ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت

لەدایکبوون١١ی تشرینی یەکەم ١٨٨٤
مەرگ٧ی تشرینی دوەم ١٩٦٢ (٧٨ ساڵ)
مانهاتن، نیو یۆرک
پیشەخانمەی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکرات
ھاوسەرفرانکلین د ڕۆزەڤێڵت
مناڵ(ەکان)ئانا، جەیمس، فرانکلین، ئێلیەت، دیلانۆ
واژوو

ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت خانمی یەکەمی ئەمەریکا و ژنی سەرۆکی ٣٢ھەمینی ئەمەریکا فرانکلین د ڕۆزەڤێڵت بوو. خاتوو ئیلۆنۆر درێژترین ماوەی خانمی یەکەمی بەسەر برد، لە ساڵی ١٩٣٣ بۆ ١٩٤٥. دواتر سەرۆکی ٣٣ھەمینی ئەمەریکا ھاری ترومان ناوی نا "خانمی یەکەمی ھەموو جیھان" وەک ڕێزی بۆ کارەکانی ئیلینۆر لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

ئیلینۆر ئەوترێ لە منداڵیدا ژیانی زۆر سەخت بوە، ھەم مردنی دایک و باوکی ھەروەھا مردنی یەکێ لە براکانی کاتێک ئەم منداڵە. دواتر لە یەکێ لە قوتابخانە ناسراوەکانی لەندەن (ئالەنوود) پێ ئەگات. کە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا شوو ئەکات بە دورە ئامۆزای خۆی و دواتر سەرۆکی ئەمەریکا فرانکلین ڕۆزەڤێڵت لە ساڵی ١٩٠٥دا. خاتوو ڕۆزەڤێڵت ژیانی ھاوسەریشی سەخت ئەبێ لەبەر گرفتەکانی دایکی ھاوسەرەکەی و بۆیە ئەم ڕوو ئەکاتە ژیانی گشتی.

ژیانی گشتی ڕۆزڤێڵت پڕە لە کاری گرنگ. یەکەم خانمی یەکەمی ئەمەریکا بوو کەوا پرێس کۆنفرانس بگرێت، لە یەکێ لە ڕۆژنامەکاندا گۆشەیەکی نوسینی ھەبێت وە ھەروەھا لە کۆنفرانسە نیشتیمانیەکاندا قسە بکات (ئەوکات ژنان ھێشتا کێشەی دەرکەوتنیان ھەبوو). دواتریش خاتوو ڕۆزەڤێڵت بوو کە کرا بە سەرۆکی کۆمیتەی نوسینەوەی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ. ھەروەھا ڕاکانی لەسەر جیاوازی ڕەگەزی جێگای مشت و مڕ بوون لە ئەمەریکا.

یەکێ لە ووتە بەناوبانگەکانی خاتوو ئیلینۆر "ئەقڵی گەورە سەرقاڵی بیرکردنەوەن، ئەقڵی مامناوەند سەرقاڵی ڕووداوەکانن، ئەقڵی بچووکیش سەرقاڵی خەڵکن" [١]

ژیانی وەک خانمی یەکەم[دەستکاری]

پێش خاتوو ڕۆزەڤێڵت خانمانی یەکەم ھەموو کاریان کاری ماڵەوە و خزمەتکردن بوو.[٢] ئەوترێ کەوا بە توانا و قسەکردن و نوسینی خۆی پارەیەکی زۆری پەیدا کردوە و داویەتی بە کاری خێرخوازی بەپێی بابەتەکەی ویکی ئینگلیزی. یەکێ لە سەرچاوەکانی ژیانی ئیلینۆر ئەم کتێبەیە.[٣]

ژیانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان[دەستکاری]

ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت بڵاوکراوەی مافەکانی مرۆڤ بە ئیسپانی نیشان ئەدات

سەرۆکی ئەمەریکا ھاری ترومان ئیلینۆری کرد بە نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان. لە مانگی مایسی ساڵی ١٩٤٦دا ئەو یەکەم سەرۆکی لیژنەی نوسینەوەی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکی کوۆت پەڕەی ئیلینۆر ڕۆزەڤێڵت، دوا سەردان ٨.٥.٢٠١٤
  2. ^ Goodwin, Doris Kearns (1994). No Ordinary Time. Simon & Schuster. P89
  3. ^ Cook, Blanche Wiesen (1999). Eleanor Roosevelt, Vol. 2: 1933–1938. Viking