جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەی. ئاڕ. ئاڕ تۆلکین
لەدایکبوونجەی. ئاڕ. ئاڕ تۆلکین
(١٨٩٢-0١-0٣) ٣ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢
بلیۆمفۆنتێین، ھەرێمی سەربەخۆی پرتەقالی - ئەفریقای باشوورە ئێستا
مردن٢ی ئەیلوولی ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٩-٠٢) (٨١ ساڵ ژیاوە)
بۆرنمۆس، دۆرسێت، ئینگڵتەرا
پیشەنووسەر، شاعیر، ڕەخنەگر
نەتەوەبەڕیتانی
چەشنخەیاڵی، وەرگێر، ڕەخنەگری ئەدەبی
کارە بەرچاوەکان
ھاوسەرئیدیث تۆلکین (١٩١٦–١٩٧١; تاکو مردنی)
مناڵەکانجۆن فڕانسس (١٩١٧–٢٠٠٣)
مایکڵ ھیلاری (١٩٢٠–١٩٨٤)
جۆن کریستۆگەر
پریسکیلا ئان
واژوو

جۆن ڕۆناڵد ڕول تۆلکین (لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢–مردووی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٣) نووسەر، شاعیر، فەلسەفەناس و پرۆفیسۆرێکی بەڕیتانی بوو، کە بەھۆی زنجیرە کتێبە خەیاڵییەکانی وەک ھۆبیت، شای ئەنگوستیلەکان و The Silmarillionەوە ناوبانگی دەرکردووە.

تۆلکین وەک بەڕێوبەر و پرۆفیسۆری کۆلێژی پێمبۆرکی زانکۆی ئۆکسفۆرد کاری کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٢٥ تاکو ١٩٤٥، دواتریش وەک پرۆفیسۆری تایبەت بە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزیش کاری کردووە لە کۆلێکی مێرتن لە ساڵی ١٩٤٥ تاکو ١٩٥٩. جۆن ھاوڕێیەکی نزیکی نووسەر کڵایڤ ستاپڵس لێوس بووە ھەردووکیان ئەندامی گروپی گفتوگۆیی (ئینکلینگ) بوونە. تۆلکین یەکێک بووە لەو سەربازە بەڕیتانیانەی کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداربووە لە جەنگی جیھانی یەکەم. تۆلکین وەک فەرماندەی یەکەمی سوپای بەڕیتانی دانراوە لەلایەن شاژن ئێلیزابێتی دووەم لە ٢٨ی مارسی ١٩٧٢. تۆلکین لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٣ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.[١]

دوای مردنی تۆلکین، کوڕەکەی کریستۆفەر ھەستا بە بڵاوکردنەوەی نووسینە تایبەتەکانی باوکی وەک سێ کتێبەکە ھەروەھا چەندەھا کورتە چیڕۆک و ھۆنراوەشی.

لە ساڵی ٢٠٠٨ گۆڤاری تایم تۆلکین بە یەکێک لە مەزنترین نووسەرە بەڕیتانیاکان دانا لەوەتەی ساڵی ١٩٤٥ەوە، ھەروەھا گۆڤاری فۆڕبس لە پلەی پێنچەمی پڕداھاترین نووسەر بەناوبانگە مردووەکانی دانا، لە ساڵی ٢٠٠٩.[٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

بنەچە (ڕەگەز)[دەستکاری]

باو و باپیرانی تۆڵکین وەستای دروستکردن و فرۆشتنی کاتژمێری دیوار و کاتژمێری دەست و پیانۆ بوون لە لەندەن و بیرمینگھام. خێزانی تۆڵکین لە بنەڕەتدا لە شاری کرێزبێرگی نزیک کۆنگیزبێرگ لە خۆرھەڵاتی ئەڵمانیدا ژیاون.

