بلوتووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی بلوتووس لەسەر لەپتاپ
لۆگۆ لەسەر ئامێری ماوسی کۆمپیوتەر

بلوتووس (بە ئینگلیزی: Bluetooth ) پێوانەییەکی (standard) ڕاگواسنتی داتا یە. بوارێکی ڕەخساو‌ بۆ ھەمە چەشن دەزگای ئەلکترۆنی ساز دەکات، کە داتا و زانیاریی(بە ھەموو جۆرەکانی دەق، ڕەنگ، دەنگ..ھتد) تاوتوێ پێ بکەن، وەک تەختەکلیل، تەلفۆنێکی مۆبایل، کامێرایەکی دیجیتاڵ، چاپکەرێک..و ھەروەھا، ھەموو ئەوانە بە ئاسانی لەنێوەندێکی بێتەلدا پەیوەندی دەگرن و کار لەگەڵ یەکتر دەکەن.

کارکردنی بلوتووس[دەستکاری]

بە بێتەل (وایەر) لە مەودایەکی ١٠ تاکو ١٠٠ مەتریدا کاردەکات، بە توانای ئاڵوگۆڕکردنی یەک مێگابیت لە چرکە‌یەکدا(١ Mbits) – بەگوێرەی تەکنیکی نوێ ئەم خێراییە دەگات ٢ مێگابیت لە چرکەیەکدا، بە لەرەلەری ٢.٤٥ مێگاھێرتز داتاکان ئاڵوگۆڕ پێدەکات.

تاکو بتوانرێت دەزگایەک تایبەتمەندێتی Bluetooth وەربگرێت، پێویستی بەبوونی پارچەیەکی بچووکی بڕاو (تەڵاشە Chip )ـێک دەبێت تێیدا. ئەم Chip ـەش وەرگر و ھێنەرە، کە بە transceiver ناودەبرێت. ‌ ھەردوو واتای(transmit، receive) دەگەیەنێت، ئەمڕۆکە لەناواخنی زۆربەی ئامێر و دەزگا ئەلکترۆنییەکاندا بەدی دەکرێت. شێوازی کارکرنی Bluetooth بەگوێرەی خاڵ – بۆ – خاڵ وەیان کۆمەڵە خاڵێک پێکەوە سازدەدرێت.

داھێنەری بلوتووس[دەستکاری]

کۆمپانیای ئێریکسۆنی (Ericsson) سویدی بیرۆکەی بلوتووسی ھێنایە کایەوە و پەرەی پێدا.

پاشان کۆمەڵێک کۆمپانیانی ھاوکار، پێکەوە کۆمەڵەیەکیان پێکھێنا بۆ کارکردن تیایدا بەناوی (Special Internet Group SIG). کە برێتیی بوون لە : Ericsson، IBM، نۆکیا، کۆمپانیای تۆشیبا، ٣Com، Lucent، مایکرۆسۆفت، مۆتۆرۆلا

ناوی بلوتووس لە چییەوە ھاتووە[دەستکاری]

بلوتووس گەر بیکەین بە کوردی واتە ددان شین، بەڵام لەڕاستیدا بلوتووس ناوی پاشای دانیمارک Harald Blåtand (کە بە ئینگلیزی دەبێت بە Bluetooth) بووە لە ناوەڕاستی سەدەی دەھەمدا، بەناوبانگی ئەوەوە ئەم تەکنیکە ناونراوە وەک ڕێزلێنانێک لە قارەمانێتی ئەو پاشایە کە فەرمانڕەوایەتیی و دەسەڵاتی خۆی فراوان کردووە و گەیشتۆتە نەرویج. وەک باس دەکرێت ھارالد حەزی بەخواردنی شاتوو زۆر کردووە، و لەپاش خواردنی ددانەکانی ڕەنگی شینیان وەرگرتووە و بۆیە بە ددان شین ناوبراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]