مەسعوود ئۆزیل
![]() ئۆزێل بە درێسی ئارسناڵەوە | |||
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | مەسعوود مستفا ئۆزێل | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ (٢٨ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | گلزنکیرشن، ئاڵمانیای ڕۆژاوا | ||
باڵا | ١٫٨١ م | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست، دروستکەتی یاری | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | ئارسناڵ | ||
ژمارەی یانە | ١١ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٩٥-١٩٩٨ | وێستفالیا ٠٤ گێلسێنکیرچێن | ||
١٩٩٨-١٩٩٩ | تێوتۆنیاشاڵگە-نۆرد | ||
١٩٩٩-٢٠٠٠ | فاڵک گێلسێنکیرچێن | ||
٢٠٠٠-٢٠٠٥ | ڕۆت-وێسس ئێسەن | ||
٢٠٠٥-٢٠٠٦ | شاڵکە ٠٤ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | هەڵبژاردە | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٠٦-٢٠٠٨ | شاڵکە ٠٤ | ٣٠ | (٠) |
٢٠٠٨-٢٠١٠ | ڤێردەر برێمن | ٧١ | (١٣) |
٢٠١٠-٢٠١٣ | ڕیال مەدرید | ١٠٥ | (١٩) |
-٢٠١٣ | ئارسناڵ | ١١ | (٣) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
٢٠٠٦-٢٠٠٧ | ھەڵبژاردەی ئاڵمانیا خوار ١٩ساڵ | ١١ | (٤) |
٢٠٠٧-٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی ئاڵمانیا خوار ٢١ساڵ | ١٦ | (٥) |
-٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی ئاڵمانیا | ٥٢ | (١٧) |
|
مەسعوود ئۆزێل (١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز تورک)، یاریزانی ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئاڵمانیایە. لەپێشوودا یاری بۆ یانەکانی ڕیال مەدرید و شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و لەساڵی ٢٠١٣ ھاتە یانەی ئارسناڵ بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا ئارسن ڤینگەر پەلکێشی کرد بۆ ئارسناڵ وە لە پێشودا زۆر جار ھاندەرانی یانەی یانەی شاھانە بە جێگرەوەی زێدانی لەناو یاریگا ناویان دەبرد بەھۆی ئەو جموجۆڵانە و پاسە یەکلاکەرەوەکانی بۆ ھاوڕێکانی کە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە باشترین دروستکاری گۆل ھەڵبژێردرا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕووی کردە یانەی ئارسناڵ ژمارەی درێسی ١١ی وەرگرت و نرخی بۆندەکەشێ بە ٤٧ میلیۆن پاوەند دەخەملێنرێت ئەمەش بووە گرانترین یاریکەری یانەی ئارسناڵ و دووەم گرانترین یاریکەری خولی پریمەرلیگ یە و لە ھەڵبژاردەی ئاڵمانیا ژمارەی درێسی ٨ی ھەیە.

ئۆزێل لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]
لەگەڵ یانەی گلیسنکیرچن و ڕۆت وێس ئیسن[دەستکاری]
سەرەتای دەسپێکی یاریکردی مەسعوود ئۆزێل دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردنی لەگەڵ نەوجەوانانی یانەی گلیسنکیرچنی ئەڵمانی پاشان گواستراوەیە بۆ یانەی ڕۆت وێس ئیسنی ئەڵمانی کە لەگەڵ ئەم یانەیەش نزیکی ٥ وەرز لەیاریکردن بەردەوام بووە دواتر لەساڵی ٢٠٠٥ یانەکەی جێھێشتووە ڕووی کردۆتە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی
شاڵکەی ئەڵمانی[دەستکاری]
لەساڵی ٢٠٠٥ چۆتە ڕیزی لاوانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی لەوێ لە ھێڵی ناوەند وەک درووستکەری گۆلەکان یاری کردووە ژمارە ١٧ ەی پۆشیوە و ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیش ماوەتەوە تاوەکوو دواجار لە جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ڤێدەر بریمەنی ئەڵمانی.
ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی[دەستکاری]
لە ٣١ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ ڕووی کردۆتە تیپی یەکەی یانەی ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی بەبڕی ٤٫٣ میلیۆن یۆڕۆ، لەگەڵ ئەم یانەیەش دوو وەرز بەدەوام بوو لەماوەی ٤٤ یاری لەگەڵ یانەکەی ٢١ گۆلی دروستکرد و ٩ گۆلیشی تۆمارکرد، ئەمەش بووە ئەوەی لەلایەن یانەکانی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی وە یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ی ئیتاڵی گرنگی پێدرا کەلەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە نزیکەی ٢٠ میلیۆن یڕۆی پێدرا بەڵام لەبەر ئەوە ئۆزێل ئارەزووی لەوە دەکرد ڕووبکاتە یانەی شاھانە ڕیال مەدرید وە سەرۆکی یانەی شاھانەکە ئارەزوومەندی سەرەکی بوو بۆ گرێبەستی ئەم بۆندە بە بڕی ١٥ میلیۆن یۆڕۆ
ئۆزێل لەگەڵ ڕیال مەدرید ی ئیسپانی[دەستکاری]
لە ١٧ەی ئابی ٢٠١٠ ڕووی کرد یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی، تا ئێستاش لەگەڵ یانەکە بەردەوامە لەنزیکەی ٢٣٠ یاریدا ٢٨ گۆل و ٨٨ گۆلی دروستکردووە، لە زۆرینەی یاریەکانیش ڕاھێنەری یانەکە خۆزێ مۆرینیۆ لەزۆرینەی یاریەکان پشتی پێ دەبەستێت
ئۆزێل لەگەڵ ئارسیناڵی[دەستکاری]
لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەیوەندی کرد بەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ٤٧ میلیۆن پاوەندی ستەرلینی و درێسی ژمارە ١١ی پێ بەخشرا.
ئۆزێل و پابەند بوون بە ئاین[دەستکاری]
ئۆزێل پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات و خۆی دوورخستۆتەوە لە وشتانەی کە لە ئیسلامدا حەرام کراون وەک قومار و مەی خواردنە و خواردنی گۆشتی بەراز ھەر بۆیەش لە جیھانی ئیسلامیدا ھاندەرێکی زۆری ھەیە.
دەستکەوتەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی[دەستکاری]
- بردنەوەی جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یاریزانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی
- پلەی سێھەم لەمۆندیالی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا
- پلەی یەکەمی جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤
دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکەی[دەستکاری]
- جامی ئەورووپا لەگەڵ یانەی ڤێردەربریمەن.
- جامی کۆپا دیلی ڕەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
- خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
- جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ڕیال مەدرید ٢٠١٢
دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]
- باشترین دروستکەر بە ٣ گۆل لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠
- باشترین دروستکەری خوولەکانی ئەوڕووپا بە دروستکردنی ٢١ گۆل بۆ ھاوڕێکانی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- Pages using infobox3cols with multidatastyle
- No local image but image on Wikidata
- Pages using infobox football biography with unknown parameters
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- زیندووان
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- موسڵمانانی ئاڵمانی
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی ئاڵمانی
- یاریزانانی تۆپی پێێ ئاڵمانی
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠١٢
- لەدایکبووانی ١٩٨٨
- یاریزانە موسوڵمانەکان
- یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید
- یاریزانانی لا لیگا