فارووقی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاروقی یەکەم

شا فاروق (ماوەی ژیان: ١١ی شووباتی ١٩٢٠ لە قاهیرە لە میسر تاکوو ١٨ی ئازاری ١٩٦٥) ، دوا شای شانشینی میسرە و دوا کەسە لەخانەوادەی عەلەویەکان دەسەڵاتی میسری گرتبێتە دەست،، کوڕە تاقانەی شا فوئادی یەکەم بووە ھەر بەمنداڵیەوە بەمیر بانگیان کردووە و نازناوی میری صعێدیان لێناوە. شا فاروق لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٣٦ لەجێگەی باوکی بۆتە شای میسر، لەساڵی ١٩٤٢ ھێزەکانی بەریتانیا لە کۆشکی عابدین گەمارۆیان داوە و ناچاریان کردووە ئیمزا لەسەر ئەوا بکات مستەفا نوحاسی سەرکردەی حیزبی الوفد بەتەنھا خۆی حکومەت پێکبھێنی یان دەبێت دەست لەتەختی پاشایەتی ھەڵبگرێت، لەدوای شۆڕشی یۆلیۆی ساڵی ١٩٥٢ بزوتنەوەی ئەفسەرانی ئازاد بەسەرکردایەتی لیوا محمد نجیب کودەتایان بەسەر شا فاروقدا کردووە و لەسەر دەسەڵات لایان بردووە. شا فاروق داوای کردووە تاکو کەرامەتی خۆی بپارێزێت ڕازی بن لەسەر ئەوەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەسەر کورسی دەسەڵات بنوسێت ئەوانیش داواکەیان قبوڵکردووە، لە ٢٦ یۆلیۆی ساڵی ١٩٥٢ کۆشکی سەری ئەژدیھای لەئیسکەندەریە بەجێھێشتووە و وەکو ڕێزلێنانێک ٢١ تۆپ بۆ ڕۆشتنی لەوڵات تەقێندراوە، لەدوی دوو ساڵ مانەوەی لەمەنفا ھاوسەرەکەی دوای جیابونەوەی لێکردووە بەبێپرسی ئەو گەڕاوەتەوە بۆ میسر حکومەتی میسریش خۆشحاڵبووە بەگەڕانەوەیی و جیابونەوەی خۆی لەڕۆژنامە ڕەسمیەکان و لەدادگا ڕاگەیاندووە. لەشەوی ١٨ ئازاری ساڵی ١٩٦٥ شا فاروق دوای ئەوەی لە چێشتخانەی ئیل دی فرانس لەڕۆما نانی ئێوارەی لەوێ خواردووە کە بریتی بووە لە ١٢ مەحار و دوو پارچە گۆشتی گوێرەگە لەگەڵ بەتاتەی سوورەوەکراو و بڕێکی زۆر لە کێک و مورەبا و میوە، دواتر تەنگەفەسبووە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]