٣ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
٣ی کانوونی دووەم ٣ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٦٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦٣ لە ساڵە پڕەکاندا)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٥٢١ – لیۆنی دەیەمی پاپای ڤاتیکان، حەرەمی کڵێسای لە مارتین لووتەر قەدەغە کرد، ئەوەش بەھۆی دامەزراندنی مەزھەبی پرۆتستانتی مەسیحی لەلایەن لووەتەرەوە، کە لەلای ڤاتیکان بە ھەڵگەڕانەوە لە بنەماکانی ئایینی مەسیحی لە قەڵەم دەدرا.
- ١٧٤٩ – ویلایەتی ڤێرمۆنت لە ویلایەتی نیۆیۆرک سەربەخۆ بوو.
- ١٧٧٧ – شۆڕشی گەلی ئەمریکا لە دژی بەریتانییەکان، کە لەلایەن جۆرج واشێنگتنەوە ڕابەرایەتی دەکرا، شکستی بە ھێزەکانی بەریتانیا ھێنا و ئەمریکا بووە خاوەن سەروەریی خۆی، جەنگەکەش بە برنستۆن ناسراوە، کە لە ویلایەتی نیوجێرسی بەڕێوەچوو.
- ١٨٤٨ – جۆزێف جێنکینز ڕابێرتس وەک یەکەمین سەرۆککۆماری لیبیا دەستی بە کارەکانی کرد.
- ١٩٢٠ – بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یەکەمین چاپی داستانی مەم و زین بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.
- ١٩٢٥ – بنیتۆ موسیلینی پەرلەمانی وڵاتەکەی (ئیتالیا) ھەڵوەشاندەوە.
- ١٩٩٠ – ژەنەڕاڵ مانۆئێل تۆریگا لە پادشایی پاناما وەلانرا.
- ٢٠١٦ – سەڵاحەددین بابەکر وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٠٦ی پێش زایین – وتاربێژ، نووسەر و سیاسەتمەداری ڕۆمای کۆن، مارکوس توولیووس سیسرۆ
- ١٨٩٢ – نووسەر، شاعیر، فەلسەفەناس و پرۆفیسۆری بەریتانی، جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین
- ١٩٠٧ – ئەکتەر و دەرھێنەری فیلمی وێڵزی، ڕەی میلەند
- ١٩٥٦ – ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسی ئەمریکی، مێل گیرارد گیبسۆن
١٩٩٠ - تۆنی کرووس - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەڵمانی و ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی(٢٠١٤-ئێستا) و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی(٢٠٠٦–٢٠١٤)
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٩٩٢ – خانمەکتەری ئوسترالی، جوودیت ئەندەرسۆن
- ٢٠١١ – ئەکتەری ئیسرائیلی و نەژاد کورد، یووسف شیلواخ
بۆنەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە January 3 تێدایە. |