نیلووفەر ڕەحمانی
نیلووفەر ڕەحمانی | |
---|---|
نیلوفر رحمانی | |
لەدایکبوون | ١٩٩٢ (تەمەن ٣٢–٣٣) |
پیشە | فڕۆکەوان |
چالاکبوون | ٢٠١٢-ئێستا |
ناسراوە بە | یەکەم میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە لە ئەفغانستان |
نیلووفەر ڕەحمانی (لەدایکبووی ١٩٩٢ کابول، ئەفغانستان) فڕۆکەوانی ئەفغانییە ناوبراو یەکەم ژنە میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە و یەکەم ژنە لە ھێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان لەوەتەی ڕووخانی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[١] نیلووفەر بەردەوامبوو لەسەر کار و مەشقەکانی وێڕای درووستبوونی ھەڕەشە لەسەر خێزانەکەی. لە ئازاری ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]نیلووفەر ڕەحمانی لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابول، لە وڵاتی ئەفغانستان لەدایکبووە. نیلووفەر لەسەرەتای ژیانی منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی پەنابەرانی پاکستان ژیاون، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠ گەڕاونەتەوە بۆ کابول.[٣] لە تەمەنی منداڵییەوە حەزی بەبوون بە فڕۆکەوان لەلا درووستبووە، ھەربۆیە ساڵێک خەریکی خوێندنی ئینگلیزی بووە بۆئەوەی لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی بخوێنێت.[٤]
کاری فڕۆکەوانی
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٠، نیلووفەر بەشداری کرد لە لیستی پڕۆگرامی ڕاھێنانی ھێزی ئاسمانی ئەفغانی. دواتر لە تەممووزی ٢٠١٢، وەک ملازمی دووەم دەردەچێت.[٢] لەکاتی پڕۆگرامەکە، دکتۆرەکان پێیان وابوو جەستەی بۆ فڕۆکەوانی باش نییە، تاکوو فڕینی فڕۆکەکە، ھەروەھا ناوبراو تاکە کچی بەشداربووی پڕۆگرامەکە بوو.[٣] دوو فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەر لەسەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، لەتیفە نەبیزادە و خووشکەکەی لەگەڵ باوکیان ئەوا سەرچاوەی ئیلھامبەخشی بوون بۆ نیلووفەر تا ببێتە فڕۆکەوان.[٥][٦] فڕۆکەی (C182) یەکەم فڕۆکەبووە کە نیلووفەر پێی فڕیبێت وەک شوفێر، دواتر چۆتە خوێندنی زیاتری فڕۆکەوانی تا دواتر فڕۆکەی (C-208) لێخوڕیوە، فڕۆکەیەکی تایبەتبووە بە بارھەڵگرتن.[٧] زۆربەی کات فڕۆکەوانی ژن لێی قەدەغەکراوە لەکاتی ئەرک و جەنگدا قوربانی و بریندارەکان ھەڵبگرێتەوە، بەڵام نیلووفەر ڕەحمانی لەیەکێک لەئەرکەکانی ئەو کارەشی ئەنجامدا کە چەند بریندارێکی گەیاندە نەخۆشخانە.[٨]
لەدوای سەرکەوتنەکانی، ئەوا خێزانی ڕەحمانی تووشی ھەڕەشە بوونەوە لەلایەن خێزانەکەیانەوە ھەروەھا لەلایەنن تاڵیبان، ھەربۆیە چەندجارێک ماڵی خۆیان گواستۆتەوە.[٢] ھەموو ئەوانە کاریگەرنەبوون لەسەر خەونەکانی نیلووفەر، ناوبراو تاقیکردنەوەی لەسەر لێخوڕینی فڕۆکەی گەورەتر (C-130) ئەنجامدا، دواتریش بووە مامۆستای مەشقپێدەرەوە بە قوتابیانی دیکەی فڕۆکەوانی و ھەروەھا بووە نموونەیەکی باڵا بۆ کچانی دیکەی ئەفغانستان.
دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا مەشقی لەسەر فڕۆکەی (C-130s) دەستپێکرد، ئەو پڕۆگرامەشی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ تەواوکرد، دواتر داواکاری پێشکەشکرد بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە ئەمریکا بۆئەوەی ببێتە فڕۆکەوان لەھێزەکانی ئەمریکا،[٩][١٠] لە نیسانی ٢٠١٨ داواکارییەکەی پەسەندکرا،[١١] ئێستا لە فلۆریدا دەژی بەڵام وەک فڕۆکەوان نا بەڵکوو وەک وەرگێڕی زمانەکانی فارسی، داری و ئینگلیزی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Conversation: Pilots Niloofar Rahmani and Esther Mbabazi». BBC News. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Rajagopalan، Megha (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «The "Badass" Afghan Pilot Who Went Massively Viral Is Now Living In Exile. She Just Wants To Be Able To Fly Again». BuzzFeed News (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Jawad، Sayed (١٦ی ئایاری ٢٠١٣). «First Female Afghan Air Force pilot graduated in 30 years». Khaama Press. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «MilitaryFirst Afghan female pilot aims to soar». newscentral. ١٠ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Kovach، Gretel C. (١٠ی ئازاری ٢٠١٥). «Pilot Breaks Gender Barrier». U-T SanDiego. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Lebron، Jennifer (١٣ی ئازاری ٢٠١٥). «First Afghan Woman Pilot Flies with Blue Angels». US Navy. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Naso، Bridget (٩ی ئازاری ٢٠١٥). «Groundbreaking Female Afghan Pilot Inspires in San Diego». NBC San Diego. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Ernesto Londoño (٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «A Female Afghan Pilot Soars and Gives Up». New York Times. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Andrew Watkins (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Duty or Desertion in Afghanistan». Boston Globe. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ March، Stephanie (١ی ئایاری ٢٠١٨). «Former Afghan Air Force pilot Niloofar Rahmani granted asylum in the United States». ABC News. Australian Broadcasting Corporation. لە ١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیلووفەر ڕەحمانی تێدایە. |