ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری سەرەکی فیلم

ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا (بە ئینگلیزی: Madagascar: Escape 2 Africa) ئەنیمەیشنێکی کۆمیدی-سەرکێشییە کە بەرھەمھێنراوە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە دووەم فیلمە لە زنجیرەفیلمی ماداگاسکار، دوای ماداگاسکار (فیلمی ٢٠٠٥) کە درێژییەکە بۆ سەرکێشییەکانی ئەلێکسی شێر، گلۆریای کەرکەدەن، مارتیی کەری کێوی، مێڵمانی زەڕڕافە، پەنگوین و چیمپانزییەکان. فیلمەکە لەلایەن ئێرک دارنێل دەرھێنراوە وە لەلایەن تۆم ماکگرات نووسراوە. ھەریەک لە بێن ستیلەر، کریس رۆک، جادا پینکێت سمیت، دەیڤد شویمەر، ساچا بارۆن کۆھێن، سێدریکی دڵخۆشکەر و ئاندی ریچتەر کاری دەنگییان بۆ فیلمەکە کردووە. ئەلێک باڵدوین، ویل. ئای. ئام، بێرنی ماک و شێری شێپێرد ئەندامێکی نوێی کاستی زنجیرەفیلمەکە بوون. لە فیلمەکەدا، کەسایەتییە سەرەکیەکان، ئاهەنگێک لە باخچەی ئاژەڵانی ناوەند دەکەن، کە سەرکێشییەکانیان وایان لێکردوون کە ببردرێن بۆ ماداگاسکار. دوواتر خۆیان لە ئەفریقا دەدۆزنەوە، ئەو شوێنەی لە کە جۆرەکانی وەک خۆیان دەبینن و لەوێ ئەلێکسی شێر لەگەڵ دایک و باوک یەک دەگرێتەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

لە ئەفریقا زوبای شێر هەوڵ دەدات ئەلەکەی کوڕی فێر بکات چۆن شەڕ بکات، بەڵام کوڕەکەی زیاتر حەزی لە سەمایە.

بەرهەمهێنان[دەستکاری]

پاشکۆیەک بۆ ماداگاسکار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پەرەپێداندا بوو، کاتێک یەکەم فیلم بڵاوکرایەوە، لەگەڵ بەروارێکی دەرچوونی بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fritz, Ben (September 14, 2005). "D'Works will rely on animal instinct". Variety. Retrieved October 27, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]