ئاودانان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ جەژنی نەورۆز
تاگ: بەستەردەری خێرا
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
|longd=47|longm=30|longEW=E
|longd=47|longm=30|longEW=E
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا|کوردستان}}
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| ئێران}}
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|ئیلام]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|ئیلام]]
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:




'''ئاودانان''' یان '''ئاوەنان''' (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای [[ئیلام]]ی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە.
'''ئاودانان''' یان '''ئاوەنان''' (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای [[ئیلام]]ی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە.


== جوگرافیا ==
== جوگرافیا ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

ئاودانان


ئاودانان یان ئاوەنان (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە.

جوگرافیا

ئاودانان ناوەندی کارگێڕی قەزای ئاودانانە و لای باکووری ڕۆژھەڵات بە قەزای دەڕەشار، لای باکوور بە قەزای شارستانی مەڵگشای و بەشی مەیمەی دێلوڕان، لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە قەزای دێلوڕان و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، بە قەزای ئەندیمشکی پارێزگای خووزستان، دەورە دراوە. لە ڕوانگەی جوگرافییەوە، شاری ئاودانان لە نێوان دوو زنجیرە چیای کڤەر و دینار کێو ھەڵکەوتووە کە گرنگترین بەرزاییەکانی شاری ئاودانانیشن. باکوور و باشووری قەزای ئاودانان، جوگرافیای کوێستانە و سروشتی بە لێڕی(دارستان) بەڕو، داپۆشراوە، بەڵام بەشەکانی لای باشووری ئاودانان پێدەشتن . بەگشتی ئاودانان، کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە.

ئابووری

زۆرینەی خەڵکی قەزای ئاودانان بژێوی ژیانیان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەدەست دەھێنن.

زمان و ئایین:

ئاودانان باشووریترین شاری کوردستانە، زمانیان کوردییە و سەر بە دیالێکتی کوردیی باشوورییە. زاراوەی کوردی ئاودانانی وەک لکێک لە کوردیی باشووری، زاری خێڵ و دانیشتووانی شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەریەتی کە بە خێڵی کورد یان کوردعالی بەناوبانگن؛ کوردانی ئاودانان لە شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەری(بەشی(ناحیەی) ناوەندی) و بەشی سەراو باغ دەژین. ھەروەھا جەماوەرێک لە کوردە لەکەکان لە ئاوداناندا دەژین، و جگە لەوانە جەماوەرێک لە لوڕەکانیش خەڵکی ئاودانانن کە زۆرتر لە قەزاکانی(شارستانەکانی) دەوروبەر ھاتوونەتە نێو شار ئاودانان. لە ڕوانگەی دینییەوە خەڵکی شاری ئاودانان موسڵمانن و سەربە ڕێبازی شیعەی ١٢ ئیمامین.

کارگێڕی قەزای ئاودانان:

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران، ساڵی ١٩٩٦ز، بەشی ئاودانان لە قەزای دەڕەشار جیا کراوە وبوو بە قەزایەکی سەربەخۆ. ئەم قەزایە سێ بەش و شەش کۆمەڵە گوندی(دێھستان) ھەیە:

بەشی ناوەندی:

کۆمەڵە گوندی ماسپی

کۆمەڵە گوندی جابر ئەنسار و چەم کەوە

ناوەندی شار: ئاودانان

بەشی سەراوباغ:

کۆمەڵە گوندی سەراو باغ

ناوەندی شار: سەراوباغ

بەشی کەڵات:

کۆمەڵە گوندی ئاوھەنار

کۆمەڵە گوندی مورموری

ناوەندی شار: مورموری

شوێنەوارەکان:

شوێنەواری کەونی ئەم شارە بریتین لە : قەڵای پشت قەڵا لە ٥ کیلۆمەتری شاری ئاودانان و قەڵای ھەزاردەر لە کۆتایی شەقامی ھەزاردەر. بەپێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان ئەم بینا مێژووییانە ھی سەردەمی ساسانین.

گەشتیاری:

ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماھووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. ھەروەھا جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ. شوێنە گەشتیاری، زیارەتی و مێژووییەکانی ئەم قەزایە بریتین لە:

١-نزرگەی سەید سەڵاحەدین محەممەد

٢-پشت قەڵای ئاودانان

٣-دەریاچەی دووانەی سیاگا

٤-گوندی ئەنجیرە

فڕۆکەخانە:

ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی عەسکەری ھەیە، کە لە مەودای ٤ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری ئاودانان ھەڵکەوتووە.

سەرچاوەکان:

غەفور، عەبدوڵڵا(٢٠٠٢)، فەرھەنگی جوگرافیایی کوردستان، ناوەندی بڵاوکردنەوەی سەردەم: سلێمانی؛ ھەرێمی کوردستان.


گالەری