بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بزەینیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بزەینانەوە ڕەوانە کراوە)
بزەینان
Bzaynan
دیمەنی گوندی بزەینان
دیمەنی گوندی بزەینان
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
ناحیەناحیەی سیتەک
بەرزایی
١٠٣٣ مەتر (٣٬٣٨٩ پێ)
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینسوننی شافعی

بزەینان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

بارودۆخی بزەینان

[دەستکاری]

ئەم دێیە تەواو فەرامۆشکرابوو لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە. ڕێگاوبان، کارەبا و، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکرابوو. ئێستا بەپشتیوانی ڕێکخراوە خێرخواکان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم، ڕێگاوبانی بۆکراوە و بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ ماڵان.

بەروبوومەکانی بزەینان

[دەستکاری]

گەرچی ناوچەکە زۆر شاخاویی و بەردەڵانە، کەچی پڕە لە میوەی بەتام و بەرھەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر. لەو میوە و سەوزانەی لە بزەینیاندا ھەن: ھاوینە:

زستانە: بەڕوو ھەموو ئەم میوانە بە وشکی بۆ شەوچەرەی زستان ساڵانە بەرھەمھێنراون.

بەروبوومی ئاژەڵیشی زۆرە. دۆ، کەشک و، بەرھەمە کوردەوارییەکانی تر لە بزەیناندا بوونی ھەبووە.

گرنگی بزەینان

[دەستکاری]

ئەم دێیە بەھۆی ھەڵکەوتن و دروستبوونی لەم ناوچە شاخاوییەدا، بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی کورد، پەنایەکی گرنگ بووە بۆ پێشمەرگەکان. دەستی ڕژێمی بەعسییەکان و جاشە خۆفرۆشەکانی نەگەیشتۆتێ ھەتا کاتی ڕووخانی لە ساڵی ١٩٨٨ دا.

جوگرافیا

[دەستکاری]

بزەینان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی نۆدێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی وێڵەی شارباژێڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاڵەسیاوی سەروو.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
  3. http://wikimapia.org/
  4. http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.