بەرھەم ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە به‌رهه‌م ساڵحەوە ڕەوانە کراوە)
بەرھەم ساڵح
بەرھەم ساڵح لە ٢٠١٩
چوارەمین سەرۆککۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەھدی
مستەفا کازمی
پێشینە فوئاد مەعسووم
پاشینە لەتیف ڕەشید
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٥ی نیسانی ٢٠١٢
سەرۆک کۆمار مەسعوود بارزانی
پێشینە نێچیرڤان بارزانی
پاشینە نێچیرڤان بارزانی
لە پۆستدا بووە
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٤
سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی
پێشینە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
پاشینە عومەر فەتاح حوسێن
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦[١] – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩[٢]
هاوشانی سەلام زوبەیعی،[٣] ڕافیع ئەلعیساوی[٤]
سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی
سەرۆک وەزیران نووری مالیکی
پێشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
پاشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
لە پۆستدا بووە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ – ٣ی ئایاری ٢٠٠٥
سەرۆک وەزیران ئەیاد عەلاوی
پێشینە ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق
پاشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
کورسی بۆردی فەرمانداران لە زانکۆی ئەمریکی، سلێمانی
لە پۆستدا بووە
٢٠٠٧ – ٢٠١٧
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە جیڵ دێربی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون بەرھەم ئەحمەد ساڵح
(١٩٦٠-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
سلێمانی، کوردستان، عێراق
ھاووڵاتی عێراق و شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (١٩٧٦–٢٠١٧، ٢٠١٨–ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (٢٠١٨)
ھاوسەر(ەکان) سەرباخ ساڵح
نیشتەجێ پاڵاسی ڕەوەندییە، بەغدا، عێراق
خوێندن لە زانکۆی کاردیف
زانکۆی لیڤەرپووڵ
ماڵپەڕ www.barhamsalih.net

بەرھەم ئەحمەد ساڵح (بە عەرەبی: برهم صالح‎؛ لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی کوردە. ئەو لە ماوەی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢، ھەشتەمین سەرۆککۆماری عێراق بوو.[٥] سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بووە.

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ١٩٧٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکووک دەسگیرکراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە. پاشان بەھۆی چاودێریی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشت و چووە بەریتانیا.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستھێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی. لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا. وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەورووپی کاری کردووە.

ژیانی ڕامیاریی و دەستکەوتەکانی[دەستکاری]

لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا[دەستکاری]

لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا[دەستکاری]

لەناو حکوومەتی عێراقیدا[دەستکاری]

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکوومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.

بە نوێنەرایەتی حکوومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغداد لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وھێمنی بژی.

چالاکیی و کارەکانی تری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The CIA World Factbook 2010, Book 2010. CIA. 2010. p. 331. ISBN 978-1-60239-727-9.
  2. ^ "Dabbagh: Iraqi PM approves resignation of Barham Salih". Patriotic Union of Kurdistan. 10 نیسان 2009. Archived from the original on 3 December 2017. Retrieved 20 August 2009.
  3. ^ "Who's who in Iraq's new cabinet". BBC. 20 May 2006.
  4. ^ Katzman, Kenneth (2009). Iraq: Post-Saddam Governance and Security. Diane Publishing Co. p. 55. ISBN 978-1-4379-1944-8.
  5. ^ "Iraq elects Kurdish Barham Salih as president". The National. 2 October 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

لایەنگری حیزبی سیاسیی
ئۆفیسی نوێ سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئێستا
پێشوو
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ھەتا ئەیلوولی ٢٠١٧
جێگر
پڕنەکراوەتەوە
Political offices
پێشوو
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١–٤ی تەممووزی ٢٠٠٤
جێگر
عومەر فەتاح
پێشوو
دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایش
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤–٣ی ئایاری ٢٠٠٥
جێگر
ڕۆژ نووری شاوەیس
پێشوو
مەھدی حافیز
وەزیری پلاندانان و ھاوکاری پەرەپێدان
٣ی ئایاری ٢٠٠٥–٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦
جێگر
عەلی بابان
پێشوو
ڕۆژ نووری شاوەیس
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایش
٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦–٢٠ی ئابی ٢٠٠٩
جێگر
ڕۆژ نووری شاوەیس
پێشوو
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
جێگر
نێچیرڤان بارزانی
پێشوو
فوئاد مەعسووم
سەرۆک کۆماری عێراق
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨–١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
جێگر
لەتیف ڕەشید