ئۆتۆمۆبیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئۆتۆمبێلەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئۆتۆمبیل یان ترومبێل (بە ئینگلیزی: Automobile) ئەو پێڕاگوێزەیە کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە. ئۆتۆمبێل بەو ئامێرانە دەوترێ کە بە بێ یارمەتی و پەیوەندی بە ئامیرێکی دیکەوە و بە ھێزی ماشێنی خۆی توانای ڕۆیشتنی ھەبێ

Benz-velo.jpg

واتای گشتی و بە کار ھێنانی ھەڵە[دەستکاری]

دەکرێ بە گشت ئەو ئامێرانە کە سەرچاوەی ھێزیان ھەیە و بۆخۆیان دەتوانن بڕۆن بوترێ ئۆتۆمبێل. بەڵام لە زمانی ئێمەدا تەنیا لە جیاتی واتای وشەکانی (ماشێن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و (سەیارە لە باشووری کوردستان) بەکار دێت.

مێژوو[دەستکاری]

لەساڵی (١٨٨٥) (کاڕل بێنز) دەستی بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی کە لە جۆری (ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی) بوون کرد. دوای ھەڵەکانی توانی تاکو ساڵی (١٨٩٦) ١٣٠ ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە بفرۆشێت. دوای درووستکراوەکانی تر درووستکردنی ئۆتۆمبێل گەشەیی سەندوو بەشێوەیەکی خێراتر قۆناغەکانی درووستکردنی ئۆتۆمبێل تەواودەکران. بەڵام ئۆتۆمبێلەکانی ئەو سەردەمە کۆمەڵێک کێشەیان ھەبوو، کە بەجۆرێک ئۆتۆمبێلەکانی سەرەتا بە خێراییەکی زۆر کەم بەڕێگەدا دەڕۆیشتن و شێوازی سواربوونیان ناڕەحەت کەربوو بۆ سەرنشینان، وەزۆر جاریش ئۆتۆمبێلەکان دەشکان، لەکاتێکدا چەند کەسێک لە یەک کاتدا سواری ئۆتۆمبێلەکە ببوونایە. بەڵام تەکنەلۆژیا پەرەیسەند و لە ساڵی (١٩٠٩) ئۆتۆمبێلی (ڕۆلس ڕۆیس)ی جۆری (silver ghost) سیستەمێکی ساکاری ھایدرۆلیکی بۆ دانرا، کە ئەمەش یەکەمین جاربوو کە ئەم سیستەمە بەکاربھێندرێت، لە ئۆتۆمبێلەکان، بەڵام لەو کاتەدا تەنھا کەسانی (دەوڵەمەند) توانای کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیان ھەبوو. بەڵام ساڵێک پێشتر کە دەکاتە ساڵی (١٩٠٨) (ھێنری فۆڕد) ی ئەمریکی، دەستیکرد بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە نرخێکی زۆر هەرزانتر، وە هێڵی بەرهەمهێنانی کارگەکە زیاد بوو، هەزاران کرێکاری هەبوو کە هەر یەکەو بەرپرسی زیادکردنی بەشێکی بچوکی ئۆتۆمبێلەکە بوو، بەڕێژەیەک کە تەنھا تاوەکوو ساڵیی (١٩٢٩) ١٥ میلیۆن ئۆتۆمبێلی جۆری (T ford) فرۆشران. بە نزیکاەیی سەدەیەک پێش ئێستا بە گشتی ڕێژەی گشت ئۆتۆمبێلەکان لە جیهاندا نزیکەی (٢٠٠,٠٠٠) درووستکرابوون، باڵام لە ئێستادا لەھەر ڕۆژێکدا زیاتر لەو ڕێژەیە (٢٠٠,٠٠٠) ئۆتۆمبێل درووستدەکرێت.

بەرھەم ھێنان[دەستکاری]

یەکەم ئامێر کە دەتوانین ناوی بنێین ئامێری گواستنەوە لە ساڵی ١٦٧٨ و بە دەستی فێردیناند فێربیست، بانگخوازی مەسیحی بەلژیکی داڕێژرا و بەرھەن ھات کە بە ھەڵم کاری دەکرد، ئەو ئۆتۆمبێلە ٦٥ سەنتی مەتر درێژ بوو و بۆ سەرگەرمی ئیمپراتۆری چین بەرھەم ھاتبوو.

یەکەم ئامێری گواستنەوە لە ساڵی ١٦٧٨ و بە دەستی فێردیناند فێربیست بەرهەم هاتوە

داھێنانی ئۆتۆمبێل بە کاری کارل بێنز دەزانرێ. ئەو لە ساڵی ١٨٨٥ دا توانی یەکەم ئۆتۆمبێل کە بە مەکینەی شەوتانی دابھێنێ. لە ساڵی ١٨٨٨ ھاوسەری کارل، بێرتا بێنز یەکەم سەفەری ئۆتۆمبێلی کرد کە ١٠٦ کیلۆمەتری پێوا.

کارڵ بێنز، داهێنەری یەکەم ئۆتۆمبێلی مۆدێرن
بێرتا بێنز, شۆفێری یەکەم سەفەری درێژ بە ئۆتۆمۆبیل

چەند بڕگەی گرینگ لە پێش وەچوونی پڕۆسەی پێشکەوتی ئۆتۆمبێلەکان:

  • ساڵی ١٧٦٧ زایینی: بەرھەمھێنانی یەکەم ئۆتۆمبێل کە توانای کەڵک لێ وەرگرتنی ھەبێ بە دەستی کان.
  • ساڵی ١٨٧٦ زایینی: بەرھەمھێنانی مەکینەی چوار کاتە بە دستی ئێتۆ و لانگێن
  • ساڵی ١٨٨٣ زایینی: بەرھەمھێنانی مۆتۆر کاربوراتوردار بە دەوری زۆر بە دەستی دیملێر
  • ساڵی ١٨٨٤ زایینی: بەرھەمھێنانی یەکەم مۆتۆر سایکڵ بە ھێزی ٢/١ ئەسپی ھەبوو ھەڵم بە دەستی دیلمێر
  • ساڵی ١٨٨٥ زایینی: بەرھەمھێنانی ئەتۆمبێلی سێ تەگەرە بە ئامێرێ ھەڵبوونی کارەبایی بە دەستی بێنز
  • ساڵی ١٨٩٣ زایینی: بەرھەمھێنانی کاربراتورردولف دیزێل
  • ساڵی ١٩٠٠ زایینی: داڕشتنی ئەتۆمبێل بەو شێوازەی ئێستاش باوە
  • ساڵی ١٩٢٤ زایینی: بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بە کەڵک ورگرتن لە مەکینەی دیزێل لە کارخانەی بێنز
  • ساڵی١٩٥٧ زایینی: بەرھەمھێنانی مەکینەی وانکێل

پەراوێزەکان[دەستکاری]