نەتەوەئەڵمانی، (rev)
سویسڕی، ھۆڵەندی
پیشەفرۆشیاری بەھارات[١]
ناسراوە بەباوکی ئان فرانک؛ یاداشتی کچێکی گەنج
ھاوسەرئێدیت فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥؛ ١٩٤٥)
ئێلفرید گێیرینگیێر (ھاوسەرگیری ١٩٥٣)
مناڵ(ەکان)مارگۆت و ئان

ئۆتۆ فڕانک (لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٨٨٩ - مردووی ١٩ی ئابی ١٩٨٠) بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە دواتر بوو بە ھاووڵاتیێکی ھۆڵەند و سویس. ئەو باوکی ئان و مارگۆت فڕانک و مێردی ئیدیت فڕانک بوو، ئۆتۆ تاکە کەس بوو لە خێزانەکەی کە لە ھۆلۆکۆست ڕزگاریبێت.

ژیان[دەستکاری]

فڕانک لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیدیت کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان شاردەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣] ئۆتۆ تاکە کەسی خێزانەکە دەبێت کە ڕزگاری دەبێت.

کچەکەی ئۆتۆ، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤] دوای ڕزگاربوونی ئۆتۆ یادنامەی کچەکەی چاپکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Carol Ann Lee, The Hidden Life of Otto Frank (Harper Collins, 2003)
  2. ^ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
  3. ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری