بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بی-٥٢ ستراتۆفۆرتریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەی بی-٥۲ لە ئاسماندا
بی-٥۲ لەکاتی بۆردوومانکردن لە جەنگی ڤیێتنام.

بی-٥۲ ستراتۆفۆرترێس فڕۆکەیەکی گەورە و زەبەلاحی تابیەت بە سووپای ئەمەریکایە کە تایبەتە بەھەڵگرتنو ناردنی بۆمبە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و بۆمبی ئاسای و بۆمبی هێشوویی و موشەکی کروز و موشەکی دژە کەشتی, سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کە خاوەنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە, یەکەم فڕینی لەساڵی ۱٩٥٢ بوو لەساڵی ۱۹٥٥ەوە هێنرایە خزمەتی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وادەی کارپێکردنیشی پێشبینیکراوە تا ساڵی ۲۰٤٤, بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە.خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا, کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنە و توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت, چونکە ئەم فڕۆکەیە بۆ وێرانکردنی شارەکان بەکاردێت، سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە پێویستە یەکلایان بکاتەوە

مێژووی بەکارھێنانی

[دەستکاری]

ئەو جۆرەی فڕۆکەیە شەش جار بەکارھاتووە لەلایەن سووپای ئەمریکاوە، کە سێ جاریان لە عێراق بەکاری ھێناوە. بۆ یەکەمجار لەساڵی ۱۹٦٤ لە جەنگی ڤێتنام بەکارھاتووە، دژی سووپای ئازادیخوازی ڤێتنام. لە جاری دووەمدا لەساڵی ۱۹۹۱ لە عێراق لە دژی سووپای عێراق بەکارھاتووە، کاتێک جۆرێکی فڕۆکەی بی-٥۲ لە (ویلایەتی ویزیانا) وە بەماوەی ۱۳ کاژێر، (۲۳) ھەزار کیلۆمەتری بڕیوە و گەیشتووەتە بەغدا، لەم ئۆپڕاسیۆنەدا فڕۆکەکە توانیویەتی لەسەدا (۹٥) ئامانجەکانی بپێکێت و بگەڕێتەوە ئەمریکا. بۆجاری سێیەم لە (۳ی ئەیلولی ۱۹۹٦) بووە لە عێراق، کە بەدوو فڕۆکەی بی-٥۲ ھێرشی کردە سەر عێراق و بە مووشەکی کرووس، چەند ئامانجێکیان لەعێڕاق پێکا، ئەو ھێرشەش دوای ئەوە ھات کە سووپای عێراق لە (۳۱ی ئاب) ھێرشی کردە سەر ھەولێر. بۆ جارێکی تر لەساڵی ۱۹۹۱ ئەم فڕۆکەیە لەلایەن ئەمریکاوە بەکارھاتووە لە جەنگی سڕبیا. وە لە ساڵی ۲۰۰۱ دا لە جەنگی ئەفغانستان ئەم فڕۆکەیە بەکارھاتووە. وە لە ساڵی ۲۰۰۳ دووبارە بۆ ھێرشکردنە سەر عێڕاق، ئەم فڕۆکەیە بەکارھاتووە.

سەرچاوە

[دەستکاری]
  • ویکیپیدای ئینگلیزی.