ساشا بارۆن کۆون
ساشا بارۆن کۆون | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | ساشا ناوۆم بارۆن کۆون |
لەدایکبوون | ھامەرسمیث، لەندەن، ئینگلتەرا | ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١
مامناوەندی |
|
Alma mater | زانکۆی کامبریج (BA) |
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٥–ئێستا |
چەشنەکان |
|
ھاوسەر | ئایلا فیشەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٠)[١] |
مناڵەکان | ٣ |
خزم(ەکان) | ئاران بارۆن کۆون (برا) ئاش بارۆن-کۆون (ئامۆزا) سایمن بارۆن-کۆون (ئامۆزا) دان بارۆن کۆون (ئامۆزا) |
کار و ڕۆڵە بەرچاوەکان | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین ئیران موراد جان گیراد |
ساشا بارۆن کۆون (بە ئینگلیزی: Sacha Baron Cohen؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) ئەکتەر، کۆمێدیان، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزە.[٢] ناسراوە بە دروستکردن و ڕۆڵگێڕانی کاراکتەرە خەیاڵییە تەنزاوییەکان، لەوانە ئالی جی، بۆرات ساگدیێڤ، برونۆ گێھارد، ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین. بارۆن کۆون چەندان لەبرە و شێوەی جیاواز وەردەگرێت بۆ کاراکتەرەکانی.[٣]
بارۆن کۆون بۆ نواندنە کۆمێدییەکانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک بۆرات (٢٠٠٦) و بەشی دووەمی، برونۆ (٢٠٠٩)، دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢)، و شەوانی تالادێگا: چیرۆکی ڕیکی بۆبی (٢٠٠٦). ھەروەھا بە دەنگی پاشا جولیەنی سیانزەھەم لە زنجیرە فیلمی ماداگاسکار (٢٠٠٥–٢٠١٢) ناسراوە. بارۆن کۆون ھەروەھا ڕۆڵیگێڕاوە لە فیلمە درامییەکانی وەک سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)ی تیم بێرتن، ھوگۆ (٢٠٠١)ی ماڕتن سکۆڕسێزی، لێس میزێرابلێس (٢٠١٢)ی تۆم ھووپەر و دادگای شیکاگۆ ٧ (٢٠٢٠)ی ئارۆن سۆرکین. ڕۆڵێکی بچووکی گێڕا وەک پێشکەشکارێکی بی بی سی نیوز لە Anchorman 2: The Legend Continues (٢٠١٣). لە ٢٠١٦دا، بارۆن کۆون لە فیلمی کۆمێدیی گریمزبیدا دەرکەوت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی ئالیس لە ئاوێنەکەدا. دوو ساڵ دواتر، زنجیرەی ئەمریکا کێیە؟ی دروستکرد بۆ تۆڕی شۆوتایم و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، کە یەکەم پڕۆژەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە دوای بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی. ساڵی دواتر، بارۆن کۆون ڕۆڵی ئیلای کۆھێنی بەرجەستە کرد لە زنجیرەی سنوورداری سیخوڕەکە بۆ ئۆ سی ئێس و نێتفلیکس، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە چکۆڵە زنجیرە یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی.
بارۆن کۆون ناوی باشترین تازەھەڵکەوتووی لێنرا لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانی بۆ The 11 O'Clock Show، لەو کاتەوە، دوو خەڵاتی بافتای بۆ بەرنامەکەی ئالی جی وەرگرتووە، لەگەڵ چەندان پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراوە، و گۆڵدن گڵۆبێک بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی بەھۆی بۆراتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی بۆرات، بارۆن کۆون وتی کە واز لە بۆرات و ئالی جی دێنێت چونکە لەناو خەڵکدا زۆر بەناوبانگن.[٤] دوای بڵاوبوونەوەی برونۆ، وتی کە کاراکتەرەکە دەگەڕێنێتەوە.[٥] لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانیی ٢٠١٢دا، خەڵاتی دەستکەوتەی دیاری پێ بەخشرا، کە لە شێوەی کاراکتەری ئالی جیدا خەڵاتەکەی وەرگرت.[٦] لە ٢٠١٣دا، بارۆن کۆون خەڵاتی بریتانیای لەلایەن بافتا چارلی چاپلنەوە وەرگرت بۆ نایابی لە کۆمێدیادا.[٧] لە ٢٠١٨دا، گۆڤاری تایمز ناوی بارۆن کۆونی لەناو ٣٠ باشترین کۆمێدیانە زیندووەکان ھێنا.[٨] لە ٢٠٠٨ەوە ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاوە لە لقی ئەکتەراندا.[٩]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ساشا ناوۆم بارۆن کۆون لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ھامەرسمیت لە خێزانێکی جوو لەدایکبووە.[١٠] دایکی، فۆتۆگرافەر دانیێلا ناوۆمی (née وایسەر)، لە ئیسرائیل لەدایکبووە.[١١] باوکی، گێرالد بارۆن کۆون (١٩٣٢–٢٠١٦)، خاوەنی فرۆشگای جلوبەرگ، لە لەندەن لەدایکبووە و لە وێڵز گەورەبووە.[١٢][١٣][١٤] بارۆن کۆون وەک جوو گەورەبووە[١٥][١٦][١٧][١٨] و باش لە عیبری دەزانێت.[١٩][٢٠]
خێزانی دایکی بارۆن کۆون پەنابەری جووی ئەڵمانی بوون لە ئیسرائیل.[١١][٢١] خێزانی باوکی جووی ئاشکەنازی بوون، کە لە پۆنتیپرید و دواتر لەندەن ژیاون لە شانشینی یەکگرتوو.[٢٢] باپیری لای باوکی، مۆریس کۆون، «بارۆن»ی بۆ نازناوەکەی زیادکردووە.[١٣][٢٣] نەنکی لای دایکی، لیسێل، کە لە حەیفا، ئیسرائیل ژیاوە، وەک سەماکەری بالێت مەشقیکردووە لە ئەڵمانیا پێش ھەڵھاتنی نازییەکان لە ١٩٣٦.[١٢][١٤][٢٤][٢٥][٢٦] دوو برای گەورەتری ھەیە: ئاران و ئامنۆن.[٢٧] ئاران مۆسیقادانەرە و کاری بۆ چەندان فیلمی ساشا کردووە. سایمن بارۆن-کۆون، کە دەکاتە ئامۆزای، لێکۆڵەری ئۆتیزمە.[٢٨]
خوێندن
[دەستکاری]بارۆن کۆون سەرەتا لە کۆلێژی سانت کۆڵۆمبیا، سانت ئالبانس خوێندوویەتی، پێش خوێندن لە قوتابخانەی کوڕانی ئاسکێی ھابەرداشەر، کە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ بوو لە ئێلستری، ھێرتفۆردشیر،[٢٩] لە کۆلێژی مەسیح لە کامبریج لە بەشی مێژوو خوێندوویەتی بە تەرکیز خستنە سەر دژەسێمیتیزم و لە ١٩٩٣دا دەرچووە لەگەڵ دەرچووانی پلەی سەروو دووەم.[١٤][٣٠][٣١] وەک بێ بڕوانامەیەک، بارۆن کۆون تێزەکەی خۆی لەسەر جووڵانەوەی مافی مەدەنیی ئەمریکا نووسیوە.[٣٢] لەکاتێکدا کە ئەندامی یانەی درامای سەرەتایی زانکۆی کامبریج بووە، بارۆن کۆون لە شانۆکانی وەک کەمانچەژەنی سەر سەقفەکە و کیرانۆ دێ بێرگێراک ڕۆڵیگێڕاوە، ھەروەھا لە ھۆڵی شانۆی جووی ھابۆنیم درۆریش ڕۆڵیگێڕاوە.[٣٣]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ئیسرائیل و جوولەکە
[دەستکاری]بارۆن کۆون سەرەتا لە بەرھەمھێنانە شانۆیییەکانی جووڵانەوەی گەنجانی سۆسیالیستی سەھیوونیستگی ھابۆنیم درۆردا بەشداری دەکرد.[٣٤][٣٥]
ساڵێکی لە ئیسرائیل وەک خۆبەخشی کیبوتسی ڕۆش ھانیکرا و بێیت ھائێمێک بەسەربرد وەک بەشێکی شنات ھابۆنیم درۆر، لەگەڵ وەرگرتنی بەشێک لە پڕۆگرامی Machon L'Madriechi Chutz La'Aretz بۆ سەرکردەکانی جووڵانەوەکانی جووی گەنجان.
