کوردەکان لە لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کوردەکان لە لوبنان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٦٠،٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاو
بەیرووت
زمانەکان

کوردی و عەڕەبی

ئایین

سوننە

گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان

کوردەکان

کوردەکان لە لوبنان ئاماژەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لەدایک بوونە یان نیشتەجێن لە لوبنان کە بنچینەیان کوردییە

مێژوو[دەستکاری]

زۆربەی کوردە لوبنانیەکان هاتوون بۆ لوبنان لە چەندەها ساڵی ئەم دوواييە، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی لوبنانی بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢، کاتێک لوبنان حوكم دەکرا لەلایەن دەوڵەتی ئەییووبی کوردی. هەروەها عوسمانیەکان خێزانی دڵسۆزی کوردیان دەنارد بۆ سوریا و لوبنانی ئێستا، کە ڕۆڵی کاریگەریان وەردەگرت. ئەم کوردانە داچەقین و چەندەها ناوچەی لوبنانیان فەرمانڕەوایەتی دەکرد بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

یەکەم نوێترین شەپۆلی کۆچکردنی کوردەکان بۆ لوبنان لە ماوەی ١٩٢٥-١٩٥٠ بوو کاتێک هەزارەها کورد ڕایان کرد لە دەست توندوتیژی و دەستكورتى لە تورکیا. وە دووەم شەپۆلی کوردەکان هاتن لە دواییەکانی ١٩٥٠ و سەرەتاکانی ١٩٦٠، زۆربەیان هەڵهاتن لەبەر هۆکاری سیاسی لە سووریا و تورکیا. لەماوەی سەرەتاکانی ١٩٩٠، حوکومەتی لوبنانی چەندەها چارەکە خانوو و ماڵی کوردەکانی تێکدا لە بەیرووت، کە کوردەکان دەژیان لەم شوێنە، ئەمەش وایکرد کە نزیکەی چارەگێکی کوردە نیشتەجێبووەکانی لوبنان کۆچ بکەن.

لەکاتی شەڕى ناوخۆى لوبنانى، کوردەکان جەنگان بۆ بزووتنەوەى نیشتمانی لوبنانى.

دۆخی ئێستا[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٢، نزیکەی %٤٠ هەموو کوردەکانی لوبنان  شارستانيەتيى لوبنانى یان نیە.

هەروەها ببینە[دەستکاری]