خۆزێ مۆرینیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس
لەدایکبوون٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣
ستیوبال ، پرتووگال
نیشتەجێئیسپانیا
نەتەوەپرتووگالی
نەژادپرتووگالی
پیشەڕاهێنەری یانەی
ساڵانی چالاکی١٩٨٠ - ئێستا
باڵا١.٧٤سم
منداڵەکانماتلێد ، خۆزێ ماریۆ

خۆزێ مۆرینیۆ ناوی تەواوی خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس ە ،لە ٢٦ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەدایک بووە ، مۆرینیۆ یەکێ لەباشترین ڕاھێنەرانی جیھانی سەدەی بیست و یەکەمە لەئێستادا کاری ڕاھێنەرایەتی و مەشقدانەوەی یارزانانی یانەی مانچستەر یونایتد لەئەستۆی ئەودایە مۆرینیۆ بەر لەوەی ببێتە ڕاھێنەری وەرزشی کاری وەرگێڕ وە یاریزانیشی کردووە ، مۆرینیۆ بەوەی تاکە ڕاھێنەرە لە ماوەی٩ ساڵدا لەئەرکی ڕاھێنەرایەتی لەیاریگای یانەکەی تووشێ شکست نەبووە ناوی چۆتە پەرتووکی گینس بۆ مێژوو و داھێنانەکان ، مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە ھەمیشە لێدوانی ئاگرین بەکاردەھێنێت لە کۆنگرە ی ڕۆژنامەنووسی

ژیانی مۆرینیۆ[دەستکاری]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

مۆرینۆ لە ٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣ز لەدایک بووە لە شاری ستیوبال لە ووڵاتی پورتوگال ، باوکی مۆرینیۆ یاریزانێکی پیشەگەر بووە کە یاری بۆیانەکانی بلێنسا و ستیوبال کردووە وە
باوکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپیپێی پرتووگالی کردووە وە دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی وە مامی مۆرینۆ پاڵنەر و ھانی مۆرینیۆی داوە بچێتە یاریگاکان
بۆ ئەوەی سەیری یاری تۆپی پێ بکات چونکە مامی پێشبینی دەکرد لەداھاتوو مۆرینیۆ کەسایەتی جیھانی لێوە دەردەچێت لە جیھانی تۆپی پێدا
مۆرینیۆ لەگەڵ منداڵەکانی لە ناو یاریگادا

ژیانی خێزانی[دەستکاری]

مۆرینیۆ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە ئەویش لەساڵی ١٩٨٩ بوو مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی لەساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم مناڵ کە کچ بوو ناویان نا ماتلێد وە دواتر کوڕێکیان بوو خۆزێ ماریۆ

زمانەکان[دەستکاری]

مۆرینۆ لەژیانیدا ھەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن کە تا ئێستا توانیویەتی خۆی فێری کۆمەڵە زمانی جیاواز بکات لەوانە پرتووگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

لەپاڵ کاری وەرزشی مۆرینیۆ زۆرجار لە پڕۆژە خێرخوازیەکان دەبینرێت ، لەیەکێ لە کارە خێرخوازیەکانی ھەندێ لە جل و کەلوپەلی ماڵی مەزاد کرد بۆ ئەوەی داھاتەکەی بداتە منداڵانی فەڵەستین و سۆماڵ کە بڕی داھاتەکەش بە ٢٢ ھەزار یۆڕۆ خەملێنرا

مۆرینیۆ وەک یاریزان[دەستکاری]

مۆرینۆ لەھڵێ ناوەڕاست یاریکردووە وە لەگەڵ کۆمەڵێ یانەی ووڵاتی پرتووگال یاری کردووە ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا ، بەڵام مۆرینیۆ لەماوەی ژیانی یاریزانی زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە وە تەنیا ١٥ گۆلی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکووە ماوەی یاری کردنیشی وە یاریزان ٧ ساڵ بووە لەنێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧

مۆرینۆ و کاری وەرگێڕ[دەستکاری]

دوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریزان لەبەر ئەوەی زمانی کەتەلۆنی دەزانی چووە نێو کاری وەرگێڕی لەم کارەشدا لە تۆپی پێدا دوورنەکەوتەوە کە دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە شاری بەرشەلۆنا بووە وەرگێڕی یانەی بەرشەلۆنە کە کاری وەرگێڕی بۆ ڕاھێنەری یانەکە بۆبی ڕۆبسۆن دەکرد ، مۆرینۆ سوودی لە زۆری لە بۆبی ڕۆبسۆن وەرگرت تا وای لێھات مۆرینیۆ کاری ڕاھێنەرایەتیشی تاقی کردەووە بەوەی لە سالی ٢٠٠٢ بوو بەڕاھێنەری یانەی بەنفیکای پرتووگالی

ڕاھێنەری یانەکان[دەستکاری]

بەنفیکای پرتووگالی[دەستکاری]

مۆرینۆ لەساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاھێنەرایەتی لەیانەی بەنفیکای پرتووگالی گرتە ئەستۆ بەڵام مۆرینیۆ تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاھێنەرایەتی کردووە لەکۆی ١١ یاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یاریان بردەوە وە ٣ یاریش بەرامبەر بوونە وە ٢ یاریش دۆڕان ماوەی ڕھێنەرایەتی ٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٠٠ بۆ ٥ی دێسمبەری ساڵی ٢٠٠٠

یۆنایۆ دی لێریای پرتووگالی[دەستکاری]

