١٨ی ئازار
ڕواڵەت
١٨ی ئازار ٧٧ەم ڕۆژی ساڵە (٧٨ لە ساڵی پڕدا). ٢٨٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٨٧٤ - کەنارەکانی ھاوای مافی بازرگانی پێ درا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان.
- ١٩٣٢ - کۆتایی شەڕ لە نێوان چین و ژاپۆندا.
- ١٩٣٩ - ھێزەکانی ژەنڕاڵ فڕانسیسکۆ فڕانکۆ دەست ئەگرێ بەسەر شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
- ١٩٥٣ - بوومەلەرزەیەک لە تورکیا ٢٥٠ کەسی کوشت.
- ١٩٥٩ - کەنارەکانی ھاوای دەبێتە ویلایەتی ژمارە ٥٠ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (بەفەرمی ١٨ی ئاب بوو).
- ١٩٦٢ - ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیڤیان لە لایەنی حکومەتی کاتیی جەزائیر و فەڕەنساوە.
- ١٩٦٣ - کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاھیرە.
- ١٩٦٥ - ئەلێکسی لینۆڤ بووە یەکەم کەس کە لە گالیسکەکەی ھاتە دەرەوە چووە نێو بۆشایی ئاسمان.
لەدایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٨٥٨ - ڕودۆلف دیزەل، داھێنەری ئەڵمانی
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٩٦٥ - شا فاڕووقی یەکەم، دوایین شای فەرمی میسر
- ١٩٨٧ - ماریان نگوابی سەرۆکی کۆنگۆ
بۆنەکان
[دەستکاری]- ڕۆژی دایک لە نەیجیریا
- ڕۆژی ئاڵا لە دوورگەی ئەرووبا
- بزووتنەوەی ١٨ی ئازار، بۆ بەرگریکردن لە ئازادی دەربڕینی بڵاگەرەکان
- ڕۆژی پیاوان و سەربازان (مەنگۆلیا)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٨ی ئازار تێدایە. |