یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: لابردنی diq:Real Madrid C.F.
ھێڵی ٣٥٥: ھێڵی ٣٥٥:
[[da:Real Madrid]]
[[da:Real Madrid]]
[[de:Real Madrid]]
[[de:Real Madrid]]
[[diq:Real Madrid C.F.]]
[[el:Ρεάλ Μαδρίτης]]
[[el:Ρεάλ Μαδρίτης]]
[[en:Real Madrid C.F.]]
[[en:Real Madrid C.F.]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٤١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

ڕیال مەدرید
ناوی تەواوReal Madrid Club de Fútbol
نازناوLos Blancos (سپێکان)

Los Merengues (مەرەنگەکان)

Los Galácticos (ئەستێرەکان)
ناوی کورتکراوەڕیال مەدرید
دامەزراندن٦ی مارتی ١٩٠٢
فلۆرینتینۆ پێرێز
خوللالیگا
٢٠١١-٢٠١٢یەکەم
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
[[٢٠١٢-٢٠١٣|وەرزی ئەمساڵ]]

ڕیال مەدرید (بە ئیسپانی:Real Madrid Club de Fútbol) یانەیەکی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییە بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاهانە یان مێرەنگی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و هەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیهان، یانەی ڕیال مەدرید ٣١ جار خولی ئیسپانی بردۆتەوە (ڕیکۆرد)، و ١٨ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردۆتەوە و ڕیکۆردێکی تریشی تۆمار کردووە بە بردنەوەی ٩ خولی پاڵەوانانی ئەوروپا. و لە ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ڕیال مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) هەروەها ڕیال مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەوروپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزوتنەوەی یانە ئەوروپییەکان.

یانەکە هەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام ئەدات و، ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیهان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەهەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات. لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢. و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیال مەدریدی هەڵبژارد بە "باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا".

یانەی ڕیال مەدرید بە گەورەترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا. و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا بە پێی بودجەی ساڵانە.

دەستکەوتەکانی مەدرید

ناوی خول بەدەستهێنان
خولی ئیسپانیا ٣٢ جار
شای ئیسپانیا ١٨ جار
سووپەری ئیسپانیا ٩ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٩ جار
یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) ٢ جار
سووپەری ئەوڕووپی ١ جار
جامی جیهانی یانەکان ٣ جار
ئەوجامانەی کەڕیال بەدەستی هێناون

کلاسیکۆ

یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە ەیە کە ساڵانە دێتە ئەنجام دان گرنگی ئەم یارە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەفیزیۆنەوە خەریکی سەیرکردنی یاری دێڕبی کلاسیۆ لەنیوان ڕیال و بەرشەلۆنەن.

دێڕبی مەدرید

دڕیبی مەدرید بریتیە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدریدە لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەنتیکۆ مەدریدە ئەم دێڕبیە گرنگیەکەی تەنیا لەشاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە دڕێبیە مەدریەکان یانەی مەلەکی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە !

لەساڵانی (1945–1978)

کە سانتیاگۆ بەرنابۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیالمەدرید لەساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند ،، سانتیاگۆ کە بوو بەسەرۆکی یانە هەوڵی دا ئەستێرەکان لەیانەکەدا کۆبکاتەوە هەستا بە وواژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ و فڕانشیسکۆ خینتۆ لەیەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل ،،، دواتر بە هۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا وورووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانیەتیەکە دەستی پێکرد کەبە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانیەتە لەسەر یەک یانەی شاهانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی 1955 بۆ 1960 وە لەساڵانی 1962 و 1964 پلەی دووەمی بەدەست هێنا دوای دۆڕانی لەیاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان وەهەروەها هەر لەسەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ کاس لە خولی ئیسپانیا وە جگەلەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەها جامی بەناوبانگی تر

سەردەمی یەکەمی پێرێز لەساڵی ٢٠٠٠

دوای هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی مەلەکی ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پیرێز بوو بەسەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیهان وە لەیەکەم هەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی وە یانەکەی زیاتر ناساند بە هێنانی داڤێد بێکهام وە ڕۆبەرتۆ کارلۆس وە زێدان وە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو هەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز هەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بهێنن .