تەمەنی منداڵی[دەستکاری]

جۆن ڕۆناڵد ڕوڵ تۆڵکین لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢ لە وێستگەی ئۆرەینج فری لە بڵۆمفۆنتین لە دایک بووە. ئەو کاتەی کە تۆڵکین منداڵ بووە، لە باخچەی ماڵەکەیاندا جاڵجاڵۆکەیەکی بابوون پێوەی دەدات و ئەم بەسەرھاتەش لە ژیاننامەکانیدا باس کراوە. ھەروەھا کاتێک تەمەنی سێ ساڵان بووە لەگەڵ دایکی و برا بچووکەکەی ڕۆیشتوون بۆ ئینگلتەرا بەڵام پێش ئەوەی باوکیان بڕوات بۆلای ئەوان، کۆچی دوایی دەکات.[٣][٤]

گەنجێتی[دەستکاری]

ئەو کاتەی کە تۆڵکین لە سەرەتای تەمەنی ھەرزەکاریدا بوو، کاری لەسەر زمانی بنیاتنراوی ئانیمالیک کرد کە داھێنانی ماری و مارجۆری ئینکڵێدۆنی ئامۆزای بوو. لەوکاتەدا و تۆڵکین سەرقاڵی خوێندنی زمانی لاتینی و ئەنگلۆ— ساکسۆن بوو ھەر بۆیە خوولیای بۆ فێربوونی ئانیمالیک نەما، لەبەر ئەوەش ماری و تۆڵکین و ئەوانی دیکەش زمانێکی قورسیان داھێنا بەناوی نێڤبۆش. دواتر، کاری لەسەر زمانێکی بنیاتنراوی دیکە کرد بەناوی نافارین کە داھێنانی تۆڵکین خۆی بوو.

دڵداری و ھاوسەرگیری[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا تۆڵکین چاوی بە ئێدیث ماری برات کەوت کە سێ ساڵ لە تۆڵکین گەورەترە. پاش یەکترناسین و بوون بە ھاوڕێ، لە ھاوینی ساڵی ١٩٠٩ بڕیاریاندا کە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا ھەبێت. پاشان لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٣ بە شێوەیەکی فەرمی بوون بە دەزگیرانی یەکتر و لە ٢٢ی ئازاری ساڵی ١٩١٦ لە کڵێسەی کاسۆلیکی سەینت ماری ئیماکولەیت ڕۆمان ھاوسەرگیریان کرد. لە ساڵی ١٩٤١، تۆڵکین لە نامەیەکدا بۆ مایکڵ دەنووسێت کە چەند ھەستێکی خۆشی ھەبووە و ڕازی بووە بەم ھاوسەرگیرییە و باس لە باشی ھاوسەرەکەی دەکات کە چۆن ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی وەکو مندا کردووە کە ھیچ کارێکی نییە و تەنانەت پارەیەکی کەمیشی ھەیە.[٥]

جەنگی جیھانی یەکەم[دەستکاری]

لە ئابی ١٩١٤، بەڕیتانیا جەنگی جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند، وە خزمەکانی تۆڵکین سەریان سوڕما بەوەی کە تۆڵکین ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی خۆبەخش نەبێت لە سوپای بەڕیتانییدا. وە لە نامەکەی ساڵی ١٩٤١ کە بۆ مایکڵی کوڕی نووسیبووی، دەڵێت: "لەو ڕۆژانەدا، پیاوەکان دەچوونە پاڵ سوپا و بە شێوەیەکی گشتی ڕیسوا کران. ئەوەش بۆ پیاوێکی گەنج زۆر خراپ بوو بەھۆی ئەو ھەموو خەیاڵە و ئەو ھێزە کەمەی ھەیبوو.

پیشەی نووسین و مامۆستایی[دەستکاری]

لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠، تۆڵکین کۆتای بە خزمەتی سەربازی ھێنا و سوپای بەجێھێشت ھەرچەندە پلەی ئەفسەری ھەبوو. یەکەم کاری ناوخۆیی لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم، کارکردن بوو لەسەر فەرھەنگی ئۆکسفۆردی ئینگلیزی کە زیاتر کاری لەسەر وشەی مێژوویی و پەیڤزانییەکانی بنەڕەتی ئەڵمانی دەکرد بە تایبەت ئەو وشانەی بە پیتی و (W) دەستپێدەکەن.

