دەروازە:فڕین
وتاری ھەڵبژێردراوبی-٥۲ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە. کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ۱۹٥۲ دروستکراوە لەساڵی ۱۹٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ۲۰٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە. خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە. وێنەی ھەڵبژێردراو
ئایا زانیوتە؟
فڕۆکەوانی ھەڵبژێردراونیلووفەر ڕەحمانی (لەدایکبووی ١٩٩٢ کابول، ئەفغانستان) فڕۆکەوانی ئەفغانییە ناوبراو یەکەم ژنە میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە و یەکەم ژنە لە ھێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان لەوەتەی ڕووخانی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان. نیلووفەر بەردەوامبوو لەسەر کار و مەشقەکانی وێڕای درووستبوونی ھەڕەشە لەسەر خێزانەکەی. لە ئازاری ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. فڕۆکەخانەی ھەڵبژێردراوفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (بە عەرەبی؛مطار أربيل الدولي) گەورەترین و فراوانترین فرۆکەخانەی کوردستانە. کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (لە قەڵاتی گەورەی هەولێر) وە دوورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشووی کۆماری عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر (IATA: EBL, ICAO: ORER) (کوردی: فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر)، فڕۆکەخانەی سەرەکی شاری ھەولێرە لە ھەرێمی کوردستان، عێراق. لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەژێر لیژنەیەکدا بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و یەکێکە لە دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (ئەوی دیکەیان فڕۆکەخانەی سلێمانییە)، کە سێیەم فڕۆکەخانە لە دهۆک لە قۆناغی دروستکردندایە. فڕۆکەخانەی نوێی نێودەوڵەتی هەولێر مۆدێرن لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایەوە، فڕۆکەخانەکە یەکێکە لە درێژترین ڕێڕەوی فڕین لە جیهاندا.
پۆلەکانئەمانەش ببینەئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |