خاکەکانی باکووری ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاکەکان(ناوچەکان)ی باکوور
Northern Territory
ناوچەی باکووری ئوسترالیا، داروین و شارەکانی تر لە دەرەوەی زەویەوە
ناوچەی باکووری ئوسترالیا، داروین و شارەکانی تر لە دەرەوەی زەویەوە
ئاڵای خاکەکان(ناوچەکان)ی باکوور
وڵات ئوسترالیا
ناوەندداروین
بەرزترین خاڵچیای زێللی
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرجۆن هاردی
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٤٢٠٬٩٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٤٨٬٦٤٠ میلی چوارگۆشە)
 • وشکایی١٬٣٤٩٬١٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٢٠٬٩٠٢ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٧١٬٨٣٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٬٧٣٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٠٢٣ مەتر (١٦٬٤٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢٩٬٦٧٥
 • چڕی٠٫١٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٤٢ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC۹+ (ACST)
کۆدی پۆستی
NT
ISO 3166 codeAU-NT
وێبگەwww.nt.gov.au

خاکی باکوور یان ناوچەکانی باکووری ئوسترالیا ( به ئینگلیزی : Northern Territory] یەکێکە لە ناوچە سەرەکیەکانی ئوسترالیا، لە باکووری ئەم وڵاتە هەڵکەوتووە کە وەکوو ویلایەت نەناسراوە و دەسەڵاتی ویلایەتێکی تەواوی نیە.

ناوەندی ئەم ناوچەیە شاری داروینە.

ئەم ناوچەیە لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کوینزلەند، لە ڕۆژاواوە ئوسترالیای ڕۆاژاوا و لە باشوورەوە لەگەڵ ئوسترالیای باشووری هاوسنوورە.

ناوچەی باکووری، لە باکوورەوە خاوەنی دارستان گەلێکی زۆرە که کەش و هەوای ئیستوایی و تەڕیان هەیە، بەڵام زۆرتری پانتاییەکەی بیابانە.

گەلهەی ئەم ویلایەتە تۆزێک زیاتر لە دووسەت هەزار کەسە کە کەمترین دانیشتوانی ئوسترالیای لەخۆ گرتووە.

شارەکانی کانیەکانی ئالیس و کاترین دوو شاری تری ئەم ناوچەیەن.

زیاتر لە یەک لەسەر چواری گەلهەی ئەم ناوچەیە خەڵکی خۆجێی ئوسترالیایە کە زۆرترین بوونی خۆجێیەکانی ئوسترالیایە بەرانبەر بە ویلایەتەکانی تر.

هەروەها ناوچەی باکوور تەنیا ناوچەی ئوسترالیایە لە درێژایی مێژوو دا، شەڕی چەکداری لە نزیکەوە بەخۆیەوە بینیبێ.شاری داروین لە شەڕی جیهانی دووهەم دا چەندین جار لە لایەن هێزی هەوایی شاهانەی ژاپۆن بۆردوومان کرا.

جادەکانی ئەم ناوچەیە تا ساڵی ٢٠٠٧ بەربەستی خێراییان نەبوو و داروین لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەمین جار تێکەڵی هێڵی شەمدەندەفەری نیشتیمانی بوو.

ئەم ناوچەیە بە هۆی بوونی یەکێک لە بنکە سەربازی و ناوبەری سەتەللایتی گرینگی ئەمریکایی ڕێژەیەکی زۆری ئەمریکی تێدایە.

چیای ئایێرز کە خەڵکی ناوچەکە بە چیای ئولورو ناوە دەبەن، یەکێکە لە گرینگترین ئاسەوارە سرووشتیەکانی ناوچەکە و لە گەڵ میراتی جیهانی هەژمار دەکرێ، ئەم چیایە لە ٤٥٠ کیلۆمەتری شاری کانیەکانی ئالیس دایە. تووریزم یەکێکە لە سەرچاوە گرینگەکانی داهاتی ئەم ناوچەیە.

کانزایەکی ئورانیۆم لە ناوچەکە
تۆماس بێینس لەگەڵ خەڵکی خۆجێیی نزیک ڕووباری ڤیکتۆریا (١٨٥٧)
ئاگرکەوتنەوەکانی خاکەکانی باکووری ئوسترالیا

ئەلبۆم[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]