تورکەکانی لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تورکەکان لە لوبنانەوە ڕەوانە کراوە)
تورکەکانی لوبنان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
ژمارەی دانیشتوانە تورکیەکان: ٥٠، ٠٠٠-٨٠، ٠٠٠ 
%1-%1.7ی دانیشتوانی لوبنانی

لەگەڵ، ئاوارە سووریە تورکومانەکان: 120،000-150،000

کۆی گشتی: 170،000 - 230،000 
(لەگەڵ کەمینە تورکەکان و ئاوارە تازەکان)
%3-%4 ی تەواوی دانیشتوانی لوبنان
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
  • ئەکار
    * بالبێک * بەیرووت * ئەرابلوس *
زمانەکان
عەرەبی (عەرەبی لوبنانی)
تورکی
ئایین
سوننە

تورکەکانی لوبنان، ھەروەھا ناسراون بە تورکە لوبنانیەکان (تورکی:Lübnan Türkleri)، ئەو خەڵکانەن کە ڕەگەزیان تورکی یە و دەژین لە لوبنان. ئەو تورکانەی کە دەژین لە لوبنان چێژیان بینیوە لە ھەبوون و گەشەکردنیان لەوەتەی زەمانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.

مێژوو[دەستکاری]

فەرمانڕەوایی عوسمانی[دەستکاری]

لوبنان بوو بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەساڵی ١٥١٦، وە تورکەکان ھێندران بۆ ناوچەکە لەگەڵ سوپاکەی سوڵتان سەلیمی یەکەم لەکاتی ھەڵمەتی بەرەو میسڕ، وە جێگیر بوون لەو ناوچانەی کە داگیریان کردبوون. تورکەکان کە دانیشتوانی شوێنە داگیرکراوەکان بوون، ھاندران بۆ ئەوەی لانەچن لە لوبنان بە دانی پاداشت و پارە و زەوی بۆیان. وە ئەمە بەدیار دەکەوێت وەکو میراتێکی ھێشتراوە، وە چەندەھا نەژادی لوبنانی گەورە، بەزۆری لەناو سوننە، پێشینانی تورکیان ھەیە.

تورکە کریتیەکان[دەستکاری]

مێژووی تورکە کریتیەکان لە لوبنان دەست پێ دەکات کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی فەرمانڕەوایی بەسەر دورگەی کریت لەدەستدا. لەدوای ١٨٩٧، کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کۆنتڕۆلیدورگەکەی لەدەستدا، و ئەوان کەشتییان نارد بۆ ئەوەی تورکەکانی دورگەی کریت بپارێزن. وە زۆربەی ئەم تورکانە جێگیربوون لە ئیزمیر و مێرسین بەڵام ھەروەھا ھەندێکیان نێردران بۆ تەرابلوس و دیمەشق. لەدوای شەڕی جیھانیی یەکەم، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لوبنانی لەدەستدا، بەڵام، ھەندێک لە تورکەکانی کریت مانەوە لە تەرابلوس و لەگەڵ کەسوکارەکانیان ژیان.  ئەمڕۆ، نزیکەی ١٠، ٠٠٠ تورکی کریتی ماونەتنەوە لە تەرابلوس.

کۆچکردنەکانی خاکی سەرەکی تورکەکان[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٩٥٠، ھەزارەھا تورک شاری مێردین یان جێھێشت لەبەر قەیرانی ئابووری و ڕێژەی بەرزی بێکاری لە تورکیا. زۆربەی ئەم پەنابەرانە نیشتەجێ بوون لە بەیرووت و ھەروەھا دەشیان زانی بە زمانی عەرەبی قسە بکەن. لەبەرئەمە، ئەوان بە زوویی لە ژیانی لوبنان ڕاھاتن.

ئاوارە سووریە تورکومانەکان[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ ڕۆژنامەی سووری سەربەخۆ زەمان ئەل وەسل ئاماژەی بەوە کرد کە ١٢٥، ٠٠٠ بۆ ١٥٠، ٠٠٠ ئاوارەی سووری تورکومانی، کە دەربازبوونە لە شەڕی ناوخۆیی سووریا، جێگیر بوونە لە لوبنان، وە لەبەر ئەوە ئەوان زیاترن لە تورکە کەمینەکانی لوبنان.

دانیشتوانەکان[دەستکاری]

دانیشتوان[دەستکاری]

کۆمەڵگەی تورکی لە لوبنان ئێستا ژمارەیان نزیکەی ٨٠، ٠٠٠ کەسە. لەگەڵ ئەوەش، ١٢٠، ٠٠٠-١٥٠، ٠٠٠ ئاوارەی سووری تورکومانی دەژین لە وڵاتەکە

دانیشتوانی ناوچەکان[دەستکاری]

نەوە زووەکانی تورکە عوسمانیەکان بەزۆری دەژیان لە ئەکار (ھەروەھا گوندەکانی کواچرا و ئەیدامون) وە بالبێک، لەکاتێکدا نەوە درەنگەکانی تورکە عوسمانیەکان بەزۆری تورکە کراتیەکان دەژیان لە تەرابلوس. ئیمڕۆ زیاتر ھاتنەکانی تورکەکان بۆ لوبنانی ئێستا لە تورکیا و سووریا(تورکە سووریەکان) دێن/دەژین بۆ/لە بەیرووت.

ئاوارە[دەستکاری]

لەبەر چەندەھا شەڕ لە لوبنان لەوەتەی ساڵەکانی ١٩٧٠ و بەسەرەوە، چەندەھا تورکی لوبنانی بوون بە ئاوارە و چوون نۆ تورکیا و ئەورووپای ڕۆژاوا، بەتایبەتی بۆ ئەڵمانیا. بیگومان چەندەھا تورکی لوبنانی ئاگادار بوون بە زۆری تورک لە ئەڵمانیا وە ئەمەیان وەکو دەرفەتێک بینی بۆ دۆزینەوەی کار لە ئەوروپا. بە دیاریکراوی، گەورەترین شەپۆلی ئاوارەی تورکی-لوبنانی پەیدابوو کاتێک شەڕی لوبنان ٢٠٠٦ دەستیپێکرد. لەماوەی ئەم کاتە زیاتر لە ٢٠، ٠٠٠ تورک لوبنانیان بەجێ ھێشت بە تایبەتی لە بەیرووت، و لە ئەڵمانیا جێگیر بوون.

سیاسی[دەستکاری]

کۆمەڵگەی تورکی زیاتر دەبێتە چالاک بە نوێنەرایەتی باشتری خۆماڵی و یارمەتی دران لەلایەن باڵوێزخانەی تورکی لە بەیرووت. 

ڕێکخراوەکان[دەستکاری]

"کۆمەڵەی یایندەی گەنجان" دامەزرا لە ساڵی ١٩٩٧، لە بەیرووت لە شەقامی ویتوات، یەکێکە لە چالاکترین کۆمەڵەی تورکی لە لوبنان. لەبەر ھەڵە کردنی ناوەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی ئایندە، ئۆفیسەکەی تووشی ئازاردان ھات لە مانگی ئایاری ٧ ی ٢٠٠٨ کاتێک کە پێکدادان ڕوویدا لە بەیرووت لەنێوان ھەریری-ویستەکان و حیزبوڵا-ویستەکان. "کۆمەڵەی یایندەی گەنجان" کۆڕسی خوێندنی زمانی تورکی بەڕێوەدەبات لە بەیرووت بە بەکارھێنانی مامۆستایان کە نێردراون لە وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەیی تورکیا. وادیارە چەندەھا پێشبینی تێدەپەڕێت، لەگەڵ چەندەھا لوبنانی تورکی ئەم کۆڕسانە تاقی دەکەنەوە.

کەسانی دیار/بەناوبانگ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]