بوورجە بەرزەکانی کەناری سورفێرز پارادایس Surfers Paradise لە گۆڵد کۆست
گۆڵد کۆست (بە ئینگلیزی : Gold Coast ) بە مانای کەناری زێڕین یەکێکە لە شارە تووریستیەکانی ئوسترالیا لە ویلایەتی کوینزلەند .
ئەم شارە لە کۆتا خاڵی باشووری ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە و هاوسنووری ویلایەتی نیو ساوت وێلز .
لە بارەی گۆڵد کۆست دا [ دەستکاری ]
گۆڵد کۆست لە کەنارەکانی ئۆقیانووسی ئارام دا بنیاد نراوە و بەم هۆیەش درێژاییەکەی لە باکوورەوە بۆ باشوور زۆر زیاترە لە پانیەکەی. ئەم شارە لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئوقیانووسی ئارام و لە ڕۆژاواشەوە لەگەڵ زنجیرە چیایەکی گەورەی دابڕێنەر و لە باشووریشەوە لەگەڵ ویلایەتی نیو ساوت وێلز و لە باکووریش لەگەڵ بریزبێن هاوسنوورە. شارەکە کەش و هەوای نیمچە [[هێلی ئیستوا|ئیستوایی] هەیە.
گۆڵد کۆست لە کۆنەوە ژینگەی خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا بووە. بەڵام پرەسەندنی شارنشینی تێیدا دەگاتەوە سەدەی بیستەم کە بە هۆی سرووشتی گەشتیاری زۆر، بۆتە ناوەندێکی خۆشگووزارەنی دەوڵەمەندەکانی بریزبین و بە فرۆشتنی مڵک و زەوی و بنیادنانی بینای بەرز، ئاوازە و گەشەی بەرچاوی هەیە.
ئەمڕۆکە گۆڵد یەکێکە لە ناوچە خێرا گەشەکەرەکانی ئوسترالیا. ناوچەی گۆڵد کۆست لە ٢٠٠٦ دا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس گەلهەی هەبووە کە بەم پێیە دووهەم شاری گەورەی کوینزلەند و شەشەم شاری گەورەی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ. ئەم شارە بە هۆی زنجیرە ئاسمانبڕە بەرزەکانی کەنار دەریای ئاوازەیەکی زۆری بەدەست هێناوە[١] .
ناوچە و شارۆچکەکانی [ دەستکاری ]
سورفێرز پارادایس Surfers Paradise
نێرانگ Nerang
ساوت پۆرت South Port
بێرلیی Burleigh
ئەڵبێرت Albert
گێیڤن Gaven
برۆدواتێر Broad Water
کۆڵۆن گاتا
کەناراوە بەناوبانگەکانی [ دەستکاری ]
سورفێرز پارادایس Surfers Paradise یان بەهەشتی شەپۆلسواران
برۆد بیچ یان کەناری پان
بێرلێی بیچ
مێین بیچ یان کەناری سەرەکی
پالم بیچ یان کەناری خورما
گەشتیارگە سرووشتیەکان [ دەستکاری ]
پارکی نیشتیمانی تێمبورین
پارکی نیشتیمانی سپرینگ برۆک
پارکی نیشتیمانی لەمینگتۆن
پارکی نیشتیمانی بێرڵی هێد
شاری یارییەکانی [ دەستکاری ]
دریم وۆرلد
سی وۆرلد
مووڤی وۆرلد
وِوێت ئەند وایڵد
واید واتێر
پایتەخت نیو ساوز وێلز باکووری ئوسترالیا کوینزلەند باشووری ئوسترالیا تاسمانیا ڤیکتۆریا ڕۆژاوای ئوسترالیا
ویلایەتە سەرەکیەکانی خاکی خۆیخاکەکانی دەرەوەی خاکەکانی پێشووی