پۆل برێمەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆل برێمەر
لەدایکبوون٣٠ی ئەیلوولی ١٩٤١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٨٢ ساڵ)
Hartford لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات، international forum participant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرFrances Winfield لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
پلەCoordinator for Counterterrorism (١٩٨٦–١٩٨٩)، United States Ambassador to the Netherlands (١٩٨٣–١٩٨٦)، Executive Secretary of the United States Department of State (١٩٨١–١٩٨٣) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

پۆل برێمەر (لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٤١)، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و فەرمانڕەوایەکی کارگێڕی عێراق وەک سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی (CPA) دوای داگیرکردنی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٤، لەلایەن جۆرج بووش سەرۆکی ئەمریکاوە وەک سەرۆکی کارگێڕی مەدەنی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و ھاوکاری مرۆیی دانرا لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٣ لەبری ژەنەڕاڵ جەی گارنەری خانەنشینکراو. لەژێر دەسەڵات و ڕێنمایی وەزیری بەرگری دۆناڵد ڕامسفێڵد بوو لەو کاتەوەی کە لەلایەن کارگێڕی ئەمریکاوە دەستبەکاربوو، لە مانگی حوزەیران نووسینگەکە گۆڕدرا بۆ دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی و بریمەر بووە خاوەن دەسەڵاتی سەرەکی جێبەجێکاریی وڵاتەکە. بریمەر چەندین بڕیار و یاسای جێی سەرسووڕمانی دەرکرد کە بووە ھۆی زنجیرەیەک گۆڕانکاری چارەنووسساز کە کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و داھاتووی بەجێھێشت.[١][٢][٣][٤]

پۆڵ بریمەر لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە فەیلەقی دیپلۆماسی ئەمریکاوە کردووە، لەوێ لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە چەند وڵاتێک خزمەتی کردووە و پۆستی یاریدەدەری جێبەجێکار و یاریدەدەری تایبەتی شەش وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەرگرتووە، ڕۆناڵد ڕەیگن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ھۆڵەندا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ساڵی ١٩٨٣وە، لە ساڵی ١٩٨٦ بریمەر وەک باڵیۆزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کارووباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستنیشانکرا، ھەروەھا سەرۆکی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو بۆ تیرۆر بۆ ماوەی سێ ساڵ، دوای ٢٣ ساڵ پۆڵ بریمەر لە فەیلەقی دیپلۆماسی کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٨٩ خانەنشین بووە و پەیوەندی بە کۆمپانیای «کیسینجەر ئەسۆشیەیتس»ەوە کردووە کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە و ھێنری کیسینجەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکرد.

ژیان[دەستکاری]

پۆل بریمەر لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٤١ لە شاری ھارتفۆرد لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت لە ئەمریکا لەدایکبووە.

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی یێڵ، و بڕوانامە لە پەیمانگای توێژینەوەی سیاسی زانکۆی پاریس و بڕوانامەی ماستەر لە خوێندنگەی بازرگانی ھارڤارد.

بریمەر لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە فەیلەقی دیپلۆماسییەوە کردبوو، لەوێ بەرپرسێکی سیاسی و ئابووری و بازرگانی بوو لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و مالاوی.

لە ساڵانی ١٩٧٦–١٩٧٩ جێگری باڵیۆز و باڵیۆزی بە وەکالەت بووە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆی نەرویژ.

وەک یاریدەدەری جێبەجێکار و یاریدەدەری تایبەتی شەش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە.

ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بریمەری وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ھۆڵەندا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ساڵی ١٩٨٣ەوە دەستنیشان کرد.

لە ساڵی ١٩٨٦ وەک باڵیۆزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری دژە تیرۆر دەستنیشانکرا، لەوێ ئەرکی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتە نێونەتەوەیییەکانی دژە تیرۆری ئەمریکای لە ئەستۆ بوو. ھەروەھا بۆ سێ ساڵی داھاتوو ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو لەبارەی تیرۆر.

دوای ٢٣ ساڵ لە خزمەتی دیپلۆماسی، بریمەر لە ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندی بە کۆمپانیای کیسینجەر ئەسۆشیەیتسەوە کرد، کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە و لەلایەن ھێنری کیسینجەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکاوە سەرۆکایەتی دەکرا.

کۆمپانیای ڕاوێژکاری قەیرانەکانە، کە سەر بە کۆمپانیای مارش و مەکلێنانە، کۆمپانیایەک کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکات بۆ یارمەتیدانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یان چاکبوونەوە لە ھەر قەیرانێک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وەک کارەساتی سروشتی، وەرگرتنەوەی بەرھەمەکانی لە بازاڕەکاندا، و توندووتیژی لە شوێنی کار و تیرۆر.[٥]

عێراق[دەستکاری]

بریمەر لە ١٢ی ئایاری ٢٠٠٣ گەیشتە بەغدا بۆ ئەوەی وەک نوێنەری شەخسی جۆرج بووش، بە ھاوکاری ژمارەیەک باڵیۆز و ژەنەڕاڵی ئەمریکا وەک سەرپەرشتیاری کاروباری عێراق کار بکات.

پەرتووکەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]