خێزان[دەستکاری]

تۆڵکین خاوەنی چوار منداڵ بوو ئەوانیش: جۆن فڕانسیس ڕوڵ تۆڵکین (١٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٧–٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣)، مایکڵ ھیلاری ڕوڵ تۆڵکین (٢٢ی تشرینی یەکەمی١٩٢٠–٢٧ی شوباتی ١٩٨٤)، کریستۆفەر جۆن ڕوڵ تۆڵکین (٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤–١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)، وە پریسیلا ماری ئانێ ڕوڵ تۆڵکین (لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٢٩ لە دایکبووە).

خانەنشینی و ساڵانی دواتر[دەستکاری]

تۆڵکین لە ساڵی ١٩٥٩ ھەتا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٩٧٣، خانەنشین بوو. تۆڵکین توانی سەرنجی خەڵک و ناو و ناوبانگ لە بواری ئەدەبیدا بەدەستبھێنێت. لە ساڵی ١٩١٦، کلایڤ ستاپلێس لویزی ھاوڕێی کاندیدی کرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەبدا. فرۆشتنی کتێبەکانی قازانجێکی باشی لێ کەوتەوە و بووە ھۆی ئەوەی کە تۆڵکین پەشیمان بێتەوە لەوەی زووتر خۆی خانەنشین نەکرد.

ساڵانی کۆتایی[دەستکاری]

ئێدیث تۆڵکین لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧١ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەپێی قسەکانی سایمۆن تۆڵکین کە دەڵێت: داپیرەم دوو ساڵ پێش ئەوەی باپیرەم بمرێت کۆچی دوایی کرد و باپیریشم گەڕایەوە ئۆکسفۆرد. لەوێ کۆلێژی مێرتۆن ژوورێکیان لە ھای ستریت پێدا و لەوێ دەژیا. زۆربەی کات دەڕۆیشتمە ئەوێ بۆلای و ئەویش منی دەبرد بۆ ھۆتێل ئیستگەین بۆ نانی نیوەڕۆ. زۆربەی کات باپیرم غەمباربوو و جارێکیان بە منی وت کە چەنێک بیری داپیرم دەکات و چەندە سەختە کە لە دوای ٥٠ ساڵ ژیان کردن لەگەڵ ئەودا، بە تەنھا بێت.[٦][٧][٨][٩]

ڕوانگەکان[دەستکاری]

تۆڵکین سەر بە ئایینی کاسۆلیکی ڕۆمانی بوو، وە لە ڕوانگەی ئایینی و بەڕێوەبردنەوە، زۆربەی کات شێوازێکی تا ڕادەیەک کۆن و ئازادانەی پەیڕەو دەکرد.

ئایین[دەستکاری]

تۆڵکین باوەڕی بە ئایینی کاسۆلیکی ڕۆمانی ھەبوو وە ئەم باوەڕەش بووە ھۆکارێکی گرنگ بوو کە وای کرد لویزی ھاوڕێی تۆڵکین لە خوانەناسی و بێ دینییەوە ببێت بە کریستیان، ئەگەرچی تۆڵکین ترسی ھەبوو کاتێک چووە پاڵ کەنیسەی ئینگلتەرا.

سیاسەت و نەتەوە[دەستکاری]

تۆڵکین دەنگ و پاڵپشتی خۆی خستە پاڵ دەنگی نەتەوە پەرستەکان کە لەلایەن فرانسۆ سەرپەرشتی دەکران لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا، ئەمەش لە دوای بیستنی ئەوەی کە ئەندامانی پارتی کۆماری کۆمۆنیست ھەستاون بە ڕووخاندن و وێرانکردنی کڵێسەکان و کوشتنی قەشە و ڕەبەنەکان.

