خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Indigenous Australians
(Aboriginal Australians and Torres Strait Islanders)
Population distribution by state/territory
داڕێژە:Population distribution
زمانەکان
Several hundred Indigenous Australian languages (many extinct or nearly so), Australian English, Pama–Nyungan, Australian Aboriginal English, Torres Strait Creole, Kriol
ئایین
Christianity 73%
Non-religious 24%
Traditional Aboriginal religion 1%
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
see List of Indigenous Australian group names
چەند ڕووخسارێکی ئوسترالیە خۆجێییەکان

خۆجێیەکانی ئوسترالیا بە دانیشتوانی سەرەتایی کیشوەری ئوسترالیا دەوترێ کە لە دەیان هەزار ساڵ پێش چوونی ئەورووپییەکان بۆ ئەم مەڵبەندە لەوێدا دەژیان، ئەم خەڵکە لە ئوسترالیا داو بە زمانی ئینگلیزی پێیان دەوترێ Aboriginal (ئەب ئۆرجینال) کە بە کوورتی بە Aborigines دەیڵێن. ئەمڕۆکە لە نووسراوە فەرمییەکان دا Indigenous Australians لە جیاتی بەکار دەبەن.


لەگەڵ هاتنی سپی پێستەکان و خەلکانی تر بۆ ئوسترالیا، پێکهاتەی ژیانی خۆجێییەکان کە بە درێژایی هەزاران ساڵ وەکخۆی مابووە بە خەستی تووشی گۆران بوو. ئەرووکە، خۆجێیەکان لەگەڵ هەموو گرووپەقەومی و ڕەگەزییەکانی تر لە شوێنی جۆراوجۆری وڵاتی ئوسترالیا دا دەژین و تا رادەیەک ڕەفتار و شێوازی ژیانی خۆیان پاراستوە،


مێژووی خۆجێیەکانی ئوسترالیا[دەستکاری]

پشکنینەکانی ڕادیۆکەربۆن کۆنترین ماوەی نیشتەجێبوون لە ئۆقیانووسیا بۆ جچل تا پەنجا هەزار ساڵ پێش ئێستا دەردەخەن. هەرچەندە پشکینینەکانی زێنێتیکی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هیچ یەک لە خۆجێیەکانی ئوسترالیا و خەڵکی باشووری ئاسیا نیشان نادا بەڵام لێکۆڵەرەوەکان هەموویان لەسەر ئەم باوەڕەن کە خۆجێیەکان دانیشتووانی کیشوەری ئاسیا بوون کە بەرە بەرە لە ناوچەکانی باشووری ئاسیاوە هاتوونە باکووری ئوسترالیا و لە هەزاران ساڵ دا وەکوو هۆز و خێڵی جیا جیا دا لەم خاکە پانەدا بڵاو بوونەوە.[١]

واپێدەچێ هۆکاری سەرەکی کۆچییان بۆ ئوسترالیا ڕاو و دۆزینەوەی خواردن بووبێ. ئەوان هئەم گرووپە مرۆڤەن کە پێیان دەوترێ ڕاوچی-کۆکەرەوە - (Hunter-gatherer). ئەم شێوازی ژیانە پێش فێربوونی کشت و کاڵ لە نێو مرۆڤەکان دا باو بووە و بەو مانایەیە کە کرووپێک مرۆڤ، هەموو خواردەمەنیە پێویستەکانیان لە ڕێگای ڕاوی ئاژەڵان یان کۆکردنەوەی میوە و گیاکان وەدەست هێناوە. زۆرتری خۆجێیەکانی ئوسترالیا تا پێش هاتنی ئەورووپیەکان بەم شێوەیە ژیاون و زۆرتر کۆچی کورتیان لە ناوچەکانی خۆیان کردووە بۆ وەدەستهێنانی خواردن.

لە ساڵی ١٧٧٠ کاپتن جێیمز کۆک هێزەکانی خۆی لە ناوچەی نیو ساوت وێلزی ئێستا دابەزاند و هەشت ساڵ دواتر ئەم شوێنە بە فەرمی بوو بە داگیرکراوی بەریتانیا. ئەمە بوو بە هۆی کێشەو کاریگەریەکی زۆر بۆسەر خۆجێیەکانی ناوچەکە ، لەبەروەی لەگەڵ هاتنی ئەوان جۆرەکانی تری ژیانییش هاتنە کیشوەری دەستلێنەدراوی ئوسترالیا و نەخۆشیە گیراوەکانی وەکوو تاعوون و کۆلێرا گواسترانەوە بۆ خۆجێییەکانیش. لەڕوویەکی تریشەوە سپیپێستەکان بۆ شارسازی و کشت و کاڵ پێویستیان بە زەوی بوو و بۆیەش خۆجێیەکانیان لەم زەویانەی خوویان پێوە گرتبوو دوور کردنەوە و لەم ڕێگایەدا پەنایان بۆ زۆری لێ کردن برد. بەلام خۆجێیەکی زۆریش خوویان بە خەلکە نوێیەکەوە گرت و لە کۆمەڵگا نوێیەکان دا دەشتیان کرد بە ژیان. باس لەوە دەکرێ کە نەبوونی ئاو و زەوی بوو بە هۆکاری بڵاو بوونەوەی نەخۆشی و هەروەها تووندووتیژی راستەوخۆی سپیپێستەکان، زۆربەی خۆجێیەکانی کوشت و ڕێژەیان زۆر کەم بۆتەوە.


نەوەی بزربوو[دەستکاری]

گرووپ و هۆزەکان[دەستکاری]

گەلهە[دەستکاری]

زمان[دەستکاری]

ئایین[دەستکاری]

چاند و هونەر[دەستکاری]

کێشە و گلەییەکان[دەستکاری]




سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ خۆجێیەکانی ئوسترالیا ویکی ئینگلیزی