بەپێی قسەکانی بارۆن کۆون، «من ناڵێم کە جووێکی ئایینیم. شانازی بە ناسنامە جووەکەمەوە دەکەم و ھەندێک شتی تایبەت ھەن کە دەیانکەم و ھەندێک یاسا کە دەیانھێڵمەوە». دەیەوێت ڕێجیمی کەشرووت پەیڕەوبکات و دوو ساڵ جارێک دەچێتە سیناگۆگ.[٢٤]
ھاوسەرگیری و خێزان
[دەستکاری]بارۆن کۆون یەکەم جار لە ئاھەنگێک لە سیدنی لە ٢٠٠٢ چاوی بە خانمەکتەر ئایلا فیشەر کەوت.[٣٦] لە ٢٠٠٤دا مارەکران. لەگەڵ بوونە جووی فیشەردا،[٣٧] ھەردووکیان لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە پاریس، فەڕەنسا لە یادێکی جوودا ھاوسەرگیریان کرد.[٣٨][٣٩] سێ منداڵیان ھەیە و لە لۆرێل کانیۆن، لۆس ئانجلەس نیشتەجێن.[٤٠][٤١][٤٢][٤٣]
کاری خێرخوازی
[دەستکاری]لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، بارۆن کۆون و فیشەر ٣٣٥٬٠٠٠ پاوەند ($٥٠٠٬٠٠٠)یان بەخشییە سندووقی ڕزگارکردنی مناڵان وەک بەشێکی پڕۆگرامێکی کوتانی مناڵان دژی سوورێژە لە باکووری سووریا، و ھەمان بڕیشیان بەخشییە کۆمیتەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی کە ئامانجیان یارمەتیدانی پەنابەرە سوورییەکان بوو.[٤٤]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی | |
---|---|---|---|---|
١٩٩٦ | Punch | کاراکتەری بێناو | کورتە فیلم | |
٢٠٠٠ | The Jolly Boys' Last Stand | ڤینی | ||
٢٠٠٢ | Ali G Indahouse | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ |
ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠٠٣ | Spyz | ئالی جی جەیمز بۆند |
کورتە فیلم ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠٠٥ | ماداگاسکار | پاشا جولیەنی سیانزەیەم | دەنگ | |
٢٠٠٦ | Talladega Nights: The Ballad of Ricky Bobby | جان گیراد | ||
٢٠٠٦ | بۆرات | بۆرات ساگدیێڤ | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠٠٧ | سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت | سینیۆر ئادۆلفۆ پیرێلی | ||
٢٠٠٨ | ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا | پاشا جولیەنی سیانزەیەم | دەنگ | |
٢٠٠٩ | Brüno | برونۆ گێھارد | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١ڵ | Dinner for Schmucks | N/A | بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠١١ | ھوگۆ | پشکنەر گوستاڤ داستێ | ||
٢٠١٢ | دیکتاتۆرەکە | ئەدمیراڵ جەنەراڵ حەفاز عەلادین | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١٢ | ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپا | پاشا جولیەنی سیانزەھەم | دەنگ | |
٢٠١٢ | Les Misérables | م. تێناردیەر | ||
٢٠١٣ | Anchorman 2: The Legend Continues | پەیامنێری بی بی سی نیوز | کامیۆ | |
٢٠١٦ | Grimsby | کایڵ ئاڵن "نۆبی" قەساب | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١٦ | Alice Through the Looking Glass | تایم | ||
٢٠٢٠ | The Trial of the Chicago 7 | ئابی ھۆفمان | ھەروەھا بەرھەمھێنەری پەیوەست | |
٢٠٢٠ | Borat Subsequent Moviefilm | بۆرات ساگدیێڤ | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر |
تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
١٩٩٦ | Jack and Jeremy's Police 4 | قوربانیی سێدارەدان | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٥ | Pump TV | خۆی (پێشکەشکار) | |
١٩٩٦–١٩٩٧ | F2F | خۆی (پێشکەشکار) | |
١٩٩٨ | Comedy Nation | چەندان ڕۆڵی جیاواز | ٩ ئەڵقە |
١٩٩٨ | Live from the Lighthouse | ئالی جی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٨–١٩٩٩ | The 11 O'Clock Show | ئالی جی | ٤٥ ئەڵقە؛ ھەروەھا نووسەر |
٢٠٠٠–٢٠٠٤ | Da Ali G Show | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد |
١٨ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
٢٠٠٤ | Borat's Television Programme | بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد |
٢ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر |
٢٠٠٥ | Curb Your Enthusiasm | ڕینیشاندەری لاری | ئەڵقە: "The End" |
٢٠٠٦ | Night of Too Many Stars | بۆرات ساگدیێڤ | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٠ | سیمپسۆنەکان | یاکۆب (دەنگ)[٤٥] | ئەڵقە: "The Greatest Story Ever D'ohed" |
٢٠١٣ | Eastbound and Down | ڕۆنی تێلمان | ئەڵقە: "Chapter 29" |
٢٠١٥ | Highston | N/A | بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