سرووشت[دەستکاری]

زۆربەی زۆری چاکسازییەکانی ژیانی تۆڵکین ھێشتا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەویش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕوانگە چاکسازییەکانی باس نەکردووە — جگە لەوەی لە چەند نامەیەکی نھێنیدا کە باس لە خولیا و حەزەکانی دەکات، باس لەو چاکسازییەی ژیانیشی دەکات.

نووسین[دەستکاری]

تۆڵکین چەندین بابەتی داھێنا کە لە پێشنووسە سەرکەوتووەکانی لێجێندەریومی تۆڵکین بەکاردەھێنرا و دەستی کرد بە نووسینی کتێبی حیکایەتە ونبووەکان (The Book of Lost Tales).

کاریگەرییەکان[دەستکاری]

یەکێک لە کاریگەرییە مەزنەکان کە کاریگەری لەسەر تۆڵکین ھەبووە (Arts and Crafts Pollymath William Morris) بووە کە تۆڵکین ھیواخواز بوو بتوانێت لاسایی پەخشان و شعرە ڕۆمانییەکانی مۆریس بکاتەوە ئەویش بە دانانی ئاماژەی نادیار بۆ ناوەکان، بۆ نموونە وەک زۆنگاوی مردوو لە کتێبی شای ئەنگوستیلەکان (The Lord of the Rings).

بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

تۆڵکین چەندین بەرھەمی بڵاوکراوەی ھەیە کە ئەوانیش زیاتر چیرۆکی خەیاڵی و ئەفسانەیی بوون و بەناوبانگترینیشیان ھۆبیت و شای ئەنگوستیلەکان بوو ھەرچەندە تۆڵکین ھەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو بەرھەمەکانی بەم شێوەیە بەناوبانگ بن.

بڵاوکراوەکانی دوای مردن[دەستکاری]

تۆڵکین چەندین بەرھەمی بڵاونەکراوەی ھەبوو کە لە پاش مردنی بڵاوکرانەوە ئەوانیش: سیلماریلیۆن، چیرۆکە بڵاونەکراوەکان و مێژووی زەوی ناوەڕاست، منداڵەکانی ھورین، ئەفسانەی سیگورد و گودرون، نەمانی ئۆرثۆر، وەرگێڕانی بیۆوڵف، چیرۆکی کولێرڤۆ و چەندینی تر…[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Letters, nos. 131, 153, 154, 163.
  2. ^ de Camp, L. Sprague (1976). Literary Swordsmen and Sorcerers: The Makers of Heroic Fantasy. Arkham House. ISBN 978-0-87054-076-9. The author emphasizes the impact not only of Tolkien but also of William Morris, George MacDonald, Robert E. Howard, and E. R. Eddison.
  3. ^ Mitchell, Christopher. "J. R. R. Tolkien: Father of Modern Fantasy Literature". Veritas Forum. Archived from the original on 20 June 2009. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ The Oxford companion to English Literature calls him "the greatest influence within the fantasy genre. (Sixth edition, 2000, page 352. Ed. Margaret Drabble.)
  5. ^ Miller, Matthew (27 October 2009). "Top-Earning Dead Celebrities". Forbes. Archived from the original on 5 December 2012.
  6. ^ Ryszard Derdziński, Z Prus do Anglii. Saga rodziny J. R. R. Tolkiena (XIV–XIX wiek) 10 January 2019 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Ryszard Derdziński, On J. R. R. Tolkien's Roots 10 January 2019 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., 2017
  8. ^ "Absolute Verteilung des Namens 'Tolkien'". verwandt.de (بە ئەڵمانی). MyHeritage UK Ltd. Archived from the original on 10 May 2013. ١٠ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Absolute Verteilung des Namens 'Tolkiehn'". verwandt.de (بە ئەڵمانی). My Heritage UK Ltd. Archived from the original on 10 May 2013. ١٠ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Biography, p.  13. Both the spider incident and the visit to a kraal are covered here.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کارەکانی جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین لە لایبریڤۆکس (دۆمەینی گشتی پەرتووکە دەنگییەکان)