داستانی سینۆھە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داستانی سینۆهە
دامەزران١٨٧٥ BCE
سەرناوThe Story of Sinuhe
بابەتی سەرەکیSinuhe
جۆرڕۆمان
چەشنڕۆمان
دانەرنرخی نەزانراو
وڵاتی بنەڕەتمیسری کۆن
زمانMiddle Egyptian
شوێنی گێڕانەوەTwelfth Dynasty of Egypt
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی
وێنەیەکی تاشراوی ئەمنمھاتی یەکەم لەکاتێکدا لەلایەن خزمەتکارەکانییەوە یاوەری دەکرێت.

داستانەکەی سینۆھە بە یەکێک لە چاکترین کارەکانی ئەدەبی کۆنی میسڕی دادەنرێت و یەکێکە لە کۆنترین ڕۆمانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. چیڕۆکەکەی باسی ڕووداوەکانی دوای مەرگی ئەمنمھاتی یەکەم دەکات کەوا سەرکردەی دوازدەمەھین بەرەی وڵاتی میسڕ بوو لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی پێش زایین. خودی چیڕۆکەکەش لە دەوروبەری ساڵی ١٨٧٥ی پێش زایین نوسراوە، ھەرچەندە وەشانە سەرەتاییەکانی لە سەردەمی ئەمنمھاتی سێیەمدا لە ساڵی ١٨٠٠ی پێش زاییندا دۆزراوەتەوە، بۆیە ڕوون نییە بەتەواوەتی کە بەروارەکەی کەی بووە.[١] چیڕۆکی کتێبەکە باسی خزمەتکارێک دەکات کەوا لەکاتی کارکردندا زانیاریەکی مەترسیداری نێو کۆشک دەبیستێ، بۆیە بەھۆی ترسەوە کۆچ دەکات بەرەو سوریا، لەوێ کۆمەڵێک ڕووداوی بەسەردێت و ھەوڵی گەڕانەوەی بۆ میسڕ دەدات.

لە ئێستادا گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەنێو میسڕناسان ھەیە لەبارەی ئەوەی کە ئایا چیڕۆکەکە ڕاستیە یاخود نا، بەڵام زۆرینەیان پێیانوایە چیڕۆکەکە بەرھەمێکی خەیاڵیە.[٢][٣] ئەو بابەتانەی کتێبەکە دەیورێژێنێت کۆمەڵە بابەتێکن کەوا لەسەرتاسەری جیھاندا بەدی دەکرێن، نووسەرە نەناسراوەکەی کتێبەکە بە «شێسکپیری میسڕی» ناونراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ R. B. Parkinson, The Tale of Sinuhe and Other Ancient Egyptian Poems. Oxford World's Classics, 1999, p. 21
  2. ^ James Peter Allen, Middle Egyptian: An Introduction to the Language and Culture of Hieroglyphs, Cambridge University Press 2000, p.281
  3. ^ The best tale begins with the death of King Amenemhat, who was the first king of the 12th dynasty. In the 'Instructions of Amenemhat' the king describes, from beyond the grave, how he was the victim of an assassination.("Religion in ancient Egypt" Byron Esely Shafer, John b. , Leonard H. Lesko, David P. Silverman, p160, Taylor & Francis, 1991)