ڕادار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بنەماکانی کاری دۆزەرەوە: ترپەیەکی وزەی (سەوز) دەنێرێتە سەر جەستە، بۆیە ڕەنگدانەوەکان بڵاودەبنەوە (شین)، بەشێکی کەمی دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەکەی.

ڕادار یان دۆزەرەوە (بە ئیگلیزی : Radar) سیستەمێکە شەپۆلی کارۆموگناتیسی بەکاردەھێنێت بۆ دیاریکردنی مەودا و بەرزی و ئاراستە و خێرایی شتە جێگیر و جوڵاوەکان، وەک فڕۆکە و کەشتی و ئۆتۆمبێل و بارودۆخی کەشوھەوا و زەوی. گواستەرەوە شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەدات کە لەلایەن ئامانجێکەوە ڕەنگدەداتەوە و لەلایەن وەرگرەوە دەناسرێتەوە. ئەو شەپۆلانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ وەرگرەکە لاوازن، بۆیە وەرگرەکە کاردەکات بۆ گەورەکردنی ئەو شەپۆلانە, ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزەرەوە(ڕادار) بۆ جیاکردنەوەی ئەو شەپۆلانەی کە لە ڕێگەیەوە دەنێردرێت لە شەپۆلەکانی تری وەک شەپۆلی دەنگی و شەپۆلی ڕووناکیٚ ئامێری دۆزەرەوە لە زۆر بواردا بەکاردەھێنرێت، وەک کەشناسی بۆ زانینی کەی باران دەبارێت ، چاودێری ئاسمان و لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دیاریکردنی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێل، و لە کۆتاییدا، و لە ھەمووی گرنگتر بەکارھێنانی لە بواری سەربازیدا، ڕادار یان دۆزەرەوە بەم ناوە ناونرا بە کورتکراوەی دەستەواژەی ئینگلیزی ( RA dio Detection A and Ranging ) [١] [٢] [٣] [٤] ، کە بە واتای دۆزینەوە و دیاریکردنی شەپۆلی ڕادیۆیی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "RADAR means: Radio Detection and Ranging". ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  2. ^ "Radar definition in multiple dictionnaries". Answers.com. Retrieved 2008-10-09.
  3. ^ "Radar definition". Merriam Webster Dictionnary. 2008. Retrieved 2008-10-09.
  4. ^ "Radar definition". Webster Dictionnary. Retrieved 2008-10-09.