دەروازە:فڕین/وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:فڕین/وتاری ھەڵبژێردراو/١

بی-٥۲ ستراتۆفۆرترێس فڕۆکەیەکی گەورە و زەبەلاحی تابیەت بە سووپای ئەمەریکایە کە تایبەتە بەھەڵگرتنو ناردنی بۆمبە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و بۆمبی ئاسای و بۆمبی هێشوویی و موشەکی کروز و موشەکی دژە کەشتی, سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کە خاوەنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە, یەکەم فڕینی لەساڵی ۱٩٥٢ بوو لەساڵی ۱۹٥٥ەوە هێنرایە خزمەتی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وادەی کارپێکردنیشی پێشبینیکراوە تا ساڵی ۲۰٤٤, بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە.خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا, کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنە و توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت, چونکە ئەم فڕۆکەیە بۆ وێرانکردنی شارەکان بەکاردێت، سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە پێویستە یەکلایان بکاتەوە (تەواوی وتار...)
وتاری ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:فڕین/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

سوخۆی سو-٣٥ بە(ڕووسی: Сухой Су-35؛ ناوی ناسێنراوی ناتۆ:Flanker-E). فرۆکەیەکی جەنگی بەهێز و پێشکەوتووی وڵاتی ڕووسیایە. فڕۆکەکە لە نەوەی (٥)ەو لە زنجیرە فرۆکە جەنگیەکانی کۆمپانیای (سوخۆی) ڕووسیە، هاوکات تەواوکەری جۆری (سوخۆی سو-٣٠ ئێم کەی ئەی)ی پێش خۆیەتی. فڕۆکەکە خاوەن دوو بزوێنەری سەرەکییە و تایبەتە بە هێزەکانی وڵاتی ڕووسیا. (تەواوی وتار...)
(تەواوی وتار...)