سەرۆکی یانەی مەلەکی فلۆرەنتینۆ پیرێز

ڕامۆن کاڵدیڕۆن

لەساڵی ٢٠٠٦ هەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن هەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە وە میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە وە لەهەمان ساڵدا ڕاهێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاهێنەری یانە لەوەرزی یەکەم بە ووشکە ساڵی بەڕیکرا بەڵام لەوەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست هێنا دواتر یانەی ڕیال مەدرید تاڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە هەڵبژاردن کرایەوە وە وە دووبارە فلۆرەنتینۆ پیرێز بوو بە سەرۆک یانە


هاتنەوەی پیرێز

دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پیرێز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە هاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان هەڵسا بە كڕینی کاکا و گرانترین یاریزان لەمێژوو بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ ئەویش ستاڕی جیهان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وە کڕینی بنزێمە و ئەربێلوا وە ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال هیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لەوەرزی دووەمدا ڕیال بە هێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکۆرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا وە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوە بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بەرشلۆنە دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لەوەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا

بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا

پلە و پایە ووڵات ناو
بەڕێوبەری گشتی ئیسپانیا فلۆرەنتینۆ پێرێز
ڕاهێنەری یانەکە پورتوگال خۆزێ مۆرینیۆ
ڕاهێنەری یاردەدەر ئیسپانیا ئیتۆر کاڕانکا
سەرۆکی شانازی یانەکە ئەرژەنتین ئەلفرێدۆ دیستیڤانۆ
بەڕێوبەری وەرشی تیپ و ڕاوێژکاری بەڕێوبەری گشتی فەڕەنسا زینەدین زێدان


ستافی ڕاهێنەرانی یانە لە ئێستادا

پۆست ناو
ڕاهێنەری گشتی خۆزێ مۆرینیۆ
یاریدەدەری ڕاهێنەر ئیتۆر کاڕانکا
ڕاهێنەری توانی جەستەی فاریا
ڕهێنەری گۆڵپارێز سلڤینۆ لۆرۆ
یاریدەدەری تەکنەلۆژی خۆسێ مۆریاس
ڕاهێنەری جێگیر کلیندۆ
خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری ئێستای ڕیال مەدرید

ڕاگەیاندنی یانە

ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیهان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی هەیە کە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس وە ڕۆژنامەی ماڕکا وە ڕیالمەدرید خاوەن جامەوارێکی گەورە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان وەک فەیس بووک و تویتەر و مای سپەیس وە کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەها هەواڵ و چالاکیەکانی یانەکە لە سەرجەم خوولەکان دەخاتە ڕوو

کەناڵی تەلەفزیۆنی

یانەکە خاوەنی کەناڵێکە کەناڵەکەش بەهەمان ناوی یانەکەیە وە یانەی ڕیال مەدرید خۆی سەپۆرتی ئەم کەناڵە دەکات و ڕۆژانە بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و زمانی ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن


هێمای و جلوبەرگی یانەکە

سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز) یانەکە

ماوە دابینکەری تیشێرت سپۆنسەرەکان
1980–1982 Adidas هیچکەس
1982–1985 Zanussi
1985–1986 Parmalat
1986–1989 Hummel
1989–1990 Reny Picot
1990–1992 Otaysa
1992–1994 Teka
1994–1998 Kelme
1998–2001 Adidas
2001–2002 Realmadrid.com
2002–2005 Siemens Mobile
2005–2006 Siemens
2006–2007 BenQ Siemens
2007–ئێستا bwin.com

ئەوانەی زۆرترین یاریان بۆ یانەکە کردووە

تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یاریە ڕەسمیەکان دەگرێتەوە وە لەبەر ئەوەی هەنێ یاریکەرەکان لە یاریکردن ماون ئەگەری گۆڕانکاری تیا هەیە