٢٠١٨ | The Zen Diaries of Garry Shandling | خۆی | دۆکیۆمێنتاری تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٨ | Seth Rogen's Hilarity for Charity | خۆی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٨ | Who Is America? | چەندان کاراکتەری جیاواز | ٧ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر، دەرھێنەر، و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار[٤٦] |
٢٠١٩ | سیخوڕەکە | ئیلای کۆھێن | ٦ ئەڵقە؛ ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
موزیک ڤیدیۆ
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Isla Fisher and Sacha Baron Cohen finally wed». News.com.au. 22 March 2010. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 31 July 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Baron Cohen, Sacha». BFI Film & TV Database. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «Sacha Baron Cohen is the Peter Sellers of our age». The Telegraph. 30 May 2016.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Borat and Ali G are dead for Sacha Baron Cohen». The Daily Telegraph. 21 December 2007. لە ڕەسەنەکە لە 4 November 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 July 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ Entertainment Sacha Baron Cohen to shed Borat persona for good ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. digitaljournal.com, 15 July 2009
- ^ «Sacha Baron Cohen honoured at British Comedy Awards». BBC News.
- ^ "Sacha Baron Cohen to get Bafta LA comedy award". BBC. Retrieved 7 January 2014
- ^ «From Hannah Gadsby to Sacha Baron Cohen: the 30 best living comedians». The Times. لە 19 October 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ https://emanuellevy.com/oscar/oscar-2008-academy-invites-105-new-members-8/
- ^ «Sacha Baron Cohen: The men in his life». The Independent. 27 April 2009. لە 25 May 2018 ھێنراوە.
He was born in 1971, the youngest of three boys in a middle-class Jewish family from west London.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Tracy, K. (2007). Sacha Baron Cohen: The Unauthorized Biography: From Cambridge to Kazakhstan. St. Martin's Press. p. 10. ISBN 978-1-4299-9393-7. لە 22 November 2014 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Glazer، Sarah (July–August 2010). «The Provocative Baron Cohen Clan». Moment. لە ڕەسەنەکە لە 26 July 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 31 July 2010 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا Who's who in Finance and Industry. Vol. 32. Marquis Who's Who. 2001. p. 38.
- ^ ئ ا ب Dowd، Maureen (2020-10-26). «Sacha Baron Cohen: This Time He's Serious». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2020-10-30 ھێنراوە.
- ^ «Profile: Sacha Baron Cohen and the making of Bruno». London Evening Standard. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Eshman، Rob (٨ی ئایاری ٢٠١٢). «Sacha Baron Cohen To Howard Stern: You inspired me [AUDIO]». Jewish Journal. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Before Ali G, Sacha Baron Cohen played a sweaty Hasidic Jew». JTA – Jewish news. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Mount، Harry (15 September 2006). «Kazakhstan launches propaganda campaign against Borat». The Daily Telegraph. London. لە 25 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Staff and agencies (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Secret of Borat's fluent Kazakh – it's Hebrew». the Guardian.
- ^ «You like? Israelis do when it comes to 'Borat'». TODAY show. 15 December 2006. لە 24 April 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Pfefferman، Naomi (13 July 2007). «The musical Baron Cohen brother comes into his own». Jewish Journal. لە 25 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «An Interview With The Real Sacha Baron Cohen». NPR. 16 July 2009. لە 25 May 2018 ھێنراوە.
