کێنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێینز
کوینزلەند
دیمەنێکی کێنز لە ڕێگای مۆریس و نیمچە دوورگەی یارراباه لە پشتیەوە
کێینز is located in ئوسترالیا
کێینز
کێینز
پۆتانەکان16°55′32″S 145°46′31″E / 16.92556°S 145.77528°E / -16.92556; 145.77528پۆتانەکان: 16°55′32″S 145°46′31″E / 16.92556°S 145.77528°E / -16.92556; 145.77528
دانیشتووان١٥٦١٦٩ (٢٠١١)[١] (چواردەیەم)
 • چڕی٢٥٠٫٩/km2 (٦٥٠/sq mi)
دامەزران1876
ناوچە٤٨٨٫١ km2 (١٨٨٫٥ sq mi)
شوێن
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی کوینزلەندCairns Region
ناوچەکانناوچەی نێیرێس
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیاناوچەی دەنگدانی کێنز، ناوچەی دەنگدانی بەررۆن ریڤێر، ناوچەی دەنگدانی موولگرێیڤ
ناوچە فیدراڵەکانناوچەی لێیچهارت (زۆرینە) & ناوچەی کێننێدی
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
29.0 °C
84 °F
20.8 °C
69 °F
٢٬٠٢٠٫٤ mm
٧٩٫٥ in

کێنز بە ئینگلیزی: Cairns و بە خوێندنەوەی (kænz) یەکێکە لە شارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا. ناوی ئەم شارە لە ناوی کەسێک بە ناوی ویلیام وێڵینگتۆن کێنزەوە هاتووە، ئەو دواتر بوو بە پارێزگاری ویلایەتی کوینزلەند.


لەبارەی کێنز[دەستکاری]

لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ویلایەتەو و لە دووری ١٧٠٠ کیلۆمەتری ناوەندی ویلایەتەکە واتا بریزبێنە. دووری نێوان کێنز بۆ سیدنی زیاترە لە ٢٥٠٠ کیلۆمەتر لە ڕیگای زەوییەوە.[٢] ئەم شارە کەش و هەوایەکی ئیستوایی هەیە و زۆرتر گەرم و شێدارە. ناوبانگی ئەم شارە بە هۆی نزیکی لە چیا شیلانیە گەورەکانی ئوسترالیاە. کێنز شارێکی بەندەریە کە لە کەنارەکانی دەریای کۆراڵ و ئۆقیانووسی ئارام دایە. مێژووی نیشتەجێبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ١٨٧٠. ناوی کێنز لە ناوی یەکێک لە پارێزگارانی کۆنی ویلایەتی کوینزلەند وەرگیراوە.

دانیشتوانی ئەم شارە زیاترە لە ١٢٨ هەزار کەس کە ١٤(چواردەهەمین) شاری گەروەی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ. کێنز خاوەنی لقێکی کۆمەڵە زانکۆکانی جێیمز کۆکە.

ئەم شارە لە سەرەتا دا بۆ مانەوەی توێژیارەکانی کانزاکان دامەزرا و دواتر بوو بە بەندەرێ بۆ بازرگانی قامیشی شەکر، زێڕ و ئاسنەکانی تر و ئەو ماددانەی لە کانزاکانی دەورووبەری دەریان دەهێنا.

مێژوو[دەستکاری]

پێش هاتنی ئینگلیزەکان، خەڵکی خۆجێیی والووبارا ئیدینجی تێیدا نیشتەجێ بوون. ئەوان ئێستاشی لەگەڵ دابێ ڕێزی مافی خاوەندارێتی ئەم مەڵبەندە دەگرن. شاری کێنز بە مانای ئەوڕۆیی لە ساڵی ١٨٧٦ دا بنیاد نرا. لە درێژایی شەڕی جیھانیی دووەم دا کێنز وەکوو شوێنێک بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵی دەگێڕا. بنکەی ئاسمانی ئەمریکا و ئینگلیس هەنووکە بووە بە فرۆکەخانەی شاری کێنز.

دوای کۆتای شەڕی جیهانی دووەم ، شارەکە بەرە بەرە بوو بە ناوەندی توریزم و کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کێنز لە ساڵی ١٩٨٤ دا شارەکەی کرد بە یەکێک لە ناوەندەکانی توریزم و گەشتیاری باکووری ئوسترالیا.

پێکهاتەی شاری[دەستکاری]

شاری کێنز زیاتر لە ٥٢ درێژبوونەوەی باکووری-باشووری هەیە. لەم ساڵانەی دوایی دا زەوییەکانی چاندنی قامیشی شەکر بوون بە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون. کەنارەکانی باکووری ئەم شارە کە چەند کەنارن، گەڕەکی جۆراوجۆر پێک دێنن، بەم شێوەیە کە لە نزیک هەر کەنارێک دا گەڕەکێکی نیشتەجێبوون بنیاد نراوە.

کەش و هەوا[دەستکاری]

کەش و هەوای کێنز، گەرم و شێدار و ئیستواییە. لە تشرینی دووەم دا وەرزی باران دەست پێدەکات و تا مانگی ئایار درێژەی هەیە. وەرزی وشک لە مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و لە تشرینی یەکەم تەواو دەبێ. شاری بابیندا لە ٦٠ کیلۆمەتری باشووری کێنز، بە مامناوەندی بارانی ٤٢٠٠ میلیمەتر لە ساڵ دا یەکێکە لە شێدارترین شارەکانی ئوسترالیا. ئەم شارە هاوینی گەرم و شێدار و زستانێکی ناوەندی هەیە. وەکوو شارەکانی تری کوینزلەند، شاری کێنزیش گەردەلوولی وەرزی هەیە. ئەم گەردەلوولانە لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و ئایار ڕوودەدەن.

