دی یورێ
ڕواڵەت
دی یورێ یان دێ جۆری (بەئینگلیزی و لاتینی: De jure، بە لایتینیی کلاسیکی: de iure) دەربڕینێکە بەواتای "پەیوەندیدار بەیاسا" ـوە دێت و پێچەوانەی دێ فاکتۆیە کە بەواتای "پەیوەندیدار بەڕاستەقینە" ـوە دێت. بەجۆرێکی تر، دەستەواژەی "de jure" لەبری دەستەواژەی "بەیاسایی" و دەستەواژەی "de facto" بەواتای "بەکرداریی" بەکاردێت، بەتایبەتیی کاتێک کە وەسفی بارێکی یاسایی یان سیاسیی بکرێت.[١] پێناسەیەکی تر بریتییە لەوەی کە شتێک یاسا بەڕوونیی و ئاشکرایی دانی پێدانابێت و شایەنی لێ گەڕاندنەوە نەبێت.[٢] نموونەی ئەمە، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە کە بەفەرمیی لە دەستووری عێراقدا داننراوە و ئاماژەکراوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی خۆبەرەبەڕێوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوور لە حکوومەتی مەرکەزی.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/De_jure ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D9%8A_%D9%8A%D9%88%D8%B1%D9%8A ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |