وەزیری بەرگری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەزیری بەرگری یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران, وە وەزارەتەکەی ناوی "وەزارەتی بەرگری"ە. لە ڕووی تیۆریەوە بەرپرسیارە لە هەموو بابەتەکانی بەرگری و سوپا، لە زۆرێک لە حکومەتەکاندا، سەرۆک وەزیران ئەم پۆستەی بەدەستەوەیە جگە لە پێگەی خۆی. هەندێک وڵات دەستەواژەی (وەزیری جەنگ) وەک جێگرەوەیەک بۆ (وەزیری بەرگری) دەگرنەبەر. لەهەمانکاتدا دەتوانێت پۆستی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان وەربگرێت وەک لە وڵاتانی میسڕ و ئەڵمانیادا هەیە. لە هەندێک وڵاتدا سەرۆک وەزیران وەزیری بەرگرییە، وەک ئوردن

وەزیری بەرگری وەک پۆستێک لە حکومەت دادەنرێت، وەزارەتی بەرگریش بە وەزارەتێکی بەرز دادەنرێت، واتە وەزارەتێکی گرنگە لە دەوڵەتدا و گوزارشت لە سەروەری دەوڵەتی سەربەخۆ دەکات، کە سەروەرییەکی تەواو بەسەر خاکەکەیدا هەیە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]