ئابووری[دەستکاری]

کەناری ماکنز لە کێنز
گەشتیاری

گەشتیاری ڕۆڵی سەرەکی لە ئابووری کێنز دا هەیە. بە پێی وتەی ناوەندی گەشتیاری ئوسترالیا ، ناوچەی کێنز لە نێو شوێنی جێی سەرنجی گەشتیارانی دەرەوە دا پێگەی چوارەمی لە دوای سیدنی، مێلبۆرن و بیرزبێن دا هەیە. ئەوە لە کاتێک دایە کە بۆ گەشتیارانی ناوەخۆ ئەم شارە لە نێو پێگەی یەک تا دەش دا نیە.


بازرگانی

کێنز خاوەنی دوو ناوەندی کڕینی گەورە و بچووکە، گەورەکەیان ناوی ناوەندی کڕینی ناوەندیە و لە سەنتەری بازرگانی-ئیداری شارەکەیە. لە گەڕەکەکانیش دا نوەندی کڕینی ناوچەیی هەیە.


پیشەسازی و کشت و کاڵ

زەوییەکانی دەورووبەری شار هەنووکەش قامیشی شەکتیان لێ دەچێنرێ، هەرچەندە لەگەڵ پەرەسەندنی شار ئەم زەویانە مەترسی لەناوچوونیان هەیە.

گواستنەوە و گەیاندن[دەستکاری]

رێگاکان

ڕێگای گشتی بروس کە بریزبێن و کێنز بە یەک دەگەیێنێ ١٧٠٠ کیلۆمەتر درێژە و دەگاتە ناوەندی کارگێڕی شاری کێنز. لەوێوە ڕێگای گشتی کاپتان کۆک بە درێژی ٧٦کیلۆمەتر تا بووکڕی ڕۆژاوا دەڕوات.


هات و چۆی گشتی[دەستکاری]

هات و چوونی گشتی ئەم شارە لە ڕێگای ئۆتۆباس و مینیباس دەکرێت کە لە ناوەندی شار دەگاتە خاڵەکانی تر. خزمەتگووزاری تاکسیش بۆ بۆ هاووڵاتیان بەردەستە.

هاتو چۆی هێڵی ئاسنین[دەستکاری]

خزمەتگووزاری شەمەندەفەری نێوان شاری ویلایەتی کوینزلەند کە لە درێژایی کەناری ڕۆژهەڵاتی بوونی هەیە دەگاتە شاری کێنز، لە مانگی نیسانی ٢٠٠٩ دا خزمەتگووزاری شەمەندەفەری خێرای نێوان شاری بە هۆکاری ئاسایشی هاوڵاتیان راگیرا و دواتر لە مانگی ئایار دا دەستی بە کار کردەوە.

فرۆکەخانە[دەستکاری]

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کێنز لە ٧ کیلۆمەتری ناوەندی شار، خاوەنی پلەی ٧(حەوتەم) لە ڕێژەی فڕینی ناوخۆ و ٦(شەشەم) لە ڕێژەی فڕینەکانی دەرەوەیە. لە ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دا نزیکەی ٣،٦٧ ملیۆن گەشتیاری ناوەخۆ و دەرەوەی ئوسترالیا کەڵکیان لەم فرۆکەخانە وەرگرتووە.

فرۆکەخانەکە خاوەنی تێرمیناڵی فرینەکانی ناوەخۆ و تێرمیناڵی فڕینەکانی دەرەوەیە. هەروەها ئەم فرۆکەخانەیە بنکەی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی ئاسمانی بۆ ناوجەی کوینزلەندی باکووریە.

بەندەر[دەستکاری]

بەندەریی کێنز لە لایەن فەرمانگەی بەندەرەکان بەڕێوە دەبرێ. ڕۆڵێکی گرینگی لە گەشتە ڕۆژانەکانی گەشتیاران دا هەیە. ئەم خزمەتگووزاریانە لە لایەن چەند کەشتیەکی گەشتیاری کە جێگای ٣٠٠ کەسیان هەیە ئەنجام دەدرێن. کەشتیە بچووکترەکان جێگای ١٢ کەس دەبن. ئەم بەندەرە هەروەها جێگای وەستانی ئەم کەشتیە گەشتیاریانەیە کە ئوقیانووسی باشووری دەپێون.

کارگۆی بەندەری کێنز ساڵانە ١،١٣ میلیۆن تۆن شت و مەک بەخۆی دا تێدەپەڕێنێ کە نزیکەی ٩٠٪ی ئەوانە شت و مەکی بازرگانی و گشتین، وەکوو شەکر، کوودی کیمیاوی، کازی ئاوی و هتد...

ئەم بەندەرە هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاوی کەشتی ماسیگری لەخۆیدا جێکردۆتەوە. هێزی دەریایی ئوسترالیا لەم بەندەرە دا بنکەی هەیە. ڕێژەی پێرسۆنێلی ئەم بنکەیە بریتیە لە ٩٠٠ کەس کە لە ١٤ کەشتی سەربازی دا خزمەت دەکەن.


شارە خووشکەکانی[دەستکاری]

شوێنە سەرنجڕاکێشەکان[دەستکاری]

  • دوورگەی سەوز
  • دوورگەی فیتزرۆی
  • کەناری ئێلیس
  • کەناری کلیفتۆن
  • سکەناری ماکانز
  • دوورگە شیلانیە گەورەکانی ئوسترالیا
  • مۆزەخانەی کێنز

پێشانگای وێنە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Australian Bureau of Statistics (31 October 2012). "Cairns (Local Government Area)". 2011 Census QuickStats. Retrieved 22 December 2014.
  2. ^ کێنزلە وپ ئینگلیزیەوە