لە ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ بوو ڕاھێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتووگالی لەم یانەیە لەکۆی ٢٠ یاری ١١ یاریان بردەوە لە ٢٠ جانوێوەری ٢٠٠٢ یانەکەی جێھێشت ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پرتووگالی

پۆرتۆی پرتووگالی[دەستکاری]

لە ٢٣ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاھێەری یانەی پۆرتۆ لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ڕاھێنەر بووە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست ھێنا کە لەکۆی ١٢٧ یاری ٨٨ یاریان بردەوە ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون وە ١٥یاریش دووچاری شکست ھاتن لە ڕێکەوتی ٢٦ ی مەی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێھێشت

  • دەستکەتەکان لەگەڵ پۆرتۆی پرتووگالی
  • خوولی پرتووگالی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ وە ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • جامی پرتووگال ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • سووپەری پرتووگال ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لەساڵی ٢٠٠٤
  • جامی یەکێتی ئەوڕووپا لەئێستادا بە یۆڕۆ لیگ ناودەبرێ ١ جار
مۆرینیۆ لەوکاتەی کە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئنگلیزی دەکرد

چێڵسی ئنگلیزی[دەستکاری]

مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئنگلیزی لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی بۆیانەی چێڵسی دەستەبەر کرد کە سەروەریەکی مەزنیشی لەگەڵ مێژووی یانەکە تۆمارکرد لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاھێنەری یانەکە بووە وە تیایدا ١٣١ یاری بردۆتەوە بەڵام لەکۆتایدا بەھۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ملیادێری ڕووسی ئیبڕاھیمۆفیچ لەیانەکە ڕۆیشت

  • دەستکەوتەکان لەگەڵیانەی چێڵسی ئنگلیزی
  • کارلینگ کاپ ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧
  • جامی درعی خێرخوازی ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦
  • جامی ئینگڵتەڕ ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
  • خوولی ئنگلیزی ناسراو بە پرێمەر لییا ٢ جار لەوەزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦

ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی[دەستکاری]

مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە ووڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی مەشقدانەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتالی لەیەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە وە لەوەرزی دووەمێش ٥ نازناوی بردەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر ناسیۆنالی یاخوود ئینتەرمیلان مۆرینیۆ ناوبانگی لە ھەموو جیھانی وەرزشی دەرکرد لەکۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە توانی ٦٨ یاری بباتەوە

  • دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی
  • خوولی ئیتاڵی ناسراو بە کاتچیۆ ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • جامی ئیتاڵیا ٢ جارلەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • سووپەری ئیتاڵیا ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠

ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٠ ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشقدانەوەی یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاھانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتەکان یشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی ھیچ ڕاھێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەھێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە ھیچ ڕاھێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، لەوەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بھێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاھێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەڕا و ئیتالیا و ئیسپانیا بەدەست بھێنێت!

  • دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی
  • جامی شای ئیسپانیا لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
  • خوولی لالیگای ئیسپانی ١ جار لەوەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢
  • جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢

گەڕانەوە بۆ چێڵسی[دەستکاری]

لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بەفەرمی گەڕایەوە یانە پێشووەکەی کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوو. لەئەنجامی گەڕانەوەکەشی توانی وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ی پرێمەرلیگ بۆیانەکەی بباتەوە بەڵام وەرزی دواتر بەھۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە لەنیوەی وەرز لەیانەکە دوورخرایەوە ئەمەش بەفەرمی لەڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو.

مانچستەر یونایتد[دەستکاری]

لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ بەفەرمی بوو بەڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بۆندەکەشی تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٦ لەیەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بردەوە دوای ئەوەی لەیانەی لیستەر سیتی بردەوە بەئەنجامی ٢-١.

سەرژمێری و ڕیکۆردەکان[دەستکاری]

تیپ وڵات دەستپێک کۆتایی ھاتن لە ئەرکی ڕاھێنەرایەتی ڕێکۆردەکان
یاری بردنەوە بەرامبەربوون شکست ڕێژەی سەرکەوتن % گۆلکردن گۆلیان لێ کراوە ڕێژەی جیاوازیان
یانەی بەنفیکا پورتوگال ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٠ ٥ی دێسمبەر ساڵی ٢٠٠٠ ١١ ٦ ٣ ٢ 54.55 ١٧ ٩
یانەی یۆنایۆ دی لێریا پورتوگال ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ ٢٠ی جانێوەری ٢٠٠٢ ٢٠ ١١ ٥ ٤ 55 ٤٧ ٢٨ +١٩
یانەی پۆرتۆ پورتوگال ٢٣ی جانێوەری ٢٠٠٢ 26 May 2004 ١٢٧ ٨٨ ٢٤ ١٥ 69.29 ٢٢٢ ٧٩ +١٤٣
یانەی چێڵسی ئینگلستان ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٧ ١٨٥ ١٣١ ٣٦ ١٨ 70.81 ٣٣٠ ١١٩ +٢١١
یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتالیا ٢ی جونی ٢٠٠٨ ٢٨ی مەی ٢٠١٠ ١٠٨ ٦٨ ٢٥ ١٥ 62.96 ١٨٥ ٩٤ +٩١
ڕیال مەدرید ئیسپانیا ٣١ی مەی ٢٠١٠ بەردەوامە ١١٤ ٨٧ ١٦ ١١ 76.32 ٣١٣ ٩٤ +٢١٩
کۆی گشتی ٥٦٤ ٣٩١ ١٠٩ ٦٥ 69.33 ١١١٥ ٤٣٤ +٦٩١

سەرچاوە[دەستکاری]