شارستانی شنۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شنۆ (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی شنۆ
شهرستان اشنویه
جێگەی لە پارێزگای ورمێدا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
دەسەڵات
 • ڕاژۆرئەنوەر سەعیدی
ڕووبەر
 • شارستان١١٩٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٦١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٥٢٤ مەتر (٥٬٠٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٧٣٨٨٦
 • شاری
٤٢٨٩٥
 • لادێیی
٣١٠٢٧
سەرناوی دانیشتووشنۆیی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەشارەوانی شنۆ

شارستانی شنۆ (بە فارسی: شھرستان اشنویە‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی موکریان لە ئێران ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی شنۆیە. لە باکوورەوە لەگەڵ شارستانی ورمێ، لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی نەغەدە و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.[١]

لە ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ نزیکەی ١٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەم شارستانە بە شاخی بەرز دەورە دراوە کە تەنانەت لە لوتکەی ھاوینشدا بە فێنک دەمێننەوە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ٧٣٨٨٦ کەس. خەڵکی ئەم شارستانە بە کوردی قسە دەکەن.[٢]

زمان[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتوانی شارستانی شنۆ بە زمانی کوردی(سۆرانی) دەدوێن،[٣][٤][٥] کە ھەم بە زاراوەی ناوخۆیی(نزیک لە زاراوەی ڕەواندز و ھەولێر) و ھەم شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن. خەڵکی ئێڵی ھەرکی بە کرمانجی قسە دەکەن.[٦][٧]

ئایین[دەستکاری]

دانیشتوانی شارستانی شنۆ ئیسلام(سوننەن). نزیکەی ٩٦٪ شافعی و ٤٪ حەنەفین.[٨]

ئیڵ و ھۆزەکان[دەستکاری]

لە نێو ئێڵەکانی شارستانی شنۆ دەتوانین ئاماژە بە زەرزا و سادات و ھەرکی و مامەش و شکاک و ئێڵەکانی تری موکری بکەین.[٩]

شەڕی ئێران و عێراق[دەستکاری]

ھەروەھا لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا شارستانی شنۆ کیمیاباران کرا. لە ڕۆژانی دوای پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ھەردوو لایەنی جەنگەوە، واتە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی بەعسی عێراق. لە ٢ی ئابی ١٩٨٨، فڕۆکەکانی سوپای بەعسی عێراق ھێرشیان کردە سەر ھەندێک ناوچەی شارستانی شنۆ و لەو ھێرشانەدا گازی دەماری خەردەلیان بەکارھێناوە. دوای ئەو ھێرشانە نزیکەی دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس بریندار بوون. لەم ھێرشانەدا کە کاتژمێر ٢:٤٥ خولەکی بەیانی (٢ی ئابی ١٩٨٨) ڕوویدا، کاتێک خەڵکی شنۆ خەوتبوون، ژمارەیەک خانووی نیشتەجێبوون و دەوروبەریان لە لای رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای شار لە ناوچەکانی بەردە بەردە زارد. کەچەڵاوا و مام تامر لە لایەن فڕۆکەکانی گاگارین سەر بە رژێمی عێراق ھێرشیان کرایە سەر. ھەروەھا لە راپۆرتەکەیدا شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی بریندارانی ٢٦٠٠ کەس راگەیاندووە.[١٠][١١][١٢]

دابەشکارییەکانی وڵاتی[دەستکاری]

شارۆچکەکان[دەستکاری]

گوندەکان[دەستکاری]

بەشی ناوەندی[دەستکاری]

بەشی نەڵۆس[دەستکاری]

گوندەکان[دەستکاری]

جبریلاوێ، سەوجە، گوندەوێڵە، حەسەننووران، ئاڵیاوێ، گورگاوێ، تاچیناوێ، نەڵیوان، پووشاوێ، میراوێ، ھێ، شێخان، گوندی مەلا عیسا، کانی سپی، گەڵاز،چە لاش. پۆڵێ، قوڕووشاوێ، سەرگیز، دێشەمس، قەرەسەقەل، پرداوێ، خانلەر، قەزەناوێ، سۆفیان، کانی ڕەش و پێروان، جەڵدیان، سینگان، خورشت، کانی سۆرک، بێمزورتێ، دواوان، چەپەراوێ، بابخاڵاوێ، کانیڕەش، قەڵاتیان، شێخان ، تاژەندەرێ، بێتریان، کیسەڵاوێ، دڕوو، پێگەڵە، سەردەرێ، باڵاگیر، قەرەسەقەل، چەشمەگۆل، سەنگەرێ، گوندی مام برایم، دووڕبە، گرکاشان، بێژاوێ، شاوانێ، زمێ، ئاڵکاوێ، ...

سەرچاوەکان[دەستکاری]