یاریزان ماوەی یاری خولی تۆپی پێی ئیسپانیا جامی شای ئیسپانیا جامەکانی ئەوڕووپا[١] پاڵەوانیەتی تر کۆی گشتی
1 ڕاول گۆنزالیس 1994–2010 550 37 125 19 741
2 مانوێل شانشێز 1983–2001 524 67 99 21 711
3 کارلۆس سانیلا 1971–1988 461 84 87 13 645
4 ئیکەر کاسیاس 1999 – تا ئێستا 450 28 121 16 615
5 فرناندۆ هێڕۆ 1989–2003 439 43 101 18 601
6 فڕانشیسکۆ خینتۆ 1953–1971 428 75 96 0 599
7 خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ 1973–1989 414 61 90 12 577
8 بێری 1964–1979 417 65 75 2 559
= مێشێل 1981–1996 404 53 88 14 559
10 گووتی هێرناندز 1996–2010 387 40 101 14 542
11 ڕۆبەرتۆ کارلۆس 1996–2007 370 33 109 15 527
12 چیندۆ 1977–1998 363 53 70 11 497
13 ئەماورۆ 1962–1976 344 58 67 2 471
14 بووتراگینۆ 1983–1995 341 39 75 8 463
15 باکو بیو 1986–1997 343 44 60 7 454
16 زۆکۆ 1962–1974 318 50 64 2 434
17 پینتۆ 1969–1982 317 45 58 0 420
18 ڕافایل ماڕتن ڤازکوز 1983–1990 301 44 54 2 401
= خوان گۆمێز گۆنزالس 1977–1987 284 50 55 12 401
20 ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ 1953–1964 282 50 58 2 392


پێکهاتەی یانەکە


ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان


1 ئیسپانیا گۆڵپارێز ئیکەر کاسیاس (captain)[٢]
2 فەڕەنسا بەرگریکار رافائێل ڤارانێ
3 پورتوگال بەرگریکار ڤیرێرا پیپی
4 ئیسپانیا بەرگریکار سێرجیۆ ڕامۆس (vice-captain)[٢]
5 پورتوگال بەرگریکار فابیۆ کۆئێنترائۆ
6 ئەڵمانیا ناوەڕاست سامی خێدیرا
7 پورتوگال ھێرشبەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
8 بەڕازیل ناوەڕاست ڕیکاردۆ کاکا
9 فەڕەنسا ھێرشبەر کەریم بێنزێما
10 ئەڵمانیا ناوەڕاست مەسعوود ئۆزیل
11 ئیسپانیا ناوەڕاست ئێستێبان گرانێرۆ
12 بەڕازیل بەرگریکار مارسێلۆ ڤییەرا (vice-captain)[٢]
ژمارە نەتەوە هێڵ یاریزان
13 ئیسپانیا گۆڵپارێز ئانتۆنیۆ ئادان
14 ئیسپانیا ناوەڕاست خابی ئالۆنسۆ
15 گانا ناوەڕاست مایکڵ ئیسیان
16 پورتوگال بەرگریکار ڕیکاردۆ کارڤالھۆ
17 ئیسپانیا بەرگریکار ئالڤارۆ ئاربێلۆئا
18 ئیسپانیا بەرگریکار رائوول ئالبیۆل
19 کرواتیا ناوەڕاست لوکا مۆدریچ
20 ئەرژەنتین ھێرشبەر گۆنزالۆ ھیگوەین (vice-captain)[٢]
21 ئیسپانیا ناوەڕاست خۆزێ ماریا کالێژۆن
22 ئەرژەنتین ناوەڕاست ئانجێل دی ماریا
29 ئیسپانیا ھێرشبەر ئەلڤارۆ مۆراتا
35 ئیسپانیا گۆڵپارێز خێسوس


ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشتووە

ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان


15 تورکیا ناوەڕاست نوری شاھین
24 فەڕەنسا ناوەڕاست لاسانا دیارا


ئەمانەش ببینە

وەرزش
یانەی باسکەی ڕیال مەدرید.
یەدەگی یانە
یانەی کاستیای ڕیال مەدرید.
یانەی سێیەمی ڕیال مەدرید.
هی تر
پێڕستی ئەو یانانەی زۆرترین هاندەریان هەیە.
پێڕستی یانە دەوڵەمەندەکانی تۆپی پێ.
جامی سانتیاگۆ بەرنابیۆ.

سەرچاوەکان

  1. ^ "Real Madrid CF - All the players in European Cups". Rsssf.com. Retrieved 2008-09-08.
  2. ^ ئ ا ب پ (بە ئیسپانی). {{cite web}}: Missing or empty |title= (help); Missing or empty |url= (help); Unknown parameter |بڵاوکەرەوە= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)