شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕاپەڕینی ڕۆژاوای کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
شۆڕشی ڕۆژاڤا
بەشێکە لەشەڕی ناوخۆییی سووریا
وڵاتسووریا
جێپارێزگای حەسیچە، پارێزگای حەلەب
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی تەممووزی ٢٠١٢

شۆڕشی ڕۆژاڤا (بە کوردیی باکووری: Şoreşa Rojava) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێکرا. دەستپێکی ئەو بە بەوەدەستخستنەوەی شاری کوردنشینی کۆبانی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بڵندی کورد کە ھاوپەیمانیی چەندین پارتی کوردی بوو بەدوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە وەکو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.

لە شوباتی ٢٠١٣ دەستەکانی کورد زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی کرد کە شەڕیان لەگەڵ دەستەڵاتی بەشار ئەسەد دەکرد و چەندین پەیماننامەشیان لەگەڵ واژوو کرد. ئەگەرچی چەندین کەس لە کوردە ئیسلامگەرەکان رۆڵی ڕێبەریان لە نێو دەستە سەلەفیەکان وەکو بەرەی نوسرە بوو٬ بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی کوردی پارتی یەکێتیی دیموکرات بوو کە لقی چەکداری بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ساڵی ٢٠١٢ خەباتیان بە دژی بەرەی ئەلنوسرە و داعش دەکرد. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە زۆر ستراتیژیەکەی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە دەرخست و لە تەممووزی ٢٠١٣ باکووری پارێزگای ڕەققە خەباتی لەگەڵ کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]