گۆیژ
ڕواڵەت

گۆیژ، گۆیژ یان بلچ بەری دارگۆیژە. دارگۆیژ دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و بە پاییزاندا بەرەکەی پێ دەگات. لە کوردستاندا دوو جۆری هەیە، گۆیژە سوورە (بلچە سوور) و گۆیژە زەردە (بلچە زەرد) بوونیان ھەیە. دارگۆیژ دارێکی دڕکنە و گوڵەکانی چەرموون و لق و پۆشی دڕکنە. بەرێک دەگرێت تۆزێک لە نۆک گەورەترە. پاییز درەنگان پێ دەگا و بە ڕەنگی زەرد و سوور و ڕەشیش ھەیە. لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناوکی ڕەق ھەیە. لە وەرزی پاییزاندا بلچ یەکێک لە بەرخۆشەکانە کە خەڵکی حەزی لێ دەکەن و منداڵن دەڕۆن دیھێنەوە.
ناوەکانى لە کوردیدا
[دەستکاری]لە کوردستان چەندین جۆرى گۆیژ هەن و بەرهەمێکى فرە ناوە . کوردى سۆرانى : گێوژ بە کورمانجی گوهیژ . لە بادینان: گوویشک و بە کورمانجکی(زازاکى): سێزە ، لە هەورامان پێى دەڵێن بلچ، لە کرماشان و لەکستان :گێویژ بە کەڵهوڕى: گیرچ و بە لوڕى : سێسە (سێزە) و سێسن .


سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گۆیژ تێدایە.