ڕەمزی نافیع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەمزی نافیع

لەدایکبوون١٩١٧
مەرگ١٩٤٧ (٣٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگشێتبوون بەھۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی میسر
شوێنی گۆڕکوردستان ‒ ھەولێر، گۆڕستانی شێخی چۆلی
نیشتەجێیکوردستان ‒ ھەولێر
نەتەوەکورد
شارۆمەندێتیھاووڵاتی کوردستان‒عێراق
پەروەردەبەکالۆریۆس
چالاکبوون١٩٣٧–١٩٤٣
کارئەندامی ئۆپراسیۆنی ماموت
واژوو


ڕەمزی نافیع ڕەشید ئاغا (لەدایکبوون ھەولێر ١٩١٧ – مردن ١٩٤٧ ھەولێر) کەسایەتییەکی نەتەوەپەرەستی کورد بوو کە ساڵی ۱۹٣۷ ھاوکاری ھەواڵگری سەربازیی ئەڵمانیا (Abwehr)ی کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرنەکەوتوودا کە ئامانج لێی دەرکردنی داگیرکەرانی فەرمانڕەوایەتیی بەریتانیا بوو لە کوردستان و ھەروەھا بنیادنانی دەوڵەتی کوردستانی مەزن. لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٣دا. لە تۆمەتی ناڕەوای وروژاندنی یاخیبوون لە دژی داگیرکاریی بەریتانیا. کە پلانەکە لەلایەن دەزگا ھەواڵگیری ئەڵمانیای نازی و شیخ مەحموودی نەمر داڕێژرابوو.

ڕەمزی نافیع ئەندامی حزبی ھیوا و بەشداری ئایدۆلۆژیای ناسیۆنال سۆسیالیستی بوو و لە پێناو کوردستانی سەربەخۆ ھاوکاری لەگەڵ پارتی نازی ھەبووە. لەبەر ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی خانەدانە، لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ خوێندن ڕوودەکاتە بەیرووت، زانکۆی ئەمریکی تەواو دەکات و پاشان دەچێتە ئەنقەرە و لە زانکۆی ڕۆبێرت کۆلێژ دەخوێنێت. لە ساڵی ١٩٤٢ ڕەمزی لەگەڵ دەزگا ھەواڵگرییە نازییەکان یەکتری دەبینن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ماموت بەھیوای ئەوەی دەوڵەتی کوردستانی گەورە دابمەزرێنن بە یارمەتی ئەڵمانیای نازی، لەو ساڵەدا ڕەمزی دەچێتە ئەڵمانیا بۆ بینینی خولی تایبەت و دەست لە خوێندن ھەڵدەگرێت.[١]

پاش ئەوەی بەشداری لە کردەوەی ماموتدا دەکات لەگەڵ میولەر و ھۆفمان و کانێچین بەھەڵە لە ئاسمانەوە دێنە خوار دواتر کردەوەکەیان شکست دێنێت و دەیانەوێت لەڕێی تورکیاوە بگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا بەڵام لەلایەن قاچاخچییەکەیانەوە ئاشکرا دەکرێن و ڕادەستی ئینگلیزیان دەکات.[٢]

ڕێکخراوێک دامەزراوە بەناوی هاوپای نەتەوەیی کورد کە هەمان ڕێبازی (ڕەمزی نافیع) یان گرتۆتە بەر.

دادگاییکردن[دەستکاری]

ڕەمزی نافیع دوای دەستگیرکردنی

پاش ئەوەی ئاشکرایان دەکەن، سەرەتا ھاوڕێکانی ڕەمزی دەگیرێن و ڕەمزیش لەسەر داوای کەسوکاری، خۆی ڕادەست دەکات. دەبرێنە ھەولێر و پاشان موسڵ و دواتر بەغداد بەڵام لەبەر ھەستیاری کێشەکەیان لە عێراق دادگایی ناکرێن و دەیانبەنە قاھیرە، لەوێ دادگا حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکات بەڵام پاش سالێک حوکمەکەیان دەگۆڕێت بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی. پاش تەواوبوونی جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥دا ھاوڕێکانی ئازاد دەکرێن و دەچنەوە ئەڵمانیا و ڕەمزیش بە بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی ئازاد دەکرێت و دێتەوە شاری ھەولێر.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

ھەر لە سەرەتای گرتنییەوە کە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت لە بەندیخانە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەمزی تووشی نەخۆشی دەروونی توند بێت و ھەر ئەم بارە دەروونییە نالەبارە وای لێ دەکات لە زیندان ئازاد بکرێت، ئیتر دوو ساڵ پاش ئازادکردنی لە ساڵی ١٩٤٧ لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد و ھەر لەوێ بەخاک سپێردرا.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "‏چیرۆکی ئەو ھەولێرییەی بەھاوکاری ئەڵمانیا دەیویست دەوڵەت دروست بکات". www.peyserpress.com. Retrieved 2023-12-09.
  2. ^ https://edoc.hu-berlin.de/handle/18452/17192
  3. ^ چاوپێکەوتنی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد- بەشی یەکەم (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-08-31