تاونزڤیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاونزڤیل
کوینزلەند
تاونزڤیڵ لە ئاسمانەوە
تاونزڤیل is located in ئوسترالیا
تاونزڤیل
تاونزڤیل
پۆتانەکان19°15′23″S 146°49′6″E / 19.25639°S 146.81833°E / -19.25639; 146.81833پۆتانەکان: 19°15′23″S 146°49′6″E / 19.25639°S 146.81833°E / -19.25639; 146.81833
دانیشتووان١٨٩٬٢٣٨ (جوون ٢٠١٣ (est.))[١] (13ام)
 • چڕی١٬٠٦١/km2 (٢٬٧٥٠/sq mi)
دامەزران1865
ناوچە١٤٠٫٢ km2 (٥٤٫١ sq mi)
ناوچەی کاتی١٠:٠٠+ (UTC+١٠)
شارەوانجێنی هیڵ
شوێن١٬٣٠٠ km (٨٠٨ mi) from بریزبێن
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی کوینزلەندشاری تاونزڤیل
ناوچەکانناوچەی ئێلفینستۆن
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا
  • ناوچەی دەنگدانی تاونزڤیل
  • ناوچەی دەنگدانی سارینگۆوا
  • ناوچەی دەنگدانی ماندینگبۆررا
  • ناوچەی دەنگدانی باردێکین
ناوچە فیدراڵەکانناوچەی هێربێرت
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
28.9 °C
84 °F
19.8 °C
68 °F
١٬١٤٩٫٩ mm
٤٥٫٣ in

تاونزڤیل' بە ئینگلیزی: Townsville گەورەترین شاری بەندەریە لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی کوینزلەند دایە، هەندێک جار وەکوو پایتەختی باکووری کوینزلەند ناوی لێ دەبرێ، ئەو شارە بە دانیشتوانە ٢٠٠،٠٠ هەزار کەسیەکەی یەکێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ ڕاکێشانی دارایی و کۆچبەرە و هەروەها زۆرترین ڕێژە پیشکەوتی لە شارەکانی ئەم وڵاتە دا هەیە.

مێژوو[دەستکاری]

هەرچەندە ناوچەکە بە هۆی زەوی بە پیت و سەرچاوە ئاوەییەکان لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە ژینگەی خۆجێییەکان بووە، بەڵام لە ١٨٦٦ دا وەکوو یەکەم موستەعمەرەی بەریتانیا دامەزرا.[٢]

گرینگی[دەستکاری]

ئەم شارە بەندەرییە بە هۆی هەڵکەوتەی ستراتێجیکی لە تەنیشت دەریای شیلانی و ئۆقیانووسی ئارام، بنکەی گەورەترین هێزی چەکداری ئوسترالیا و میوانداری ناوەندەکانی فەرمانگەیی، دەوڵەتی، و بازرگانی باکووری ئەم وڵاتە دەکات. هەروەها بە هۆی نزیک بوون لە دیواری گەورەی شیلانی ئوسترالیا، دوورگەی موگناتیسی و دارستانە گەرمەسێریەکانی کوینزلەند، خاڵێکی گرینگی مانەوەیە بۆ گەشتیاران.


زانکۆ[دەستکاری]

یەکەی ناوەندی کۆمەڵە زانکۆکانی جێیمز کۆک لەم شارەیە. ئەم زانکۆیە یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەندەکانی زانستی جیهان لە ناوچەکانی نیوەگۆی باشووری زەوی


کەش و هەوا[دەستکاری]

ئەم شارە بە هۆی نزیکی لە هێڵی ئیستوای زەوی و هەروەها دەریای شیلانی و تێپەڕبوونی ڕووباری ڕاس پێیدا، کەش و هەوایەکی گەرم و شێداری هەیە و هاوینان بارانی تووندی لێ دەبارێ.[٣]


پێشانگای وێنە[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "City Profile and Statistics". TOWNSVILLE CITY COUNCIL. Archived from the original on 2ی Mayی 2014. Retrieved 1 May 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ * University of Queensland: Queensland Places: Townsville
  3. ^ * داڕێژە:Wikitravel