بزەینیان
بزەینان
Bzaynan | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای شارباژێڕ |
ناحیە | ناحیەی سیتەک |
بەرزایی | ١٠٣٣ مەتر (٣٬٣٨٩ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
بزەینان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
بارودۆخی بزەینان
[دەستکاری]ئەم دێیە تەواو فەرامۆشکرابوو لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە. ڕێگاوبان، کارەبا و، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکرابوو. ئێستا بەپشتیوانی ڕێکخراوە خێرخواکان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم، ڕێگاوبانی بۆکراوە و بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ ماڵان.
بەروبوومەکانی بزەینان
[دەستکاری]گەرچی ناوچەکە زۆر شاخاویی و بەردەڵانە، کەچی پڕە لە میوەی بەتام و بەرھەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر. لەو میوە و سەوزانەی لە بزەینیاندا ھەن: ھاوینە:
- ھەڵووژە
- ترێ
- مزرە سێو
- ھەرمێ
- ھەنجیری کێوی (ڕەش)
- قەیسی
- بەڵاڵووک
- گۆیژ
- ھەروەھا بێستانی کاڵەک و جۆری میوەی تریشی وەرزانە تێدا دەچێنرێت.
زستانە: بەڕوو ھەموو ئەم میوانە بە وشکی بۆ شەوچەرەی زستان ساڵانە بەرھەمھێنراون.
بەروبوومی ئاژەڵیشی زۆرە. دۆ، کەشک و، بەرھەمە کوردەوارییەکانی تر لە بزەیناندا بوونی ھەبووە.
گرنگی بزەینان
[دەستکاری]ئەم دێیە بەھۆی ھەڵکەوتن و دروستبوونی لەم ناوچە شاخاوییەدا، بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی کورد، پەنایەکی گرنگ بووە بۆ پێشمەرگەکان. دەستی ڕژێمی بەعسییەکان و جاشە خۆفرۆشەکانی نەگەیشتۆتێ ھەتا کاتی ڕووخانی لە ساڵی ١٩٨٨ دا.
جوگرافیا
[دەستکاری]بزەینان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی نۆدێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی وێڵەی شارباژێڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاڵەسیاوی سەروو.[٣][٤]
ناودارەکانی بزەینیان
[دەستکاری]- حاجی باوەر کەوکوژ
- سەید ڕەوا ڕم باز
- حاجی زوبە چەتە
- نەهەی جامباز
- سەید شێخ احسان سەرۆکی عەشرەتی عزیزی
- حاجی احمەد ناسراو بە ئەحمەد بچکۆل
- کوێخا عارف
- حاجی عبدوڵا ئەحمەد بچکۆل ناسراو بە عەبە کەچەڵ
ناسراوەکانی گوند
[دەستکاری]- شەهید کەریم عبدوڵا ناسراو بە کەریمە سور
- خوالێخۆشبوو جەوهەر عەبدوڵا
- بەکری حاجی ڕەحمان
- جەزا حاجی عەبدوڵا ناسراو بەجەزای سایەق
- کوێخا محمد
- کوێخا سەید احسانی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی شارباژێڕ
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- گوندەکانی باشووری کوردستان