بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەڵاحەددین بابەکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان (لەدایکبووی: ١٩٦٥ لە قەڵادزێ) وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]

خوێندن و پیشە

[دەستکاری]

سەڵاحەددین بابەکر لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە. ساڵی ١٩٩٢ بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا بەدەستھێناوە. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕیی پیشەسازی ھەیە. ساڵی ١٩٩٩ یەکەم گەنج بووە کە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستھێناوە، و یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە، و یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە. ھەروەھا یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بووە.

وازھێنان

[دەستکاری]

سەڵاحەددین بابەکر لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «لێدوانی «سەڵاحەدین بابەکر» سەبارەت بەدەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی» (بە کوردی). کوردسات نیوز. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.