Sacha Baron Cohen: "I'd say that I'm very, very proud of my Jewish identity. I'm proud to be a Jew"
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Valley G's wicked Welsh rootz». BBC News. 28 March 2002. لە 22 November 2006 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا White، Roland (21 January 2007). «Borat's easy … being me is odd». The Times. London. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 12 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Strauss، Neil (30 November 2006). «Sacha Baron Cohen: The Man Behind the Mustache». Rolling Stone. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 25 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Rayner، Jay (24 February 2002). «Mutha of invention». The Guardian. London. لە 6 November 2006 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Jay Rayner (4 November 2005). «Mutha of invention». The Observer. London. لە 7 August 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Nick Cohen meets Simon Baron-Cohen, Cambridge professor of developmental psychopathology». New Statesman. 26 February 2007. لە 1 November 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Andrew Anthony (7 June 2009). «Sacha Baron Cohen: The comic who is always in your face». The Observer. لە ڕەسەنەکە لە 11 November 2011 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «Alumni: Distinguished Members: Sacha Baron Cohen». Christ's College, Cambridge. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Christ's College – Alumni – Sacha Baron Cohen 13 October 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. 2008 Christ's College
- ^ ADL International Leadership Award Presented to Sacha Baron Cohen at Never Is Now 2019 (بە ئینگلیزی)، لە 24 November 2019 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Sacha Baron Cohen: Our man from Kazakhstan. The Observer. 1 September 2006.
- ^ Scott، Kirsty (29 September 2006). «He becomes the character, certainly with Ali G and Borat. He has a mix of Sellers's acting and Rod Hull's bottle». The Guardian. Features. UK. لە 16 January 2007 ھێنراوە.
First acted with the Habonim Dror Jewish youth group and at Cambridge in plays such as Cyrano de Bergerac and Fiddler on the Roof.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Steinberg، Jessica (١١ی ئایاری ٢٠١٢). «Before 'The Dictator' and 'Borat', Friends Recall, Sacha Baron Cohen Was a Very Nerdy, Very Funny, Israel-Oriented Guy». The Times of Israel. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Sacha Baron Cohen and Isla Fisher Wed». People. 22 March 2010. لە 6 May 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Isla Fisher says marriage with Sacha Baron Cohen is like 'winning the lottery'». Hello Magazine. 30 October 2012.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Isla Fisher and Sasha Baron Cohen Wed». Showbiz.sky.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Isla Fisher and Sacha Baron Cohen's Secret, Six-Guest Wedding». People. لە 25 May 2010 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «It's a baby girl for Borat». Herald Sun. 20 October 2007. لە ڕەسەنەکە لە 26 October 2007 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Find Out The Name of Isla Fisher's Baby». Us Weekly. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Sacha Baron Cohen & Isla Fisher Holy Moses It's A Boy!!». TMZ. 16 April 2015. لە 16 April 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ https://www.dailytelegraph.com.au/entertainment/borat-and-isla-fishers-new-mansion/news-story/74af4e9216a4a388e8654ad3b2c1eb18?sv=db9ffd3a99b32a4753e2f161f715b238 ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Sacha Baron Cohen donates £670,000 for Syria", BBC, Retrieved 29 December 2015.
- ^ The Greatest Story Ever D'ohed (#21.16). IMDb.
- ^ «IMDb».
- ^ Manning، Kara (٣١ی ئایاری ٢٠٠٠). «Madonna Wraps Video As "Music" Leaks Online». MTV News. Viacom. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Top 'TRL' Video Cameos: Ali G Shows Madonna The Real Big Ben!». MTV Buzzworthy. Viacom. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Ali G 'stars in Madonna video'». BBC News. 30 April 2000. لە 28 March 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ساشا بارۆن کۆون لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- چاوپێکەوتنی دەنگیی ساشا بارۆن کۆون لەگەڵ ڕۆبێرت سیگڵ لە ڕادیۆی گشتیی نیشتمانی
- وتارەکەی ساشا بارۆن کۆون لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی سەرکردایەتی نێودەوڵەتیی ٢٠١٩
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- Pages using infobox comedian with unknown parameters
- Pages using Lang-xx templates
- Wikipedia articles with faulty authority control identifiers (SBN)
- ساشا بارۆن کۆون
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- زیندووان
- سیناریۆنووسانی ئینگلیز
- لەدایکبووانی ١٩٧١
- کەسایەتییە تەلەڤیزیۆنییە ئینگلیزەکان
- بەرهەمهێنەرانی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب
- براوەکانی باشترین ئەکتەری میوزیک یان کۆمیدیای گۆڵدن گڵۆب (فیلم)
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- بەرھەمھێنەرانی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز