لینوکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لینوکس
Tux the penguin
تۆکس پێنکوێن، نیشانەی بەختی لینوکس[١]
گەشەپێدەرکۆمەڵاگا
لینوس تۆرڤاڵدس
نووسراوە بەC، assembly language، Rust
بنەماڵەشێوەلینوکس
باری کارکردنچالاک
یەکەم وەشان١٧ی ئەیلوولی ١٩٩١؛ ٣٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩١-٠٩-17)
مۆڵەتنامەGPLv2[٢] وەک مۆڵەتدانەکانی سەرچاوەکراوە و ئازاد (the name "Linux" is a trademark[ئ])
ماڵپەڕی فەرمیkernel.org/،%20https://gnu.org/

لینوکس بە ئینگلیزی بە شێوە وتنی /ˈlɪnəks/ (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) LIN-əks[٤][٥] یا، /ˈlnəks/ LYN-əks[٥][٦]) سیستمێکە وەک ھەموو سیستمی کارپێکردنەکانی دی (ویندۆز، مەک ئۆ ئێس، نۆڤڵ، ھتد). بەشێکی زۆری ئەم سیستمی کارپێکردنە بە پێوەری پازیکس(POSIX) ھاوئاھەنگ کراوە. بە شیوازی شارەزایانە لینوکس بە ناوکی سیستمی کارپێکردنەکە دەڵێن نە ھەموو. بەلام زۆر جار بۆ ئاسانی لە وتن، بەتەواو سیستمی کارگێڕییەکە دەڵێن لینوکس. کە لە سەرەتادا تەنھا وەک ئارەزوویەکی خوێندکارێکی لاو بەناوی لینوس تورڤالدسەوە کە لە زانکۆی ھێڵسینکی-فینلەندا دەیخوێند، دروست کرا.

بوونی سروشتی دەستکەوتن و چالاکیی لینوکس وای کردووە کە ئەمڕۆ لە تەواوی جیھاندا ئاشنا بێت و زۆربەی پێشکەوتووخوازانی پرۆگرام سەرچاوەی یاساکەی بەکار دەھێنن بەپێی پێویستی خۆیان. لەم کاتەدا بە دەیان پرۆژەی بەردەوام ھەیە کە دەرگایان بۆ لینوکس کردۆتەوە بۆ ڕێکخستنی کاڵاڕەقەکان و مەبەستی جۆراوجۆر.

لینوکس لۆگۆیەکی یاسایی‌ی ھەیە، پێنگوینی لینوکس کە لینوس تورڤالدس خۆی ھەڵیبژاردووە بۆ دەربڕینێک بۆ ئەو سیستمی کارپێکردنەی دروستی کرد.

لینوکس چۆن ئەخوێنرێتەوە؟ باشتر وایە گوێ لە دەنگی لینوس تۆرڤاڵدس خۆی بگیررێت

بۆ دڵنیایی لەم کورتە ئاودیۆیەدا بە زمانی ئینگلیزی بەدەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

پێشرەوەکان[دەستکاری]

دروستبوون[دەستکاری]

لینوس گرنگیی بەسیستمی مینیکس (Minix) کە سیستمێکی بچووکی یونیکس (UNIX)ە دابوو، وە بڕیاری دا کە ئەم سیستمە پێش بخات چونکە لە پێوانەی مینیکسدا نەمابوو. لە ساڵی ١٩٩١ دەستی کرد بە کار کاتێک یەکەم دەرچوو(Version)ی ٠٫٢ی ھێنایە بھدەوامی کاری تیا کرد تا ساڵی ١٩٩٤ کە دەرچووی ١٫٠ ی ناوک(Kernel)ی لینوکس ھاتە کایەوە. ئێستا (٠٤٫٠٥٫٢٠٠٣) تازەترین ناوکی لینوکس دەرچووی ٢٫٤ کە لە ٢٠٠١ ھاتۆتە کایەوە و پێشکەوتووخوازانیش ھەر بەردەوامن.

لینوکس پێش خراوە لەژێر سایەی گنو (GNU) وە سەرچاوەی یاساکەی بە خۆڕاییە و لەبەردەست دانراوە بۆ ھەمووان. ھەرچەندە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە لینوکس و دابەشکەرەکانی (Distributions) مەرجە ھەمیشە بەخۆڕایی بن! کۆمپانیاکان کانی لەوانەیە زۆر جار بەرامبەرێک یان پارە داوا بکەن کاتێک کە سەرچاوەی یاساکەی بە خۆڕایی بۆ ھەمووان دەمێنێتەوە.

لینوکس لەوانەیە بەکار بھێنرێت بۆ چەند مەبەستێکی بەرفراوان وەک ڕایەڵە، پێشخستنی کاڵانەرمەکان و ھەروەھا وەک کەنارێکی کۆتایی بۆ بەکارھێنەرەکان، زۆر جار لینوکس وەک یەکێک لە ھەرە باشترین ئەلتەرناتیڤێکی نرخ ھەرزان لەچاو سیستمەکانی تر بەکار دێت.

سیستمی کارپێکردنی ئوبونتو بە زمانی کوردی[دەستکاری]

ئوبونتو سیستمێکی بە خۆڕاییە، سەرچاوەکراوەیە (Open source)، دامەزراوە لەسەر سیستمی لینوکس، کە شەش مانگ جارێک وەشانێکی تازەی دەردەچێت.

پرۆژەی بە کوردی کردنی سیستمی کارپێکردنی ئوبونتو بەرھەمی کارکردنی سێ ساڵە لەلایەن دەستەیەک کوردەوە، کە بنچینەی کارەکەیان لەسەر سیستمی Rosetta بۆ وەرگێڕانی نەرمەکاڵای سەرچاوە کراوە دامەزراو بووە.

وەشانی ئوبونتو بە زمانی کوردی لە بۆنەیەکدا لە ناوچەی "سور Sur" - سەر بەشاری دیاربەکر، لەلایەن Rainer Heider پسپۆڕی ئەمریکی لەبواری نەرمەکاڵادا ڕاگەیەنرا.

گەشەکردنی لینوکس[دەستکاری]

لینوکس له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی تازه‌یه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ چونکه‌ زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ بوونی نیه‌ بۆیه‌ ناچارم ته‌نها باسی چه‌ند لایه‌نێکی بکه‌م و وه‌ک به‌راورد به‌ به‌رهه‌مه‌ ناسراوه‌کانی دی بیناسێنم چونکه‌ گۆڕان له‌ سیسته‌مێکی وه‌ک ویندۆزه‌وه‌ بۆ لینۆکس کارێکی هه‌روا ئاسان نیه‌و بگره‌ زۆریش گرانه‌ چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تتدا هۆکاری به‌کارهێنان بنه‌مای کاری ئه‌م سیسته‌مانه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک که‌ پشتگیری ئه‌م سیسته‌مه‌ بکات به‌زمانی کوردی بوونی نیه‌ ئه‌مه‌ش کاره‌که‌ی له‌سه‌ر تازه‌ به‌کارهێنه‌ران به‌سه‌دان جار گرانتر کردوه‌ . له‌ ئێستادا زۆریه‌ک له‌ به‌کارهێنه‌رانی ویندۆز له‌ خۆیان ده‌پرسن باشه‌ ئه‌م لینۆکسه‌ ده‌بێت چی له‌ ویندۆز زیاتر بێت ؟ یان ده‌پرسن ویندۆز که‌ی ئه‌وه‌نده‌ کیشه‌ی تێدایه‌ تا په‌نا ببرێته‌ به‌ر سیسته‌مێکی تری وه‌ک لینۆکس ؟ له‌ڕاستیدا له‌ ئێستادا به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌ دابه‌شکردنه‌کانی لینۆکس له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بووه‌ به‌ مه‌رج به‌ تایبه‌تی دامه‌زراوه حکو‌میه‌کان و ئه‌وبه‌شانه‌ی که‌ په‌یوه‌ستن به‌ پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌ فێرخوازیه‌کان و زۆبه‌ی هه‌ره‌ زۆری بانکه‌کان ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆڕا ئه‌م گۆرانکاریانه‌ نه‌هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ به‌ڵکو پێویستیه‌کی مه‌رجی ئه‌م دامه‌زراوه‌ زه‌به‌لاحانه‌ی بۆ ئه‌م کاره‌ هانداوه‌ .

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Linux Online (2008). "Linux Logos and Mascots". Archived from the original on August 15, 2010. Retrieved August 11, 2009. ١ی نیسانی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "The Linux Kernel Archives: Frequently asked questions". kernel.org. ئەیلوول 2, 2014. Archived from the original on September 5, 2015. Retrieved September 4, 2015.
  3. ^ "U.S. Reg No: 1916230". United States Patent and Trademark Office. Archived from the original on June 24, 2013. Retrieved April 1, 2006.
  4. ^ "Re: How to pronounce Linux?". Newsgroupcomp.os.linux. April 23, 1992. Usenet: 1992Apr23.123216.22024@klaava.Helsinki.FI. Retrieved January 9, 2007.
  5. ^ ئ ا Free On-Line Dictionary of Computing (June 2006). "Linux". Retrieved September 15, 2009.
  6. ^ Safalra (April 14, 2007). "Pronunciation of 'Linux'". Safalra's Website. Archived from the original on 16ی Julyی 2012. Retrieved September 15, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found