کوینزلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 23°0′S 143°0′E / 23.000°S 143.000°E / -23.000; 143.000

کوینزلەند
Queensland
وێنەیەکی کەنارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە ئاسمانەوە
وێنەیەکی کەنارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە ئاسمانەوە
ئاڵای کوینزلەند
مۆری فەرمیی کوینزلەند
وڵات ئوسترالیا
ناوەندبریزبێن
بەرزترین خاڵچیای بارتک فریێر
دەسەڵات
 • پارێزگارپێنێلۆپێ وێنسلی
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٨٥٢٬٦٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧١٥٬٣٠٩ میلی چوارگۆشە)
 • وشکایی١٬٧٣٠٬٦٤٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٦٨٬٢٠٧ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو١٢١٬٩٩٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧٬١٠٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٣٢١ مەتر (١٧٬٤٥٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٤٬٥١٦٬٣٦١
 • چڕی٢٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC١٠+ (AEST)
کۆدی پۆستی
QLD
کۆدی تەلەفۆن٢ ٦١
ISO 3166 codeAU-QLD
وێبگەwww.qld.gov.au

کوینزلەند بە (بە ئینگلیزی: Queensland) ناوی یەکێکە لە ویلایەتەکانی وڵاتی ئوسترالیا کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیە. کوینزلەند لە باشوورەوە لەگەڵ ویلایەتی نیو ساوت وێلز و لە ڕۆژاوا لەگەڵ خاکەکانی باکووری ئوسترالیا‏ و ویلایەتی ڤیکتۆریا ھاوسنوورە، ئەم ویلایەتە لە ڕۆژھەڵات و باکوورەوە بە ئوقیانووسی ئارامەوەیە. کوینزلەند ویلایەتێکی پانە کە پانتایەکەی تۆزێک لە پانتایی وڵاتی ئێران زیادترە. پایتەختی کوینزلەند شاری بریزبێنە کە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم ویلایەتە ھەڵکەوتووە. شارە گرینگەکانی تری ئەم ویلایەتە بریتین لە گۆلد کۆست، کێنز، تاونزویل، مەکای و ڕاکھەمپتن. پانتایی کوینزلەند ١٨٥٢٦٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە دوای ئوسترالیای ڕۆژاوا دووھەم ویلایەتی گەورەی ئەم وڵاتەیە.

گەلھەی ئەم ویلایەتە ٤٠٧٠٤٠٠ کەسە کە زۆرتر لە شارەکانی سەر کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە دادەنیشن و ناوەند و ڕۆژاوای ویلایەتەکە بەتاڵن لە خەڵک. en:Queensland.

باشووری کوینزلەند کەش و ھەوایێکی نیوەئیستوایی ھەیە و باکوورەکەی تەواو ئیستواییە، ڕۆژاوا و ناوەندی پارێزگاکاش بھ گژو گیاو دەشتی وشک داپۆشراوە، کوینزلەند خاوەنی حکوومەتی دەستوورخوازی شاھانەیە و پەرلەمانێک و دەوڵەتێکی ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری ھەیە. ناوی کوینزلەند لە ناوی شازن ڤیکتۆریا، شاژنی بەریتانیاوە ھاتووە.

شاری بریزبێن، ساڵی ٢٠١٣
بەندەری تاونزویل لە کوینزلەندی باکووری

شارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]