مێڵ گیبسن
میڵ گیبسن | |
---|---|
![]() گیبسن لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، ٢٠١٦ | |
لەدایکبوون | مێڵ کۆڵمسیل جێرارد گیبسن ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٦ - تا ئێستا |
دارایی | ![]() |
ھاوسەر | ڕۆبین موور (ھاوسەرگیری ١٩٨٠–٢٠١١) |
یار | ئۆکسانا گریگۆریڤیا (٢٠٠٩–٢٠١٠) ڕۆزالیند ڕۆز (٢٠١٤– تا ئێستا) |
منداڵەکان | ٩ لەنێویاندا میلۆ گیبسن |
دایک و باوک | ھەتن گیبسن ئان ڕایلی |
خزمەکان | دۆناڵ گیبسن (برا) ئیڤا مایلۆت (داپیرە) |
مێڵ گیرارد گیبسن[٢] (لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. دیارترین کارەکانی بریتیە لە فیلمی دلێر، کەوا توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە لەپاڵ گۆڵدن گڵۆب بۆ ھەمان بەشەکان. ھەروەھا ڕۆڵی ماد ماکسی لە زنجیرە فیلمەکانی ماد ماکس بینیوە، و لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی Lethal Weaponیشدا ڕۆڵی ماڕتن ڕیگسی بینیوە.
گیبسن نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا. لەوێ چۆتە پەیمانگای ھونەریەکانی ئوستوڕالیا. دەرھێنەر پیتەر ویر گیبسنی خستە نێو فیلمی Galipoli (١٩٨١) کەوا ناوبانگی گیبسنی گەیاندە لوتکە و بەو فیلمەیەوە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بباتەوە لە خەڵاتەکانی پەیمانگای فیلمی ئوستوڕالی.[٣]
لەساڵی ١٩٩٥ گیبسن فیلمی دلێری دەربارەی ژیانی ویلیام واڵاس دەرھێنا کەوا خۆیشی ڕۆڵی واڵاسی دەبینی، فیلمە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بردەوە و ناوی گیبسنی خستە نێو فیلمسازە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی ھۆڵیوود. گیبسن بەردەوام بوو لە بەرھەمھێنانی فیلمی بەھێز و ھەریەک لە فیلمەکانی The Passion of the Christ و Apocalypto (٢٠٠٦) دەرھێنا کەوا ھەردووکیان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.
دوای ئەوەی گیبسن تووشی دەیان کێشەی یاسا ھات و لە ھەندێک کێشەی تری ڕەگەزپەرستی تێوەگلا، ناوبانگی گیبسن لەکۆتاییەکانی ٢٠٠٠ەکاندا شێوا و دوورکەوتەوە لە کاری فیلم.[٤] دواتر گیبسن لەڕێگەی فیلمی The Beaver (٢٠١١) لە پاڵ خانمەکتەر جۆدی فۆستەر دەرکەوتەوە و دووبارە بوویەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە خۆشەویستەکانی ھۆڵیوود. ھەروەھا گیبسن کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی Hacksaw Ridge (٢٠١٦) کە ئەویش بووە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار.[٥][٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Kindelan، Katie (December 26, 2011). "Mel Gibson Loses Half of His $850 Million Fortune to Ex-Wife in Divorce". Good Morning America. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی May 11, 2015 ھێنراوە.
- ^ "UPI Almanac for Thursday, Jan. 3, 2019". United Press International. January 3, 2019. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە January 3, 2019. لە ڕێکەوتی September 3, 2019 ھێنراوە.
actor/director Mel Gibson in 1956 (age 63)
- ^ The Australian Film Institute,Past Winners Archived July 23, 2010, لە وەیبەک مەشین.
- ^ Grady، Constance (July 24, 2018). "Mel Gibson has set the blueprint for a #MeToo comeback. Expect other men to follow it.". Vox. لە ڕێکەوتی July 24, 2018 ھێنراوە.
- ^ "'Hacksaw Ridge' wins 2 Oscar awards, honoring local Desmond Doss". February 28, 2017. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 1, 2017. لە ڕێکەوتی February 28, 2017 ھێنراوە.
- ^ "OSCAR WINNERS 2017: SEE THE COMPLETE LIST!". February 27, 2017. لە ڕێکەوتی July 9, 2017 ھێنراوە.