کامێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چەند کامێرایەکی جیاواز

کامێرا یان دووربین ( بە ئینگلیزی: Camera بە عەرەبی: الکامیرا یان القمرة ) ئەو ئامێرەیە کە وێنە دەگرێت و تۆماری دەکات. دوو جۆر وێنە گرتن ھەیە ئەوانێش وێنەی وەستاو (فۆتۆگراف) و وێنەی جوڵاو (ڤیدیۆ).

کامێرای مۆبایل و لاپتۆپ[دەستکاری]

  • جگە لە ئامێری تایبەتی تایبەت بە کامێرا لە جیھانی ئەمڕۆی پێشکەوتندا مۆبایلیش کامێرایەکی تایبەتی ھەیە جگە لەوەی ھەنێ ھاند مۆبایلیش ھەن کە جووت کامێرایان ھەیە .
  • لاپتۆپیش کامێرایەکی ھەیە کە پێی دەڵێن وێب کام بۆ چاتی دەنگ و ڕەنگ پێکدێت .

پێکسڵ چییە[دەستکاری]

وەک دەزانن بەرجەستەکردنی وێنەی جێگیر و وێنەی جووڵاو بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێ خاڵ کە بە (پێکسڵ) ناسراوە. تا چەند ژمارەی ئەو پێکسڵانە زیاتر بن ئەوا وێنەکە ڕوونتر و کتومتتر دەردەکەوێت

ناو و قەبارەی وێنە و ڤیدیۆکان[دەستکاری]

  • VGE: ٤٨٠ X ٦٤٠ پ
  • HD: ١٠٨٠ X ١٩٢٠ پ
  • 1:1: ١٤٤٠ X ١٤٤٠ پ
  • FHD: ١٩٢٠ X ١٠٨٠ پ
  • QHD: ٢٥٦٠ X ١٤٤٠ پ
  • UHD: ٣٨٤٠ X ٢١٦٠ پ

ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرھەمەکانی کامێرایان سەرکەوتووە[دەستکاری]

  • کانوون
  • سامسۆنگ
  • نیکۆن
  • سۆنی